به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی سێ كه‌سی تری تووشبووی كۆرۆنای راگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و سێشه‌م 31ی ئادار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رای گه‌یاند، سێ نه‌خۆشی تر له تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستیان ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه.
تا ئێسته 61 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه كۆی گشتیی چاكبووه‌وانی كۆرۆنا له هه‌ولێر گه‌یشته 10 كه‌س. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی رای گه‌یاند، كه‌سێكی تر له سلێمانی كه تووشبووی كۆرۆنا بووه چاكبووه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان 162 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون 61 له‌وانه چاكبوونه‌ته‌وه و دوو كه‌سیش له سلێمانی مردن.