سیستمی هه‌ناسه‌دانی له‌ش تاكه شوێنێكه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانێ زه‌فه‌ری پێ ببات، له‌و ماوه‌یه كه خۆمان له ماڵه‌وه هێشتووه‌ته‌وه نابێ دڵنیا بین له‌وه‌یه، به ته‌واوی پارێزراوین، به‌ڵكو ده‌بێ له ناوماڵیشدا بۆ پاراستنی سییه‌كانمان هه‌ندێك رێ بۆ پاككردنه‌وه‌ی هه‌وا بگرینه‌به‌ر.
گۆڕانی بایه‌لۆجی له پێكهاته‌ی ڤایرۆسه‌كان بابه‌تێكی باوه و ئه‌و گۆڕانكارییه به خێرایی روو ده‌دات، بۆ نموونه ئه‌نفله‌وه‌نزاكانی وه‌ك باڵنده و به‌راز ئه‌وه‌نده به خێرایی پێكهاته‌كانیان ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر پێكوته‌شیان بۆ دروست بكرێت بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌و پێكوته‌یه كاریگه‌ری نامێنیت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەشت شێوەی جیاواز خۆی پێشان دەدات
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه، به خۆشحاڵییه‌وه گۆڕانی بایه‌لۆجی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ك خێرا نییه، به‌ڵكو ناتوانێت وه‌ك ڤایرۆسه‌كانی تر خۆی به‌هێز بكاته‌وه و ئه‌و هۆكاره‌یش وای كردووه به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌نفله‌وانزاكانی تر، ته‌نیا پێویستی به یه‌ك پێكوته هه‌بێت.
چارلز چیڤ مامۆستای نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردن له زانكۆی كالیفۆرنیا به ئاژانسی
دویچه‌ڤێله‌ی راگه‌یاندووه، ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه‌نده به هێواشی ئاڵوگۆڕی تێدا روو ده‌دات كه جۆره‌كانی جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نییه.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، گه‌شه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه هه‌شت بۆ 10 هێنده له ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا خاوتره و هاوشێوه‌ی ڤایرۆسه‌كانی وه‌ك سارس و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ده‌نگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستكرده، به‌ڵام زۆربه‌ی نزیك به سه‌رجه‌م زانایانی بواری ڤایرۆسناسی له‌وه دڵنیا بوونه‌ته‌وه كه ئه‌و ڤایرۆسه له تاقیگه‌كان به‌رهه‌م نه‌هاتووه، به‌ڵكو له‌ڕێی كۆمه‌ڵێك گیاندار و به‌تایبه‌ت شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ.
چارڵز جیڤ ده‌ڵێ، تا ئێسته ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا به هه‌شت جۆر خۆی ده‌رخستووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان ئه‌و هه‌شت جۆره نییه و ته‌نیا له رواڵه‌تدا هه‌ندێك گۆڕانیان به‌سه‌ر هاتووه.
تاكه شوێنێك كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانێ به باشی زه‌فه‌ری پێ ببات و كه‌سه‌كه له پێ بخات، سییه‌كانێتی، ئه‌و ڤایرۆسه ئه‌گه‌ر بچێته ناو گه‌ده‌وه ترشی ناو گه‌ده به خێرایی له‌ناوی ده‌بات، یاخۆ ئه‌گه‌ر له‌ڕێی خوێنه‌وه بچێته ناو جه‌سته، خڕۆكه‌كان هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و ده‌یكه‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵام سییه‌كان خاڵی لاوازی مرۆڤن له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه.
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌ك له‌و ملیۆنان مرۆڤه‌ی رۆژانه هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژی، له‌وانه‌یه مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر تۆ زیاتر بێت تا ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وای پاك هه‌ڵده‌مژن.
د. مێریدیت مه‌ك كۆرماك گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نه‌خۆشییه‌كانی سی له ئه‌مه‌ریكا و مامۆستا له زانكۆی جۆن هه‌پگینز به نیویۆرك تایمزی راگه‌یاندووه، هه‌وا و ژینگه‌ی پیس ده‌توانێت ببێته هۆی به‌هێزبوونی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌دان و گیرانی سییه‌كان، ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌ستیاری و هه‌وكردن، ئه‌وه‌ش نه‌خۆشی كۆرۆنا له له‌شی مرۆڤ دا به ئاستێك به‌هێز ده‌كات كه ره‌نگه كه‌سه‌كه به‌رگه‌ی نه‌گرێت و به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست بدات.
ئه‌و پزیشكه دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێسته كه زۆربه‌مان له ماڵه‌وه خۆمان كه‌ره‌نتینه كردووه، ده‌بێ ئه‌وه به باشی بزانین، كه‌شوهه‌وای ناوماڵ هاوشێوه‌ی كه‌شوهه‌وای ده‌ره‌وه گرنگه و ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین هه‌وایه‌كی پاكمان له‌ناو ماڵه‌كانمان هه‌بێت.
دووكه‌ڵی لاوه‌كی به كه‌م وه‌رمه‌گرن و ئه‌گه‌ر جگه‌ره ده‌كێشن، هه‌وڵ بده‌ن ته‌ركی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانای ته‌رككردنی جگه‌ره‌شتان نییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ماڵه‌وه مه‌یكێشن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماده كیمیاییه‌كانی ناو دووكه‌ڵی جگه‌ره بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كان ده‌مێننه‌وه و ئه‌وه‌یش یه‌ك له هۆكاره‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌یه.
سووركردنه‌وه‌ی خۆراك یان كوڵاندنی به‌بێ هه‌واگۆڕكێ ده‌بێته هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی ناوماڵ، ئۆكسیدی نایدرۆجین له رێی ته‌باخی چێشتلێنانه‌وه دروست ده‌بێت و ئه‌و گازه‌یش ده‌بێته هۆی توندبوونی هه‌ناسه، له‌كاتی چێشتلێنان ده‌بێ ئامێری هه‌واگۆڕكێ به‌كار بهێنن و په‌نجه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌تان له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی و قه‌ره‌باڵغه، كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره كارێكی دروست نییه و له رێی "ساحیبه" ئامێری هه‌واگۆڕكێ ده‌توانن هه‌وای ناو ماڵ پاك بكه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵان و به‌ساڵاچووان سییه‌كانیان هه‌ستیاره و پێویسته هه‌وای ناو ماڵیان به به‌رده‌وامی بۆ پاك بكرێته‌وه.
یه‌ك له‌و كارانه‌ی كه هه‌رگیز نابێ له ماوه‌ی كه‌ره‌نتیندا له ناوماڵ بیكه‌یت، به‌كارهێنانی سپرایه بۆ له‌ناوبردنی مێشووله و مێش له ناوماڵ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سپرایه هه‌ندێك ماده‌ی تێدایه سیستمی هه‌ناسه‌دان تووشی هه‌ستیاری ده‌كات، هاوكات له‌و ماوه‌یه هه‌وڵ بده‌ن سپرای بۆنخۆشكه‌ر "معه‌ته‌ر جه‌و" به‌كار مه‌هێنن، چونكه ئه‌ویش دنه‌ده‌ری سییه‌كانه و تووشی هه‌ناسه‌سواریتان ده‌كات.