لەم لینکەوە فۆڕمی گەڕانەوە بۆ شارەكەت پڕ بكەرەوە

:: PM:03:17:01/04/2020 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بۆ گەڕانەوەی خێزانەكانتان بۆ شارەكانتان  ئەو فۆڕمە پڕ بكەنەوە.

هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەو فۆرمە پڕ بكەنەوە
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی نیسان، لە ئاگەدارییەكی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرا كراوە، ئاگەداری گشت هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەین ئەوانەی لە خێزانەكانیان دابڕاون بە هۆی ڕاگرتنی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەو فۆرمە پڕ بكەنەوە.

ڕوون كراوەتەوە، ئەوانەی لە خێزانەكانیان دابڕاون بە هۆی ڕاگرتنی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، دەتوانن لە رێی پڕكردنەوەی فورمی (گەڕانەوەی خێزان) كە لە وێب سایتی وەزارەتی ناوخۆ (moi.gov.krd) دانراوە، داواكاری گەڕانەوەی خێزانەكانیان پڕ بكەنەوە.

باس لەوەش كراوە، ئەم خزمەتگوزارییە تا چوار چواری نیسان بەردەوام دەبێت و دواتر هیچ داواكارییەك وەرناگیرێت، ئەم فۆرمە بە شێوازی (pdf edit) دروست كراوە و دەبێت خانەكانی بە كومپیوتەر پڕ بكرێتەوە و دواتر لەسەر كومپیوتەر (save) بكرێت و ڕەوانەی ئیمێلی ([email protected]) بكرێت، دواتر لە رێی (SMS) داواكار ئاگەدار دەكرێتەوە لە بڕیاری ڕەزامەندی یان رەتكردنەوەی داواكاری.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە كلیك لێرە بكە 



وشە - رامیار جەواد