هه‌ردوو كۆمپانیای هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكی "فۆرد و جێنڕاڵ مۆتۆرس" بڕیاریان داوه كه تا كۆتاییهاتنی كۆرۆنا ئاساییبوونەوەی بازاڕی به‌رهه‌مه میكانیكییه‌كان ته‌نیا ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز "SUV" و پیكاب دروست بكه‌ن.
شاره‌زایانی میكانیكی له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیاكانی فۆرد و جێنڕاڵ مۆتۆرس بڕیاریان داوه تا كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ به‌رهه‌مێكی كاره‌بایی و تایبه‌ت دروست ناكه‌ین، ته‌نیا گرینگیی ده‌ده‌ین به به‌رهه‌مانه‌ی له جۆریی "مۆدێل به‌رز یان پیكابن".
بەهۆی کەم فرۆشی بەرهەمە تایبەت و کارەباییەکان بڕیار دراوە تەنیا ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز و پیکاب دروست بکەن
به‌پێی گوته‌ی شاره‌زایان ئه‌و بڕیاره ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسه‌نگاند كراوه له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌رهه‌مه‌كان له جۆری ئۆتۆمبێلی "تایبه‌ت و كاره‌بایی" زۆر كه‌م فرۆشی هه‌یه له به‌رانبه‌ردا ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كان و پیكابهكان زۆرتر فرۆشیان هه‌یه، ئه‌مه‌یش هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه بۆ ئه‌م بڕیاره.
جی ئێم سی یان جێنراڵ مۆتۆرس یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، كه له 22ی ته‌مووزی ساڵی 1911 له‌لایه‌ن "ویڵیام سی دورانت" دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به دروستبوونییه‌وه ئۆتۆمبێلی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ی دروست كردووه و یه‌كێك بووه له‌و كۆمپانیایانه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی پێ كردووه.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.