ئاماره‌كانی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه، وەزارەتی تەندروستیی عێراق، له نوێترین ئاماریدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ 70 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تۆمار کراون.
زۆترین ڕێژەى تووشبووان به ڤایرۆسى كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بووە کە 41 حاڵەت بووە
ماوەی هه‌فته‌یه‌كه ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاتر دەبێت، له‌وباره‌یه‌وه ئەمڕۆ دووشه‌م شه‌شى نیسان، دكتۆر سه‌یف موتڵه‌گ گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئەمڕۆ 70 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان تۆمارکراوە و زۆترین ڕێژەى تووشبووانیش به ڤایرۆسى كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بووە کە 41 حاڵەت بووە."
زیاتر گوتى، "ئەمڕۆ لە بەغدا چوار حاڵەت و له بەسرە نۆ حاڵەت و له نەجەف چوار حاڵەت و له سلێمانی چوار حاڵەت هه‌روه‌ها له هەولێر 41 حاڵەت، کەربەلا دوو حاڵەت و لە زیقار حەوت حاڵەت تۆمار کراون."
ڕوونى كرده‌وه، "لە 24 سه‌عاتى ڕابردوویشدا 65 حاڵەتی چاکبوونەوە لە تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراوە کە زۆرترین ژمارەیان له پارێزگای بەسڕە بووە کە 26 حاڵەت بووە."
شایه‌نى باسه تا ئێسته هەزار و 31 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە، لەو ژمارەیە 344 حاڵەتی چاکبوونەته‌وه و 64 حاڵەتی تریش گیانیان لە دەست داوه.