كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ى مسته‌فا سه‌لیمى له‌لایه ئاسایشى پێنجوێن و دواتریش له سێداره‌دانى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه زیاتر ده‌بێ، پاسه‌وانێكى پێشووى ئاراس شێخ جه‌نگى نهێنییه‌كى له‌وباره‌یه‌وه دركاندووه و ده‌ڵێ، "پێچوپه‌ناى ناوێ راده‌ستتان كرده‌وه".
سالار تاڵه‌بانى كه وه‌ك خۆى ده‌ڵێ، پاسه‌وانى نزیكى ئاراس شێخ جه‌نگى بووه و له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، "كه‌س وه‌ك من منداڵه‌كانی شێخ جه‌نگی له نزیكه‌وه ناناسێ، كه‌س نییه خزمى خۆی نه‌ناسێ، نۆ ساڵ پاسه‌وانی تایبه‌تى ئاراس جه‌نگی بووم، ئه‌وه‌ی ماناى عه‌یبه‌یه نازانن چییه".
ئه‌و كوڕه‌ى شێخ جه‌نگى چه‌ندان جار جنێوى به خه‌ڵكى كه‌ركووك داوه
تاڵه‌بانى ده‌ڵێ، ئه‌و ئاراسه جار هه‌بووه قسه‌ی ئه‌وه‌نده ناشیرینی كردووه به‌رانبه‌ر خه‌ڵكى كوردستان، من له شه‌رمدا عاره‌قه‌م كردووه، له ١٨ى ئیكتۆبهر به‌یه‌كه‌وه له كه‌ركووك بووین، ئاراس خۆی گیڤ ده‌كرده‌وه و ڕاده‌ستكردنی كه‌ركووكی به ئازادی ده‌زانی".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و كوڕه‌ى شێخ جه‌نگى چه‌ندان جار جنێوى به خه‌ڵكى كه‌ركووك داوه، ته‌نانه‌ت له‌كاتى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر گوتى، خه‌ڵكى كه‌ركووك دڵیان پێ خۆشه یا ناخۆشه كه‌یفى خۆیانه، ئیتر حه‌شد لێره‌یه و ده‌یانكات به پیاو".
له‌باره‌ى راده‌ستكردنه‌وه‌ى مسته‌فا سه‌لیمیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، "ئێسته بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى سه‌لیمى ئێ به‌گۆڕی مام جه‌لال منداڵه‌كانی جه‌نگی چۆن كه‌ركووكیان ڕاده‌ست حه‌شدی شه‌عبی كرد، ئاواش سه‌لیمیان ڕاده‌ست پاسدارى ئێران كرد".
داواى لێبوردنیش ده‌كات كه تاڵه‌بانییه و ماوه‌یه‌ك یه‌كێتى بووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ئاراس و لاهوور به‌س تۆیان نه‌كوشت، كه‌ركووكیان كوشت، یه‌كێتیشیان كوشت و كوردیان شه‌رمه‌زار كرد".
مسته‌فا سه‌لیمی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووه و به تاوانی ئه‌ندامێتی ئه‌و حزبه، سزای گیرانی تاهه‌تایی بۆ ده‌رده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی له گرتووخانه‌ی سه‌قز له‌گه‌ڵ 80 گیراوی تر هه‌ڵدێن، رۆژی سێی نیسان له رێی گوندی كهندهسووری بانه كه هاوسنووری هه‌رێمی كوردستانه، ئاودیوی گوندی سیاگوێزی شاره‌دێی گه‌رمكی سه‌ر به شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌بێت و دواتر ئاسایش ده‌یگرن و راده‌ستی ئێرانی ده‌كه‌ن، رۆژی شه‌مووی رابردوو 11ی نیسان له سێداره درا.
ئه‌م ڕووداوه كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لێ كه‌وته‌وه، هه‌وڵی زۆر درا په‌رده‌پۆش بكرێ، به‌ڵام دواجار كه‌سوكاری مسته‌فا سه‌لیمی به ده‌نگ هاتن و هه‌موو زانیارییه‌كانیان ئاشكرا كرد كه سه‌لیمی له‌لایه‌ن ئاسایشی پێنجوێنه‌وه راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه بۆ له سێداره‌دان.