بۆ پێنجه‌م رۆژی له دوای یه‌ك له دنیادا رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه، رووی له دابه‌زین كردووه و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره بۆ پاشه‌كشه‌ی كۆرۆنا كه سه‌رووی 200 هه‌زار كه‌سی كوشتووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی
worldometers له 21ی نیسانه‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا مردوون، رووی له كه‌می كردووه و له رێژه‌ی 4%وه بۆ 3% دابه‌زیوه.
له 21ی ئه‌م مانگه شه‌ش هه‌زار و 940 كه‌س به كۆرۆنا مردن، له 22ی مانگ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن بۆ شه‌ش هه‌زار و 624 كه‌س و له 23ی مانگیش بۆ شه‌ش هه‌زار و 616 كه‌س كه‌می كردووه.
له 24ی مانگ ژماره‌ی مردووان به‌هۆی كۆرۆنا له دنیادا شه‌ش هه‌زار و 180 كه‌س تۆمار كرا، له 25ی مانگیش شه‌س هه‌زار و 69 حاڵه‌ت تۆمار كراوه. كاتێك سه‌رنجی ئه‌و ژمارانه ده‌درێ، ده‌رده‌كه‌وێت دۆخه‌كه به‌ره‌و كۆنترۆڵكردن ده‌ڕوات.
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگه‌كه له نێوان 8 تا 13% له ئاڵوگۆڕدا بوو.
پێویسته بگوترێ له رۆژانی 24 و 25ی مانگ 3%ی حاڵه‌ته‌كانی مردن زیادی كردووه. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه 12% له رێژه‌ی مردن زیادی كردبوو و له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگه‌كه له نێوان 8 تا 13% له ئاڵوگۆڕدا بوو.
كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا خه‌ریكه له سێ ملیۆن حاڵه‌ت نزیك ده‌كه‌وێته‌وه و گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 923 هه‌زار كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 203 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 837 هه‌زار كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی كۆی تووشبووان له ئه‌مه‌ریكایه و سه‌رووی 960 هه‌زار كه‌س تووش بوون، سه‌رووی 54 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه كه یه‌ك له‌سه‌ر چواری كۆی مردووانه.