تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا بەمنزیكانە كۆتایی نایەت

:: PM:09:27:27/04/2020 ‌

لەوكاتەی چەند مانگێكە پەتای كۆرۆنا تەواوی دنیای هەراسان كردووە و جیا لە زیانی گەورەی گیانی، زیانێكی گەورەتری ئابووری و دارایی بە وڵاتان گەیاندووە، بەهۆی ئەو داخرانە ئابوورییەی هەیە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی وریایی دەدات، بەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەمنزیكانە كۆتایی نایەت.
بەهۆی داخرانی سنوورەكان كێشە بۆ چەند وڵاتێك دروست بووە
ئەدهانۆم گیبریسیۆس، بەڕێوەبەری رێكخراوەكە، ئەمڕۆ دووشەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە جنێڤ، رای گەیاند، پەتاكە دوورترە لەوەی كۆتایی بێت، بۆیە رێكخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە زیادبوونی كێرڤی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەمەریكای لاتینی و چەند وڵاتێكی ئاسیا.

زیاتر گوتی، بۆیە رێگەی دوور و كاركردنێكی زۆرمان لە پێش ماوە، هەروەها بەپێی هاوپەیمانی جیهانی بۆ پێكوتە و خۆپاراستن، زانیاری دراوە بە بوونی كەموكوڕی لە پێكوتەی نەخۆشییەكانی تر لە 21 دەوڵەت، ئەوەیش بەهۆی رێوشوێنەكانی لە سنوورەكان وەرگیراون بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە. 

ئاماژەی كرد، ئەو هۆیەش ئەگەری هەیە ژمارەی حاڵەتی تووشبوون بە مەلاریا لە وڵاتانی ئەفریقیا لە باشووری بیابان، ئەگەری دووهێندبوونی هەیە، پێویستە ئەوە روو نەدات و لەگەڵ وڵاتان كار بۆ ئەوە دەكەین، دەبوایە دنیا گوێبیستی رێكخراوەكە بوونایە لە كۆتایی كانوونی دووەمی ئەمساڵ، بەهۆی بوونی حاڵەتی تووشبوون لە دەرەوەی چین، كە ناتوانین وڵاتان ناچاری پابەندبوون بە رێوشوێنەكان بكەین.   





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل