له كاتێكدا توركیا یادى 100 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى په‌رله‌مانه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه، پارتى ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر 21 په‌رله‌مانتارى كورد هه‌ڵبگرێت. ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵویش له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ى ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سیستمى په‌رله‌مانى بۆ توركیا بگه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ 29ى نیسان باسى له‌وه كردووه، ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا له رێى په‌رله‌مانتارانیه‌وه هه‌وڵ ده‌دات پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر 30 په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگرێت، كه 21 كه‌س له‌وان كوردن. ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌یه گوایه داوا و سكاڵاى جیاوازیان له‌سه‌ره و ده‌بێت دادگایى بكرێن.
ده‌سه‌ڵاتى توركیا كار بۆ لادانى پارێزبه‌ندى 21 په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په ده‌كات
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ستوورى و یاسایى له په‌رله‌مانى توركیا یاداشتێكیان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر 30 په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگرن، 21 په‌رله‌مانتاریش له‌وان سه‌ر به هه‌ده‌په‌ن كه پارتێكه داكۆكى له مه‌سه‌له‌ى كورد ده‌كات، كه‌چى له‌لایه‌ن توركیاوه به "پاڵپشتى تیرۆر" تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه ئه‌وه به‌بیر خوێنه‌رانى ده‌هێنێته‌وه، ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه په‌رله‌مانتارانى كورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى توركیاوه ده‌كرێنه ئامانج و به هه‌مان تۆمه‌تى سه‌ره‌وه ده‌گیرێن، بۆیه تا ئێسته 10 په‌رله‌مانتارى كورد له گرتووخانه‌كانن، هه‌ندێك له‌وان نزیكه‌ى چوار ساڵه گیراون.
راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له چه‌ند دیارده‌یه‌كى تر ده‌كات كه ئاماژه‌ن توركیا له مه‌سه‌له‌ى دیموكراسى پاشه‌كشه ده‌كات و كۆمه‌ڵگاكه‌ى سانسۆر ده‌كات، له‌وانه بڕیار دراوه رۆژنامه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له گه‌نده‌ڵییه‌كان نه‌كه‌ن و سه‌رنجى خه‌ڵك له سه‌ركه‌وتنى حكوومه‌ت له دۆسیه‌ى كۆرۆنا به‌ره‌و دیارده‌ى تر نه‌به‌ن.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه دواى ئه‌وه هاتووه توركیا له سیستمى په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سیستمى سه‌رۆكایه‌تى گوێزراوه‌ته‌وه.
میلیسیا مارشال ژنه رۆژنامه‌نووسى تورك له ماڵپه‌ڕى
"ئه‌حوال"ى توركى راپۆرتێكى له‌سه‌ر په‌رله‌مانى توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه له 23 ى ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانى توركیا ته‌مه‌نى 100 ساڵى ته‌واو كردووه، چونكه له 23ى نیسانى 1920 دانراوه، كه‌چى له‌و كاته‌دا كه په‌رله‌مان ته‌مه‌نى ده‌بێت به 100 ساڵ سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه پێڕه‌و ده‌كرێت و پێشێلى ئه‌و به‌هایانه ده‌كرێت كه په‌رله‌مانى توركیا كارى بۆ كردوون.
نووسه‌ر باس له چه‌ندان دیارده ده‌كات كه له سه‌رده‌مى سیستمى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجام دراون و زۆربه‌شیان له دژى كورد بوون، دواجاریش بۆ لاوازكردنى دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كان بوو. یه‌كێك له‌وانه گێڕانه‌وه‌ى سیستمى "قه‌یوم"بوو به‌هۆى ئه‌مه‌وه نزیكه‌ى 50 سه‌رۆك شاره‌وانى كوردى له پۆسته‌كان دوور خراونه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌وان به هه‌ڵبژاردن پۆسته‌كانیان وه‌رگرتبوو.
جیا له‌وه‌یش له ساڵى 2016 بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوورى هه‌موار كرده‌وه تا بتوانێ پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌ڵبگرێت و به خواستى خۆى دادگاییان بكات. ئاگربه‌ستى نێوان سوپا و په‌كه‌كه‌ى شكاند كه له حوزه‌یرانى 2015 راگه‌یه‌نرابوو. دواتر له دواى كۆده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مووزى 2016 ئه‌ردۆغان بارى له‌ناكاوى راگه‌یاند، نووسه‌ر ده‌ڵێ هه‌رچه‌نده ئێسته بارى له ناكاو هه‌ڵگیراوه، كه‌چى كورد به‌رده‌وام ده‌كرێنه ئامانج.
به بڕواى میلیسیا مارشال هه‌موو ئه‌و رووداوانه به‌هۆى ئه‌وه بووه، توركیا پێڕه‌وى سیستمى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات نه‌ك په‌رله‌مانى.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له‌و كاتدا كه یادى 100 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆكى وه‌زیرانى پێشترى توركیا له‌گه‌ڵ پارته نوێیه‌كه‌ى به ناوى "ئاینده" ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كار بكرێت جارێكى تر توركیا سیستمى په‌رله‌مانى پێڕه‌و بكات.
له یادى 100 ساڵه‌ى په‌رله‌مانى توركیا داواى سیسته‌مى په‌رله‌مانى ده‌كرێت
له په‌یامێكدا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو باسى له لاوازى سیستمى سه‌رۆكایه‌تى كردووه و داواى له حزبه‌كانى توركیا كردووه پاڵپشتى گه‌ڕانه‌وه‌ى سیستمى په‌رله‌مانى بكه‌ن. داود ئۆغڵو ده‌ڵێ، "بۆ خزمه‌تكردنى وڵات و رێشه‌كێشكردنى ناكۆكى و گه‌ڕانه‌وه بۆ سیستمى په‌رله‌مانى ده‌بێت هه‌ڵوێستمان یه‌ك بخه‌ین، چونكه سیستمى سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕوونى لاوازى خۆى له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات ده‌ربڕیوه".
داود ئۆغڵو ستایشى مێژووى په‌رله‌مان ده‌كات و ده‌ڵێ، ئاینده‌ى توركیا له په‌رله‌مانه هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ر له 100 ساڵ وابووه، به سیستمى په‌رله‌مانى ده‌وڵه‌ت به‌هێز ده‌بێت و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى، هیچ كه‌سێك خۆى به‌سه‌ر ئه‌ویتر ناسه‌پێنێ".
له چوارچێوه‌ى ئه‌م سیاسه‌ته‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تێك كردووه به هاشتاگى "ئاینده له په‌رله‌مانه" بڕیاره هه‌ڵمه‌ته‌كه تا كۆتایى ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت.
له‌دواى سیسته‌مى په‌رله‌مانى زۆربه‌ى بڕیاره‌كان له دژى كورد دراون