کۆمپانیای ئۆپن بایۆنیک ژیانی کچێکی کەمئەندامی گۆڕیی

:: PM:05:20:30/04/2020 ‌

کۆمپانیای ئۆپن بایۆنیکی بەریتانی تایبەت بە دروستکردنی دەستیی رۆبۆتی ژیانی کچێکی گەنجی خاوەن پێداویستیی تایبەتی گۆڕیی، بەشێوەیەک ئێستە بووەتە یەکێک لەو کەسانەی کە هانی خەڵکی دەدات بۆ ئەوەی باوەڕیان بەخۆیان هەبێت و شەرم نەکەن لەوەی هەیانە.

ماڵپەڕی "dailymail"ی بەریتانی بابەتێکی لەسەر ئەو کچە بڵاو کردووەتەوە و گوتویەتی، ئەیمی ئاشتۆن کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە کە دەستێکی لە زکماکییەوە نییە. وەک خۆی ئاشکرای کردووە بۆ میدیاکە و دەڵێ، من لە منداڵییەوە دەستێکم نەبوو سەرەتا چەند دەستیی دەستکردم بەکارهێنا، بەڵام ئەو بۆشاییەی پڕنەدەکردەوە کە هەمبوو، چونکە نەدەجوڵا و نەم دەتوانی کۆنترۆڵی بکەم.

ئەم کچە دەڵێ، کۆمپانیای ئۆپن بایۆنیک لەڕێی بەرهەمەکەیان کە دەستێکە بەناوی "هیڕۆ ئاڕم" توانیان ژیانم بگۆڕن

زیاتر گوتی، بەڵام دوای ئەوەی پێوەندیم کرد بە کۆمپانیای ئۆپن بایۆنیک و لەڕێی بەرهەمەکەیان کە دەستێکە بەناوی "هیڕۆ ئاڕم" توانیان ژیانم بگۆڕن، چونکە ئەم دەستە رۆبۆتییە دەتواندرێت کۆنترۆڵ بکرێت و بەشێوەیەکی ئاسایی بجووڵێندرێت، کە ئەمەیش وای کرد هەست بە کەمیی نەکەم و باوەڕ بەخۆبوونم زیادبێت.

ئۆپن بایۆنیک "Open Bionics" کۆمپانیایەکی بەریتانییە تایبەتە بە دروستکردنی دەستی رۆبۆتیی کە تایبەتە بەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، کە لە شێوەی ڕۆبۆتیی دەست دروست دەکەن، بەڵام ئەم دەستە ڕۆبۆتییە تاوانای جوڵاندنی هەیە بە شێوەیەک کە زۆر ئاساییی دەتوانی کۆنترۆڵی بکەیت.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان