پشووی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت درێژ كرایه‌وه
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك تاوتوێی ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، بۆیه تا ئه‌و كاته‌ی كاره‌كان ته‌واو ده‌بن پشووی فه‌رمانگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئایار، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، بە مەبەستی دیاریكردنی كاتی دەستپێكردنی دەوامی داودەزگا فەرمییەكانی حكوومەت، لیژنەیەك بۆ دیراسە كردن و بڕیاردان لەسەر ئەم بابەتە پێكھێنراوە.
دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه پشوو بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی بڕیارێكی نوێ لە ژێر رێنوێنییه تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەردەچێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم