به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكى، له ڕێى وزه‌ی خۆره‌وه كاره‌با بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئایار، مه‌حمود له‌تیف به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان، مژده‌ی ئه‌وه به هاووڵاتییانی گه‌رمیان ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی (A.B.C) ڕێككه‌وتووین بۆ به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.
زیاتر گوتی، به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی نێوانمان كه له‌م ڕۆژانه واژۆمان له‌سه‌ری كردووه كۆمپانیای ناوبراو له قۆناغی یه‌كه‌م 25 میگاوات كاره‌با و له قۆناغی دووه‌میش 25 میگاواتی تری كاره‌با له تیشكی خۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ گه‌رمیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو پێشتر له ڕێى كه‌رتی تایبه‌ته‌وه هه‌وڵی له‌و جۆره دراوه بۆ وه‌به‌رهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر به‌ڵام یه‌كه‌مجاره كۆمپانیایه‌كی بیانی بۆ وه‌به‌رهێنانی كاره‌با له وزی خۆر بێته گه‌رمیان.
ڕوونى كرده‌وه، ڕێكاره‌كانی كۆمپانیاكه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی له دواى جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی