ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێران له به‌غدا كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا تاوتوێی كردنه‌وه‌ی لقێكی زانكۆی تارانیان بۆ زانسته پزیشكییه‌كانیان له عێراق كرد، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی تری تاران داده‌نرێ، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كه‌رتی زانست و خوێند و فه‌رهه‌نگی عێراق.
به گوێره‌ی
ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نه‌بیل كازم وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ ئیره‌ج مه‌سجدی باڵوێزی تاران له به‌غدا كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له پته‌وكردنی پێوه‌ندی زانستی و كولتووری و فه‌رهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه.
ئاماژه دراوه، كه به گرنگییه‌وه باس له ئاڵوگۆڕی زانستی و ئه‌كادیمی نێوان زانكۆكانی عێراق و ئێران كراوه، به جۆرێك كه ژینگه‌یه‌كی گونجاو بڕه‌خسێنێت، بۆ ئاڵوگۆڕی ئاستی زانست و زانیاری زانكۆكانی هه‌ردوو وڵات، له نێویشیان كردنه‌وه‌ی لقی عێراقی زانكۆی تاران بۆ زانستییه پزیشكییه‌كان به بایه‌خه‌وه ناوبراوه و خراوه‌ته به‌رباس.
هه‌مان سیاسه‌تی ئێران له عێراقیش پێڕه‌و ده‌كه‌ن
هاوكات وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق باسی له‌وه كردووه، كه ده‌رگه‌ی عێراق هه‌میشه واڵایه بۆ كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆ بیانییه‌كان له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی زانست و خوێندن و ئه‌كادیمی له عێراق هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌و پێشه‌وه بهاوێژێت.
شاره‌زایان هۆشداری له‌مجۆره كاره ده‌ده‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئێرانی، به‌هه‌مان سیاسه‌ت و سیسته‌می ئێرانی ده‌بێ و قوتابیانی ده‌بێ پابه‌ندی له‌چككردن و ڕێوشوێنه‌كان بن كه له ئێران ده‌گیرێته‌به‌ر.