ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر كه به نایاسایی ویستوویانه له ڕێی ده‌ریا له تونسه‌وه روو له ئیتالیا بكه‌ن، له‌ڕێدا گه‌مییه‌كه‌یان نغرۆ بووه، یه‌كیان خنكاوه و 6 كه‌سی تریش ون بوون.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی تونس رایان گه‌یاندووه، دوێنێ شه‌موو ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر ویستوویانه به نایاسایی له ڕێی ده‌ریاوه به‌ره‌و ئیتالیا بڕۆن، له‌ناو ده‌ریادا گه‌مییه‌كه‌یان نغرۆ بووه، تیمی پارێزگاری مه‌ده‌نی ویستوویانه رزگاریان بكه‌ن، به‌ڵام شه‌ش كه‌س له‌وان ون بوون و كه‌سێكیش خنكاوه و گیانی له ده‌ست داوه.
گوته‌بێژی پارێزگاری مه‌ده‌نی تونس مه‌عز ته‌ریعه رای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌مییه‌كه كه 20 په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتووه، ویستوویه‌تی له تونسه‌وه به‌ره‌و ئیتالیا بڕوات، دوای چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له رۆیشتن، نغرۆ بووه، تیمه‌كانی ئێمه ویستوویانه فریایان بكه‌ون، 11 كه‌سیان رزگار كردووه، یه‌كێك خنكاوه و گیانی له ده‌ست داوه، تا ئێسته‌یش شه‌ش په‌نابه‌ر ون بوون، دوو كه‌سی تریش له‌وان به مه‌له هه‌ڵاتوون.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه گوته‌بێژ به‌ناوی پاسه‌وانانی نیشتمانی تونس حیسامه‌دین جه‌بابلی رای گه‌یاندووه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێسته، پاسه‌وانانی نیشتمانی توانییان 223 په‌نابه‌ری نایاسایی له ڕێی ده‌ریاوه بگرن.