سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ھه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
هیوای به‌خته‌وه‌ری و ژیانی ئاسووده‌یى
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ھه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یانراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕای گه‌یاندووه، "به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی جه‌ژن له سه‌رجه‌م مسوڵمانانی كوردستان و عێراق و دنیا ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره ڕۆژووی هه‌موو لایه‌ك قبووڵ بكات."
زیاتر هاتووه، "پیرۆزبایی جه‌ژن له خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین، هیوای به‌خته‌وه‌ری و ژیانی ئاسووده‌یان بۆ ده‌خوازین."
ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه وه‌ك روونه جه‌ژن هه‌ڵگری په‌یامی لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی و خێر و به‌ره‌كه‌ته بۆ گشت مرۆڤایه‌تی و مسوڵمانان، به‌داخه‌وه ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی ئه‌مساڵمان له هه‌لومه‌رجێكدا به‌ڕێ ده‌كه‌ین كه ته‌واوی دنیا به‌ده‌ست په‌تای كۆرۆنای نوێ COVID -19 ده‌ناڵێنێت و تا ئێسته چاره‌سه‌ری بنبڕی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
"وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ژێر رۆشنایی هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردن و باشتركردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی، به‌تایبه‌تی له ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی پلانێكی تۆكمه پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كات." له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی هاتووه.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "لێره‌دا جارێكی تر وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژن، ده‌ستخۆشی و رێز و سوپاسمان بۆ هه‌موو پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و فه‌رمانبه‌رانی داوده‌زگاكانی ته‌ندروستی ده‌رده‌بڕین كه ماندوونه‌ناسانه و به شه‌ونخوونی خزمه‌تكردنیان بۆ هاووڵاتییان به‌تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ی كۆرۆنا پێشكه‌ش كردووه."
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، "هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست، سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ پابه‌ندبوونتان به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان له ماوه‌ی ڕابردوو و ئێسته و ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ سه‌لامه‌تی و پاراستنی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته، ئومێده‌وارین هه‌موو پێكه‌وه خۆپارێزی كه‌سی و ئامۆژگارییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ین، هیوادارین ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتوونه‌ته پێش، به زووترین كات تێیپه‌ڕێنین و هه‌مووان ئاسووده‌ی ژیانێكی ته‌ندروست بن.