چه‌ند رۆژێكه و تا ئه‌م به‌یانییه دادگاییكردنی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، هه‌واڵی گه‌رمی هه‌موو میدیاكانی دنیا بوو، ئه‌مڕۆ نه‌ته‌نیاهۆ له‌گه‌ڵ چوونی بۆ به‌رده‌م دادگا، به رۆژنامه‌نووسانی گوت، "به‌سه‌ربه‌رزی ده‌چمه به‌رده‌م دادگا".
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی دادگا كه به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داوا كراوه، نه‌ته‌نیاهۆ به رۆژنامه‌نووسانی گوت، "ئاماده‌م به‌سه‌ربه‌رزی بچمه به‌رده‌م دادگا، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆم دروست كراون، پڕوپووچن".
دادگا بۆ سێ دۆسیه داوای كردووه
نه‌ته‌نیاهۆ كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 70 ساڵ، دادگا بۆ سێ دۆسیه داوای كردووه، له هه‌موو گرنگتر ئه‌و دۆسیه‌یه گوایه داوای له چه‌ند كه‌سێك كردووه رووماڵێكی باشی ئیمتیازه‌كانی له راگه‌یاندن بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی، له‌ناو 244 ساڵی دیموكراتی له ئیسرائیل "له شۆڕشی ئه‌مه‌ریكییه‌وه"، تا ئێسته نه‌بووه ئه‌و تۆمه‌ته ئاراسته‌ی كه‌سێك بكرێ كه له رێی راگه‌یاندنه‌وه رووماڵی باشی بۆ بكرێ. بۆیه له‌باره‌ی منیشه‌وه ده‌ڵێم هیچ كاتێك رووماڵی باشم بۆ نه‌كراوه.
ئیلاف