سێ حاڵه‌تی تری كۆرۆنا له كوردستان تۆمار كرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی رای گه‌یاند، سێ حاڵه‌تی تری كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كراوه و ئه‌مڕۆ بووه 10 حاڵه‌ت ته‌نیا له‌و شاره.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووه‌م ده‌رئه‌نجامی نوێی ئه‌مڕۆی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشان كران.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كان ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و دوو پیاوی ته‌مه‌ن ٥٠ و ٣٩ ساڵ، ژنه‌كه خێزانی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێر دانیشتووی گه‌ره‌كی گوڵانه، دوو تووشبووه‌كه‌ی تر پاسه‌وانن له شاری به‌غدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه كه یه‌كێكیان دانیشتووی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانه و ئه‌وه‌ی تریان دانیشتووی توبزاوه‌ن له سه‌نته‌ری شاره‌دێی رزگاری.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم