كات یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی كه مرۆڤ له ماوه‌ی زیندوویه‌تی هه‌یه‌تی و به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یش داده‌نرێ، چونكه هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانی مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می كاتن، كه‌واته كات چۆن چۆنی به‌وشێوه‌یه‌ی ئێسته داڕێژرا، بۆچی خوله‌كێك 60 چركه‌یه و سه‌عاتێك 60 خوله‌ك و ڕۆژێك 24 سه‌عاته، ئه‌مانه بۆچی جیاواز نه‌بوون، ئه‌گه‌ری خوله‌كێك بكرێت به 50 چركه بۆچی نابێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر 70 چركه بێ چی؟
ئه‌مانه پرسیاری سه‌یر و منداڵانه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا زۆر ورد و زانستین و ڕه‌نگه زۆربه‌مان به قسه و باس یان به هێنانه‌وه‌ی گوته‌ی بیریاران بمانه‌وێ گرنگی كات له به‌رانبه‌ره‌كانمان بگه‌یه‌نین، به‌ڵام ئه‌وانه‌یشی بوونه‌ته ئامۆژگاریكه‌ری خه‌ڵك و گرنگی كاتیان تێ ده‌گه‌یه‌نن، ڕه‌نگه نه‌زانن كات چییه و بۆچی به‌مشێوه‌یه دابه‌شكراوه.
له ڕاستیدا
كات جیاوازه له شته‌كانی تر كه به‌رجه‌سته ده‌كرێن و ده‌توانین ده‌ستیان لێ بده‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بوونی هه‌یه، به‌ڵام نه ده‌بینرێ و نه هه‌ستی پێ ده‌كرێ و به خێراییش ده‌ڕوات، به گشتی بریتییه له جۆرێك له پێوه‌ر و پێوانه بۆ دیارییكردنی سنووری نێوان دوو ڕووداو و دوو شت كه مرۆڤ به‌وهۆیه‌وه خۆی پێ كۆنتڕۆڵ ده‌كات و هزری پێ گه‌شه ده‌كات، واته ده‌به‌سترێته‌وه به ڕووداوه‌كان و به ژماره‌كان. هیچ كاتێك هه‌ستی پێ ناكرێت ئه‌گه‌ر به شته‌كان نه‌به‌سترێته‌وه، بۆ نموونه گه‌زه‌نكی خۆری به‌یانی نه‌بێت، هه‌رگیز ناتوانین بڵێین كاتی به‌یانییه، واته ئه‌و گه‌زه‌نكی خۆر هه‌ڵاتنه شتێكه و كاتی پێوه پێوه‌ستكراوه، ئه‌و ئامێرانه‌ی پێوانه‌ی كاتی پێ ده‌كرێ، خودی كات نین، به‌ڵكوو كات ده‌ژمێرن و به ژماره‌كان ده‌یبه‌ستنه‌وه، چونكه وه‌ك باسكرا، ئه‌گه‌ر كات به ژماره و ڕووداوه‌كان نه‌به‌ستینه‌وه، مرۆڤ تووشی سه‌رلێشێواوییه‌كی گه‌وره ده‌بێ و ناتوانێ كۆنتڕۆڵی كاته‌كانی بكات.
سه‌رده‌مانی پێشوو بیریار و بیركارزانی زۆر ژیر و دانا پێوانه و دابه‌شكاری كاتی‌یان كردووه
چركه له بیكۆچركه پێكهاتووه كه تریلیۆنێك به‌شی چركه‌یه‌كه، نانۆچركه یان مایكرۆچرۆكه، یه‌ك به‌شه له ملیۆنێك به‌شی چركه‌یه‌ك، میلی چركه به‌شێكه له هه‌زار به‌شی چركه‌یه‌ك، دیسیسیكون 10 یه‌كی چركه‌یه‌كه كه چاو ده‌توانین لێی دابخه‌ین و بیكه‌ینه‌وه، یه‌ك چركه دڵی كه‌سێكی ئاسایی جارێك لێ ده‌دات، 60 چركه خوله‌كێكی ته‌واوه، دوو خووله‌ك ئه‌و كاته كه مرۆڤ ده‌توانێ هه‌ناسه‌ی خۆی بگرێ و زیاتر توانای نییه، پێنج خوله‌ك ئه‌و كاته‌یه كه كه‌سێك ده‌توانێ له ژێر تیشكی چڕی خۆر بمێنێته‌وه كه به ستوونییه‌كی زۆر به‌هێز لێی بدات، 60 خوله‌ك بریتییه له سه‌عاتێك، ئه‌و كاته‌یه كه مرۆڤ ده‌توانێ له وانه‌كان بمێنێته‌وه و بێ بێزاربوون بخوێنێت، هه‌شت سه‌عات كاتی توانای مرۆڤه بۆ كاركردن، 24 سه‌عات ڕۆژێكی ته‌واوه كه حه‌وت 24 سه‌عاتی ده‌بێته هه‌فته‌یه‌ك و ماوه‌ی سووڕانه‌وه‌ی خۆره به ده‌وری خۆی. 365.24 ڕۆژ ساڵێكی ته‌واوه كه زه‌وی به ده‌وری خۆر ده‌سووڕێته‌وه. 10 ساڵ ده‌یه‌یه‌كی پێ ده‌گوترێت، 75 ساڵ ته‌مه‌نی ته‌واوه‌تی و ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی مرۆڤه. ڕه‌نگه بڵێن كه ئه‌وانه ڕوونه و به ته‌واوی زانراون و شتێكی نوێ نین، به‌ڵام با بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، كاتێك مرۆڤانی سه‌رده‌مانی پێشوو كاتیان به‌مجۆره دابه‌شكراوه، چۆن چۆنی زانیویانه به هه‌فته‌یه‌ك زه‌وی به ده‌وری خۆی ده‌سووڕێته‌وه!
ئه‌مه سه‌ره‌تا له گه‌وره‌وه دروستبووه و دواتر دابه‌شبوون و په‌رتبوون ده‌ستی پێكردووه، بۆ نموونه مرۆڤی سه‌ره‌تایی خوله‌ك و سه‌عاتیان نه‌بووه، به‌ڵكوو ڕۆژیان بۆ دووبه‌ش دابه‌شكردووه، كه بریتین له شه‌و و ڕۆژ، به گوێره‌ی وه‌رزه‌كان كشتوكاڵیان كردووه و ساڵیان نه‌ناسیوه، دواتر هاتوون ئه‌وانه وردكراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مترین خاڵ بۆ نموونه درێژی شه‌و و ڕۆژ چه‌نده ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ترپه و ژماردن یان جووڵه‌ی په‌نجه‌یه‌ك به به‌رده‌وامی له درێژایی ڕۆژێك ئه‌نجامی بده‌ین، ئه‌مه كۆكراوه‌ته‌وه و ئنجا ڕۆژ و شه‌و دابه‌شكراون به‌سه‌ر دووجار 12 سه‌عاتی، ئه‌گه‌ر بیریش له‌وه بكه‌ینه‌وه كه بۆچی زه‌وی به 24 سه‌عات به ده‌وری خۆی ده‌سووڕێته‌وه و بۆ 25 سه‌عات نییه! له ڕاستیدا ئه‌مه تا ئێسته بێ وه‌ڵامه، بۆچی خوله‌ك 60 چركه و سه‌عات 60 خوله‌كه ئه‌مه‌یش نهێنی دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكه‌ی ڕوون نییه، كۆنترین كاتژمێر كه بوونی هه‌بێ بۆ سه‌رده‌می بابلییه‌كان و دواتر میسڕییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ڕۆژیان بۆ شه‌ش به‌ش دابه‌شكراوه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه. دواتر ڕۆمانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و داهێنانه‌ی میسڕییه كۆنه‌كان و بابلییه‌كان، چه‌مكی ئێواره و به‌یانیان داهێناوه، پاشان نیوه‌ڕۆ و نیوه‌شه‌و.
تا ئێسته‌یش هه‌ندێك پرسیار له‌باره‌ی كات و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی بێ وه‌ڵامن
له ڕاستیدا ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆز بووه و مرۆڤانی سه‌رده‌مانی پێشوو بۆ ئێمه‌یان زۆر ئاسان كردووه، ئه‌وان به دۆزینه‌وه‌ی خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان و وردكردنه‌وه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئێسته هه‌ن، پاشان هاتوون ئه‌و هه‌موو كاته جیاوازه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی، بۆ نموونه ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا چوار كاتی جیاواز هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و باكور و باشووری، كاتی میسڕ وه‌كوو نه‌رویج نییه، ڕووسیا وه‌كوو كه‌نه‌دا نییه، ئه‌و هه‌موو دابه‌شكارییه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه مرۆڤه‌كانی پێشوو زۆر وردبوون و بیریار و بیركاری زۆر دانا و لێهاتوویان تێدا بووه، كه توانیویانه به‌مشێوه‌یه ئه‌و دابه‌شكارییه ورده بكه‌ن.