ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به نووسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ده‌كات، ورده‌كاریی ڕێنوێنییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌سند كردوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئالان حه‌مه‌سه‌عید ڕای گه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی ڕێنوێنییه‌كانیان لێ ئاڵۆز نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری پێوه‌ندی به قوتابخانه‌كانه‌وه ھه‌یه، هه‌ره‌وه‌ها ورده‌كارییه‌كه‌ی ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
ئەم بڕیارانە هەموو قوتابییان دەگرێتەوە
ڕێكاره‌كان له‌م سێ خاڵه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه كه پێوه‌ندی به قوتابییانه‌وه هه‌یه:
یه‌كه‌م - نمره‌ی بڕیار بۆ قۆناغی چواری بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی له پێنج نمره‌وه ده‌بێته 10 نمره.
دووه‌م - قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی كه مافی به‌شداربوونیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاری وه‌رنه‌گرتووه:
- ته‌نیا له‌و وانانه تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن، كه له وه‌رزی یه‌كه‌م تێیاندا ده‌رنه‌چوونه. تاقیكردنه‌وه‌كانیشیان له مه‌نھه‌جی وه‌رزی دووه‌م ده‌بێت و ته‌نیا له‌و بابه‌تانه‌دا ده‌بێت كه پێشتر وه‌زاره‌ت ڕای گه‌یاندووه.
- له پاش تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌میش، ھه‌ر ده‌توانن له 10 نمره‌ی بڕیار سوودمه‌ندبن.
سێیه‌م - وانه‌ی په‌ڕینه‌وه "عبور" وه‌ك ساڵانی ڕابردوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت.