له ئێران ئه‌گه‌ر وریای رێنوێنییه ئیسلامییه‌كان نه‌بیت، ره‌نگه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رتگرتووه له ده‌ستی بده‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسێك چونكه كچه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات حیجابی نه‌پۆشیوه، به‌رپرسێكی تریش چونكه حه‌زی له ده‌نگی گۆرانیبێژ "موعین" بووه، له كاره‌كانیان ده‌ركراون.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كیومارس به‌یات كه پێشتر خاوه‌نی یانه‌ی "سپید رود رشت" بوو بۆ تۆپی پێ، هاوكات سه‌رۆكی یه‌كێتیی شه‌تڕه‌نج بوو له پارێزگای گه‌یلان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی "شارا" راهێنه‌ری یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تڕه‌نج بووه و له مانگی یه‌نایه‌ر وه‌ك ناوبژیوان به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌ند بۆ ژنان له شنگه‌های كردبوو، له‌وێش حیجابی نه‌پۆشیبوو، بۆیه به‌تاوانی "رێزنه‌گرتن له حیجاب" كیومارسی باوكی له ئێران له پۆسته‌كه‌ی دوور كرایه‌وه.
هاوكات دوای ئه‌وه‌ی باوكی له پۆسته‌كه‌ی دوور كرایه‌وه، "شارا" بڕیاری دا ئیتر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران نه‌ك به تاوانی نه‌پۆشینی حیجاب، سزا بدرێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه شه‌هابه‌دین ته‌بته‌بایی كه سه‌رۆكی به‌شی هونه‌ره‌كان بووه له پارێزگای ئه‌هواز، به‌تاوانی ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند "موعین"ی وه‌ك گۆرانیبێژ پێ باش بووه كه ئه‌و گۆرانیبێژه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ژیان ده‌كات، له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه. ئه‌وه‌ش به‌پێی تۆڕی "ئیران ئینته‌رناشیۆناڵ" كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی تۆڕه‌كه، ته‌بته‌بایی له رێی ئینسته‌گرامه‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر من له جێی رۆحانی بم، هونه‌رمه‌ند موعین بۆ ئێران بانگێشت ده‌كه‌م.