ئەمرۆ چوارشەم سێی حوزەیران، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوو کەسی تر لە کەلار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا "COVID-19" بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو دوو کەسەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە گەرمییانن، کە هەردووکیان ژنن و تەمەنیان 26 و 36 ساڵانە، تووشبووی یەکەمیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووترە و ئەوەی تریشیان سەردانی بەغدای کردووە، بەمەیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە كوردستان 855 كەسە، هاوكات 14 كەس لەو رێژەیە مردوون و 436 كەسیش چاك بوونەتەوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە هەر لە زیادبووندایە بۆ ئەمەیش پێویستە هاووڵاتییان زیاتر پابەندی ڕێنوێنییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆی هەرێمی کوردستان بن.