دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق به نیازی كڕینی كاره‌با و سووته‌مه‌نییه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، وه‌زیری وزه‌ی ئێران گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه و سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه بۆ په‌شیمانكردنه‌وه‌ی به‌غدایه له ده‌سبه‌رداربوون له كاره‌با و سووته‌مه‌نی ئێران، تاران ده‌یه‌وێ ڕێی ڕیاز له به‌غدا بپچڕێنێت.
مانگی ڕابردوو وه‌زیری دارایی عێراق عه‌لی عه‌لاوی به نوێنه‌رایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به یاوه‌ری شاندێكی حكوومی سه‌ردانی ڕیازی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودیه تاوتوێ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ڕیازی كرد و دۆسیه‌ی كڕینی كاره‌با و سووته‌مه‌نیشی له‌گه‌ڵ تاوتوێكردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا فشاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر به‌غدایه، كه چیتر مۆڵه‌تی كڕینی كاره‌با و سووته‌مه‌نی له ئێران درێژ ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌نگاو بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌ی تاران نه‌هاوێژێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وه‌زیری وزه‌ی ئێران ڕه‌زا ئه‌رده‌كانیان و شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحی سه‌ركۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌نه‌وه، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كازمی و ئه‌رده‌كانیان میدیاكانی عێراق ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و شاندی ئێرانی تاوتوێی پێوه‌ندییه‌كانی وزه‌یان له نێوان به‌غدا و تاران به گشتی و به تایبه‌تی كاره‌با كردووه، هه‌روه‌ها داوای په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقیان كردووه.
له به‌رانبه‌ردا مسته‌فا كازمی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه عێراق سووره له سه‌ر بنیاتنانی باشترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دراوسێكانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه له به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه جێگیركراوه، كه به ڕووی دراوسێكانمان زیاتر ده‌كرێینه‌وه و په‌ره به پێوه‌ندییه‌كانمان و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و شاره‌زایی ده‌ده‌ن.
هاتنی وه‌زیری وزه‌ی ئێران بۆ ڕێگرتنه له ڕاكێشانی كاره‌با له سعوودیه‌وه
له هه‌مان كات به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆماری عێراق به پێویستی زانیوه، كه هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا هه‌بێ و پێوه‌ندییه‌كانی تاران و به‌غدا به تایبه‌ت له بواری كاره‌با و ئاو پێشڤه‌چوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی هه‌ردوو وڵات له خۆشگوزه‌رانی بژین.
له دیداره‌كانی ئه‌رده‌كانیان ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه له به‌رده‌وامی هاریكاری و پشتیوانی عێراق له سه‌رجه‌م بواره‌كان و باسیشی له ڕژدبوونی تاران كردووه بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی عێراق و فره‌وانكردنی سێكته‌ری وزه‌ی كاره‌با بۆ عێراق و ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی له نێوان هه‌ردوولا.
له به‌رانبه‌ردا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غداوه به پێگه‌ی "
العرب"یان ڕاگه‌یاندووه، كه قسه‌كانی سه‌ركۆماری عێراق له‌باره‌ی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ ئێران، به مانای پابه‌ندییه‌تی به‌غدا به‌و ڕوانینه نایه‌ت، به‌ڵكوو سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌یش به ڕوونی ئه‌وه‌ی به ئێرانییه‌كان گوتووه، كه به‌غدا ده‌یه‌وێ به یه‌كسانی به ڕووی هه‌موو دراوسێكانی عێراق بكرێته‌وه.
كازمی سووره له‌سه‌ر فره‌سه‌رچاوه‌كردنی كاره‌با و پێوه‌ستنه‌بوون ته‌نیا به ئێرانه‌وه
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، كازمی دۆسیه‌ی زۆری له‌به‌رده‌سته و ده‌توانی به‌كاریان بهێنێت له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ئێران پێوه‌ندییه‌كان له ڕووی كاره‌با و وزه‌وه به‌رده‌وامیان هه‌بێت، به‌ڵام ناكرێ ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه ببه‌ستن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تاران بۆ ڕێگری له مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ سعوودیه له بواری كاره‌با و سووته‌مه‌نی، ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ سعوودییه‌كان بكه‌وێته كێبه‌ركێیه‌وه و به كه‌مترین نرخ كاره‌با و وزه به عێراق بدات، چونكه ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌یشی زۆر هه‌رزان بێ، به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكاوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باش ده‌بێت بۆ تاران، هه‌م له‌م ڕێیه‌وه به‌غدا ناچار ده‌كات كه به‌رده‌وام بێ له شكاندنی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌میش ده‌روازه‌ی بازرگانی كه‌رتی وزه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌مێنێت، كه ئه‌مه‌یش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌وه‌یه كه تاران زۆر كات ئه‌و بڕ و ڕێژه سووته‌مه‌نی و كاره‌بایه‌ی كه عێراق پێویستیه‌تی به ته‌واوی نانێرێت، به‌ڵكوو له‌وكاته‌ی خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیاد ده‌بێت له ناوخۆی ئێران، بڕی هه‌نارده‌كراو بۆ عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه سه‌رچاوه‌كانی نزیك له كازمی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مسته‌فا كازمی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاره‌با و سووته‌مه‌نی له سعوودیه‌یش بكرێ و عێراق له كه‌رتی كاره‌با و سووته‌مه‌نی فره‌سه‌رچاوه ده‌كرێ و ناكرێ ته‌نیا پشت به كۆماری ئیسلامی ئێران ببه‌ستێت، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی تارانی نیگه‌ران كردووه و هه‌ر بۆیه‌یش به په‌له وه‌زیری وزه‌ی ئێران گه‌یشته به‌غدا و ده‌یه‌وێ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بخاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی شكست به پرۆژه‌ی هێنانی كاره‌با و سووته‌مه‌نی له سعوودیه‌وه بۆ عێراق بهێنێت.