كۆمپانیای ئۆنه‌ر له نوێترین كاردا، یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی بڵاو كرده‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو، خاوه‌ن دیزاینێلی جوانه له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆر كه به به‌هێزترین پرۆسێسه‌ر كار ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای ئۆنه‌ر نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه لە جۆریی "Honor Play 4 Pro"ه‌وه كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌یمه‌ندییه جۆراوجۆرەکانی دنیا، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتوه كه له‌ڕووی كوالێتی و نرخه‌وه یه‌كێكه له‌و مۆبایلانه‌ی كه له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌یه.
ئۆنەری تازە لەڕووی کوالێتی و نرخەوە زۆر گونجاوە ئەمەیش وای کردووە فرۆشێکی زۆریی هەبێ
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتویه‌تی، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 4200 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه له جۆری هایسیلیكۆن كرینی 990یه، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 32 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 40 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.57 ئینجه و روونییه‌كه‌ی به سیسته‌می 1080 به 2400 كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 460 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.