ڕاکان سەعید جبووری بڕیاری داوە لە کەرکووک زەوی بە ڕۆژنامەنوسانی شاره‌كه بدات، له نێویشیاندان ته‌نیا ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ئه‌ندامى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى عێراقن ده‌گرێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ڕۆژنامه‌نووسانى ئه‌ندام له سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان لقى كه‌ركووك ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى حوزه‌یران، بەرپرسی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان مەهدی زریان بە "وشە"ی ڕاگه‌یاند، بەپێی ئەوەی شاری کەرکووک بەپێی دەستووری عێراقی جێ ناکۆکی پێدەڵێن و کەوتووه‌تە سنووری مادەی 140 ه‌وە هەربۆیە لقی سەندیکای ئێمەیش بە قەدەر لقی سەندیکاى عێراق مافی لەو شارەدا هەیە و ناکرێت نادیدە بکرێت و مافی ئەو هەموو میدیاکارە کوردیە پێشێل بکرێت هەربۆیە لەهەنگاوی یەکەمدا بەشێوەیەکی ئاسایی داواکاریەک پێشکەشی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تى کەرکووک دەکەین.
ڕۆژنامه‌نووسانى ئه‌ندام له سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان لقى كه‌ركووك ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
زیاتر گوتى، ئەگەر وەڵامی داواكه‌مان نەدرێته‌وه ئەوکات دەرگای هەموو ئەگەرێک دەخەینە سەرپشت بە خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایه‌تى.
هەژار ڕەشیت یەکێکە لە ڕۆژنامه‌نووسانەکانی کەرکووک بە "وشە"ی گوت، به‌هیچ جۆریک ڕازی نابین زه‌وی دابه‌ش بکرێت ئه‌گه‌ر دابه‌شکردنه‌که به‌یه‌کسانی نه‌کرێت چونکه ئێمه ده‌زانین ئه‌و هه‌وڵه‌ی دراوه ته‌نها ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌گرێته‌وه که ئه‌ندامن له سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق که به‌شێکیان ڕۆژنامه‌نووسی مه‌یدانی نین پاشان بۆ ده‌بێت زه‌وی دابه‌شکردن به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس بکرێت، ته‌نیا ئه‌ندامی سه‌ندیاكاكانی عێراق بگرێته‌وه.
زیاتر گوتى، "ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی له‌و جۆره ده‌ده‌ن هێشته بیرۆکه‌ی به‌عس له مێشکیاندا ماوه‌ته‌وه چونکه له کۆی 109 ئه‌ندامی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق، 100 که‌سیان له نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب و تورکمانن، کورد له‌وێ وه‌ک که‌مینه‌یه، ده‌یانه‌وێت به‌و ڕێژه که‌مه‌ی کورد کاری خۆیان بکه‌ن."
ڕوونى كرده‌وه، "ئێمه هه‌موو هه‌وڵێکی خۆمان داوه تاکو ئه‌وه‌ی نه‌هڵێن کاره‌كه تێبپه‌ڕێندرێت، گه‌یشتووینه به زۆربه‌ی به‌رپرسانی عێراق و بابه‌ته‌که‌مان تێگه‌یاندوون که ئه‌مه‌ی ده‌یانه‌وێت بکرێت دووباره پشتگوێ خستنی کورده له که‌رکووک".
له‌دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 كه له‌لایه‌ن گرووپێكى ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كرا، زیاتر له %51ى خاكى كوردستانیان پێشكه‌شى هێزه‌كانى عێراق و میلشیا شیعه‌كان كرد له به‌رانبه‌ر پاره و ده‌ستكه‌وتى سیاسى، له‌وكاته‌وه كورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك زوڵمى لێ ده‌كرێت و مافه‌كانى خوراوه و ڕووبه‌ڕووى كوشتن و سووتاندنى ماڵى بووه‌ته‌وه.
كه‌ركووك/ محه‌مه‌د جه‌بارى