تا دێت كاردانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك زیاتر ده‌بێ كه بووه هۆی ئاشكرابوونی په‌یج و ئه‌كاونته ساخته‌كانی لاهوور جه‌نگی، فه‌یسبووك به ڕوونی ئاشكرای كردووه كه ئه‌و په‌یجانه دژی سیاسییه‌كانی كوردستان و بۆ جنێودان به‌كار هاتوون.
راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك ته‌نیا به ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه نه‌وه‌ستاوه كه له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیاری و لاهوور جه‌نگی ئاراسته‌ی ده‌كرێن، به‌ڵكو ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه زیاتر له 27 ده‌فته‌ر دۆلار ته‌نیا له سپۆنسه‌ر دراوه كه هێشتا نازانرێ چه‌ند كارمه‌ند و به مووچه‌ی چه‌ند له پشتی ئه‌و "جنێوفرۆشییه‌وه" بوون كه له‌و په‌یجانه‌وه كراون.
ئایا نوێبوونه‌وه ئه‌وه‌یه؟
فه‌رمان ره‌شاد رێكخه‌ری ڕێكخراوی ستۆپ بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه له‌و په‌یجه سێبه‌رانه به‌هه‌ده‌ر ده‌درێن، كه ئه‌مڕۆ فه‌یسبووك به‌شێكی ئاشكرا كرد. بۆ شكاندنی نه‌یاره سیاسییه‌كانی یه‌كتر، سه‌رچاوه‌كانیان ئه‌و گه‌نده‌ڵی و ده‌ستكه‌وتنی پاره‌یه به ڕێی نامه‌شرووع به‌ده‌ست هاتووه". فه‌رمان ده‌پرسێت "ئایا نوێبوونه‌وه ئه‌وه‌یه، پێمان ناڵێن ئه‌و پاره‌یه له كوێ هاتووه ئاوا سووك و ئاسان به‌هه‌ده‌ری ده‌ده‌ن؟.
لای خۆیه‌وه ئازا ئیبراهیم ڕۆژنامه‌نووس له سلێمانی نووسیویه‌تی، "هاوسه‌رۆكی فه‌یسبووكچی، تكایه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره". نووسینه‌كه‌ی ئازا وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه كه له‌ماوه‌ی رابردوو لاهوور جه‌نگی له ڕێی ئه‌و په‌یجه ساختانه‌وه خه‌ڵكی هان داوه تا دژایه‌تی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان كاری له‌و جۆره‌ی له‌سه‌ر ئاشكرا بووه، ده‌وترێ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شه‌ڕی حكوومه‌ت و حزبه‌كانی تری بردووه‌ته فه‌یسبووك، به‌ڵام ئێسته ئه‌وێیشی لێ سووتا.