به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر ده‌كه‌ین، چونكه دۆخ خراپه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی حوزه‌یران، شاخه‌وان خه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی به "وشه"ی گوت، چاوه‌ڕوانی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ین له هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌مدواییه تۆمار ده‌كرێن، پێویستیان به چاره‌سه‌ری تره، ئه‌گه‌ر وا بڕوات ئێمه ناتوانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
جگه له‌و ئامێره‌ی هه‌ناسه‌دان هیچ شتێكی تر ژیانم رزگار بكات
خه‌یلانی روونی كرده‌وه، داوا ده‌كه‌م هه‌ر كه‌س ده‌ڵێ كۆرۆنا نییه، به‌توندترین شێوه سزا بدرێت، چونكه ئێمه له‌ناو دۆخه‌كه‌ین و ده‌بینین ره‌وشی تووشبووان چۆنه، وه‌ك ئه‌و تووشبووه‌ی دوینێ له سۆشیال میدیای خۆی نووسیبووی "پاره‌یه‌كی زۆرم هه‌یه، به‌ڵام جگه له‌و ئامێره‌ی هه‌ناسه‌دان هیچ شتێكی تر ژیانم رزگار بكات". ئه‌وه باشترین نموونه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به كۆرۆنا نییه.
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستییان ئاماژه‌ی دا، هه‌ندێك له تووشبووان كه له نه‌خۆشخانه‌ی رزگارین، دۆخیان باشه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی لای خۆمان نیشانه‌ی زۆر قورسیان هه‌یه.
له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 96 تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوه، له‌و ژماره‌یه 448 چاره‌سه‌ر كراون، هه‌روه‌ها 19 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.