چیرۆكی كچه كوردێك كه شازاده‌یه‌كی به‌ریتانی كه‌وتووه‌ته داوی خۆشه‌ویستییه‌وه به ته‌واوی میدیاكانی مه‌كسیك و به‌ریتانیای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه و میدیاكانی كوردیش لێی بێ ئاگان، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه بڕیاره ئه‌و شازاده به‌ریتانیه و كچه كورده‌كه له مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ به فه‌رمی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به یه‌كه‌م هاوسه‌رگیری و خزمایه‌تی نێوان كورد و خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا داده‌نرێت.
هانا جاف كچێكی به ڕه‌گه‌ز كوردی له دایكبووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و ئێسته له مه‌كسیك نیشته‌جێیه، پێچه‌وانه‌ی كچه مۆدێله‌كانی كوردستان كه به فیله‌ر و بۆتۆكس خۆیان ده‌هێننه پێشه‌وه، ئه‌و به خوێندن و زیره‌كی و كار و پرۆژه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای لاتینی به‌خۆیه‌وه سه‌رسام كردووه و به یه‌كێك له خێرخوازه گه‌وره‌كانی مه‌كسیك داده‌نرێ و پێشتر پله‌ی وه‌زیری هه‌بووه له حكوومه‌تی مه‌كسیك و به یه‌كێك له 100 ژنه كاریگه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای لاتین داده‌نرێ و له گۆڤاری فۆرێبس بۆ ئه‌و ڕیزبه‌ندییه هه‌ڵبژێردراوه و له زانكۆی هارڤارد و سۆربۆن و زانكۆ ناوداره‌كانی تری دنیا خوێندوویه‌تی و ئێسته‌یش سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی جافه كه تایبه‌ته به كاری فێرخوازی و خێرخوازی.
نزيكه‌ی ساڵێكه پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیان هه‌یه و بڕیاره به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ هاوسه‌رگیری بكه‌ن
ئه‌و كچه كورده چه‌ندان كتێبی نووسیوه و یه‌كێكه له‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه چیرۆكی ژیانی خۆی له كۆنفڕانسی تیدێكسی ساڵانه‌ی مه‌كسیك ده‌خوێنێته‌وه و به‌شدارێكی هه‌میشه‌ییه و ڕۆژنامه‌وانه و له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌كسیك به‌رنامه‌ی هه‌یه و خاوه‌نی سامانێكی زۆره، به دیارییكراویش هانا له ساڵی 1986 له شاری سان دیگۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه، دواتر ماڵباته‌كه‌ی ڕوویان كردووه‌ته تیجوانای مه‌كسیك، له زانكۆكانی هارڤارد و سۆربۆن و كۆلۆمبیا و كینگز كۆلیج خوێندوویه‌تی.
چیرۆكی دڵدارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لۆرد هنری
هنری رۆبه‌رز كورزۆن ته‌مه‌نی 34 ساڵه و به ناوی هاری بانگ ده‌كرێ و كاتێك له چیاكانی ئه‌لپ له سویسرا هانا ده‌بینێت، ئیتر به ته‌واوی عاشقی ده‌بێ و ئه‌و كچه دڵی هاری داگیركردووه و ئه‌و ڕووداوه‌یش له سه‌ری ساڵی 2018 بووه و به دیارییكراویش له دوو كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ساڵی 2019 واته ته‌نیا دوو ڕۆژ دوای ته‌واوبوونی ساڵی 2018.
هاری له كه‌سێكی نزیكی خۆی پرسیوه و زانیاری له‌سه‌ر
هانا وه‌رگرتووه و ئیتر له‌وكاته‌وه به دوای ده‌روازه‌یه‌ك گه‌ڕاوه تا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هانا جاف ببه‌ستێ و پاش چه‌ندان مانگ چاوه‌ڕوانی، دڵه ته‌نیاكه‌ی هاری ئومێدی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و هاوڕێیه‌كی هاوبه‌شیان ده‌توانی به‌یه‌كیان بگه‌یه‌نێت، كه ئه‌مه‌یش له ناوه‌ڕاستی هاوینی 2019 ده‌بێت، واته زیاتر له شه‌ش مانگ دوای یه‌كه‌م بینینیان.
ئه‌م پێوه‌ندی و هاوسه‌رگیرییه به یه‌كه‌م خزمایه‌تی نێوان خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا و كورد داده‌نرێت
سه‌ره‌تا ئه‌و هاوڕێ هاوبه‌شه‌یان ئینستاگرامی هانا به هاری ده‌دات و له‌وێ هاری سه‌یری وێنه‌كانی ده‌كات و زیاتر سه‌رسامی ده‌بێت، ئه‌و هاوڕێ هاوبه‌شه‌یشیان شازاده یوجینی و شازاده بیاتریسن كه ئامۆزای هارین.
دوو سه‌عات چاوه‌ڕوانی كچه كورده‌كه ده‌بێت
دوای یه‌كترناسین و گه‌یاندنی ڕاستییه‌كان به هانا، ئه‌ویش بڕیار ده‌دا كه له مه‌كسیكه‌وه گه‌شتی له‌نده‌ن بكات و خۆی به‌و شازاده‌یه پێشان بدات، كه دڵی بردووه، هاری له فڕۆكه‌خانه ماوه‌ی دوو سه‌عات چاوه‌ڕوانی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی هانا دوا ده‌كه‌وێ له گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه، به‌ڵام ترپه‌كانی دڵی ڕێیان نه‌داوه بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و له خێزانێكه كه نیوه‌ی گۆی زه‌وی سه‌رده‌مێك هی ئه‌وان بووه، چۆن چاوه‌ڕوانی كه‌سێك بكات، بۆیه ده‌مێنێته‌وه و دواجار هانا ده‌گات.
هانا سه‌ره‌تا هاوڕێ هاوبه‌شه‌كه‌یان ده‌بینێت و له دووره‌وه له‌گه‌ڵ هاری بزه بۆ یه‌كتر ده‌كه‌ن و به دزییه‌وه به هاوڕێ هاوبه‌شه‌كه‌ی ده‌ڵێ، ئه‌رێ جوانه وانییه؟ دواتر له ژوورێكی تایبه‌تی فڕۆكه‌خانه شازاده‌كه و هانا چاویان به‌یه‌كتر ده‌كه‌وێ و گفتوگۆ ده‌كه‌ن و چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن. دواجاریش بۆ یادی له دایكبوونی، هاری سه‌ردانی مه‌كسیك ده‌كات و له ئاهه‌نگی له دایكبوونی هانا به‌شداری ده‌كات.
ڕیشه‌ی هاری و هانا
هاری میراتگری لۆردی 22ی بارۆنه له كۆشكی تینهام و پیلوێل پارك و خزمایه‌تییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ شاژنی ئێسته‌ی به‌ریتانیا هه‌یه و له‌گه‌ڵ شازاده ویلیا‌م و هاری كوڕی شاژن پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی هه‌یه و هاری تاكه كوڕی چارلز هنری بۆسدیته كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا و لۆرده گه‌وره‌كان، پێوه‌ندی باوكی هاری به مه‌كسیك بۆ سه‌رده‌مانی زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌و پرۆژه‌ی هێلی ته‌له‌فۆنی نۆرمالی له سه‌رتاسه‌ری مه‌كسیك له سه‌رده‌مانی زوو له ڕێی كۆمپانیاكانی ته‌واو كردووه، هانایش وه‌ك میدیاكانی مه‌كسیك باسی لێوه ده‌كه‌ن، كچی "پاشا"یه‌كی پێشووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه و خێزانه‌كه‌ی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بانكن له عێراق.
بڕیاری هاوسه‌رگیری
دواجار ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته دوای نزیكه‌ی ساڵێك به‌یه‌كه‌وه بوون و پاش ڕه‌زامه‌ندی ماڵباتی شاهانه بڕیاریان داوه له مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ئێسته‌یش ده‌سگیرانداری یه‌كترن و بڕیاره سه‌ره‌تایش ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان له كۆشكی وێستمنسته‌ری له‌نده‌ن بێ و دواتر له پاركی پلیویل ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، كه كۆشكی هنریش هه‌ر له‌و شوێنه‌یه و پاش ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی بووكگواستنه‌وه به نه‌ریتی ماڵباتی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، هه‌ردووكیان گه‌شت بۆ مه‌كسیكۆ سیتی ده‌كه‌ن و سێ ڕۆژیش له مه‌كسیك به شێوازی ماڵباتی هانا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، وه‌ك خۆیان باسی لێوه ده‌كه‌ن، پاش ته‌واوبوونی هاوسه‌رگیری و مانگی هه‌نگوینیشیان هه‌ردووكیان له به‌ریتانیا ده‌ژین، به‌ڵام ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وام ماوه ماوه سه‌ردانی مه‌كسیك بكه‌ن.
هانا له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی ئینستاگرام چه‌ندان وێنه‌ی خۆی و لۆرده به‌ریتانییه‌كه‌ی داناوه، به‌ڵام دواترینیان ته‌نیا هاری و سه‌گه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه نووسیویه‌تی، بیرت ده‌كه‌م ده‌سگیرانه‌كه‌م و 46 ڕۆژ تێپه‌ڕیوه كه بۆ دواجار تۆم بینی، ئه‌و له به‌ریتانیایه و منیش له سان دیگۆ گیرم خواردووه، نزا ده‌كه‌م كات به‌خێرایی تێپه‌ڕی و له داهاتوویه‌كی نزیك به‌یه‌ك شاد بین و هه‌مووان به سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه. دواجاریش ده‌پرسێ، هیچ كه‌سێكی تر به‌هه‌مان حاڵه‌ت تێپه‌ڕیوه كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ماوه‌ی زیاتر له مانگێك لێی دوور بێت؟
له پۆستێكی تردا هانا نووسیویه‌تی، دڵخۆشترم له هه‌موو كاتێكی ڕابردوو و ناتوانم چاوه‌ڕێ بكه‌م تا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ تۆ بكه‌م.