دواى ئازادكردنه‌وه‌ى ناوچه داگیركراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش و ئاساییبوونه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه، یه‌كێك له‌و كاره گرنگانه‌ى ده‌بێت حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێڕه‌وى بكات، په‌ره‌پێدانى گه‌شتیارییه‌كه پێوه‌ست به تیرۆر و شوێنه‌واره‌كانى له كوردستاندا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ره‌چاوى دۆسیه‌ى تیرۆر و پێكهاته‌كان له‌خۆ بگرێت، ئه‌وه پێكانى دوو نیشانه به تیرێك.
سه‌ره‌تایه‌كى تاڵ
رێكخراوى تیرۆریستى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى-داعش له حوزه‌یرانى 2014دا له سووریاوه هێرشى كرده سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراق و له ئابى هه‌مان ساڵیشه‌وه په‌لامارى چه‌ند شار و شارۆكه‌ى له سنوورى پارێزگاكانى هه‌ولێر، كه‌ركووك و دهۆك دا. چه‌كدارانى داعش ته‌نیا شار و شارۆكه و گونده‌كانیان داگیر نه‌كرد، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى ترسناك په‌لامارى پێكهاته‌كانى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یییان له هه‌ریه‌ك له‌و ناوچانه دا، ئێزدییه‌كانى شنگال، هاوكات مه‌سیحى، شه‌به‌ك و پێكهاته‌كانى تر له ده‌شتى نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانى تر، چه‌ند نمونه‌یه‌كى روون و راشكاون له كرده تیرۆریستییه‌كانى داعشدا.
هه‌ر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ داگیركارییه‌كانى داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى باشوورى كوردستان، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ستیان به وه‌ڵامدانه‌وه و هێرشه‌كانیان كرده‌وه، شار به شار و گوند به گوند له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ئازاد كران، پاش دوو ساڵ له جه‌نگى تیرۆریستانى داعش، له ئێسته‌دا زۆرینه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوون، جارێكى تر ئازاد كراونه‌ته‌وه. كرده‌وه‌گه‌لى ئازادكردنى مووسڵ هه‌نگاوى زۆرى بڕیوه، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چه‌كدارانى داعش و ئازادكردنه‌وه‌ى ئه‌و شاره گه‌وره‌یه له چنگ تیرۆریستان‌دا به‌ته‌واوه‌تى نزیك بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش جاڕى كۆتاهاتنى داعشه له عێراق و باشوورى كوردستاندا. لێره‌وه به‌رنامه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات كه خۆى له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه وێرانكراوه‌كان و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى ژیان له‌و ناوچانه‌دا ده‌بینێته‌وه.
له وێرانییه‌وه بۆ ئاوه‌دانى
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه وێرانكراوه‌كان پرۆسه‌یه‌كى ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه حكوومه‌ت رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌ى دارایى و ئابوورى بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تر داعش له كۆى شار و شارۆكه و گونده داگیركراوه‌كاندا، به‌رێژه‌ى 70%ى باڵه‌خانه و بازاڕ و پڕۆژه و خانووه‌كانى وێران كردووه. خه‌ڵكى ناوچه وێرانكراوه‌كان دووباره ده‌ست به بنیاتنانه‌وه‌ى شار و شارۆكه و گونده‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام قورس‌تر له پرۆسه‌ى دروستكردنه‌وه‌ى پڕۆژه و خانووه‌كان كه لایه‌نى مادى ده‌گرێته‌وه، بنیاتنانه‌وه‌ى كه‌سایه‌تى و ژیانى مه‌عنه‌ویى خه‌ڵكى ناوچه وێرانكراوه‌كانه.
تا ئێسته حكوومه‌ته‌كانى ناوه‌ندى و خۆجێیى، ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ئاستى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ى خاوه‌ندارێتى له شه‌ڕى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش كردووه، سه‌رنجى یه‌كه‌میان له‌سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ى شه‌قام و خانوو، بازاڕ و پڕۆژه‌كانه، ئه‌وانه چوارچێوه سه‌ره‌تایییه‌كانى ژیان و دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ن، به‌ڵام هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌بێ بنیاتنانى ژیانێكى مه‌عنه‌وى به‌رده‌وام نابێت، ئه‌وه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌یه‌كى هزرى، ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌و شار و شارۆكه وێرانكراوانه‌دا.
پێویسته هه‌ردوو بنیاتنانه‌وه‌ى مایه‌كى و مه‌عنه‌وى له‌سه‌ر ئاراسته‌یه‌كى هاوسه‌نگ به‌ڕێوه ببرێن، خه‌ڵك له یه‌ك كاتدا ژیانێكى مایه‌كییان ده‌وێ، هاوكات ژیانێكى مه‌عنه‌وى كه توانستى پێكه‌وه‌ژیانى گرووپه ئیتنى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌ش له بۆشاییدا دروست نابێت، به‌ڵكو پێویستى به به‌رنامه‌ڕێژى هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه ئه‌وان رووبه‌ڕووى دێوه‌زمه‌یه‌ك بوونه‌ته‌وه كه یه‌كه‌م گورزى خۆى ئاراسته‌ى پێكه‌وه‌ژیانى نێوان مرۆڤه‌كان یان ژیانى مه‌عنه‌وى ئه‌وان كردووه.
گه‌شتیارى تیرۆر له ناوچه وێرانكراوه‌كاندا
پاشماوه‌كانى شه‌ڕ و جه‌نگه‌كان، پاشماوه‌كانى تیرۆر، یه‌كێك له هۆیه‌كانى بنیاتنانى كه‌رتى گه‌شتیارین له هه‌ر وڵاتێكدا كه رووبه‌ڕووى شه‌ڕ و جه‌نگى سه‌خت بووه‌ته‌وه. باشوورى كوردستان یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ى دنیایه كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرترین تاوانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى حكوومه‌ته‌كانى عێراقى و دواتر رێكخراوه‌كانی تیرۆریستى وه‌ك داعش به‌سه‌ر هاتووه، ده‌رفه‌تێكى له راده‌به‌رى بۆ په‌ره‌پێدانى گه‌شتیارى شه‌ڕ و تیرۆر له‌خۆ گرتووه.
شوێنه‌واره‌كانى ئه‌و وێرانه گه‌وره‌یه‌ى تیرۆریستانى داعش له ناوچه داگیركراوه‌كاندا جێیان هێشتووه، هه‌ر له وێرانكردنى شار و گه‌ڕه‌ك و گونده‌كانه‌وه تا ده‌گات به گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و پاشماوه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و تونێله‌كان و.. هتد، هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌بێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ى گرنگى گه‌شتیارى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
پێویست ده‌كات ئه‌گه‌ر شار و شارۆكه و گونده‌كانیش دووباره له شوێنى خۆیاندا بنیات بنرێنه‌وه، لانى كه‌م به‌شێك له گه‌ڕه‌ك و شوێنگه‌كانى نیشته‌جێبوون، بازاڕ و باڵه‌خانه وێرانه‌كانیان به‌بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ك و وه‌ك وێرانه‌یه‌كى شه‌ڕ و تیرۆر بپارێزرێن، ئه‌وه له‌پاڵ ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و كه‌لوپه‌لانه‌ى تیرۆریستان له‌و كرده وێرانكارییه‌دا به‌كاریان هێناوه، ئه‌و ئامانجه پێویستى به پلان و به‌رنامه‌ڕێژییه‌كى هه‌مه‌لایه‌ن له ئاستى لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له حكوومه‌ته خۆجێییه‌كانى ناوچه وێرانكراوه‌كان و له ئاستى حكوومه‌ته‌كانى ناوه‌ندى وه‌ك وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار هه‌یه.
ده‌بێت له هه‌ر ناوچه‌یه‌كى وێرانكراودا شوێنه‌واره‌كانى تیرۆر به جیاواز هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێویست ده‌كات زۆر به وردى ره‌چاوى هه‌موو ئه‌و شوێنه‌وار و ئاماژانه بكرێت كه گورزى تیرۆریستان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و دژ به كه‌مینه و پێكهاته جیاجیاكان نیشان ده‌ده‌ن.
پێكهاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئینتمایه‌كى پته‌ویان به‌رامبه‌ر به خاك و نیشتمانه‌كه‌یان هه‌بێت، پێویستیان به ره‌مز و سومبل هه‌یه، ده‌شێت پاراستن و زه‌قكردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كانى ئه‌و ئازارانه‌ى له جه‌نگى داعش چه‌شتیان، وه‌ك ئه‌و ره‌مز و سومبلانه وێنا بكرێن كه گرێدراوییه‌ك له نێوان ئه‌وان و خاك و نیشتمانه‌كه‌یان دروست ده‌كات، به‌هه‌ستكردن به‌و راستییه‌ى كه هه‌موو تاكێك پێویستى به گرێیه‌ك له نێوان خۆیى و خاكه‌كه‌یدا هه‌یه، ئه‌وه گرێى پێكه‌وه به‌ستنى خه‌ڵك و خاكه.
خاوه‌ندارێتى به‌رنامه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌ن له ئاستى حكوومه‌ته‌كانى ناوه‌ند و خۆجێیى به ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى گه‌شتیارى له ناوچه‌كانى جه‌نگ و تیرۆردا، به‌پێى وردى و هه‌مه‌لایه‌نى به‌رنامه‌كه، له توانایدا ده‌بێت سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رده‌وامى داهات بۆ كۆى ناوچه وێرانكراوه‌كان به‌تایبه‌ت و ده‌شێت له سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه تا په‌ره‌پێدانى زیاترى ناوچه‌كان پشتى پێ ببه‌سترێت.
نابێت هیچ كاتێك ئه‌وه له بیر بكرێت كه كرده تیرۆركارییه‌كانى داعش، پێكه‌وه‌ژیانى نێوان پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستاندا كرده ئامانج و خسته مه‌ترسییه‌وه. ناوچه داگیركراوه‌كان شوێنگه‌ى ژیانى ئێزیدى، مه‌سیحى، شه‌به‌ك، كاكه‌یى، توركمان و ئه‌وانى تر بوون. ده‌یان هه‌زار شه‌هید و بریندار، سه‌تان هه‌زار ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، وه‌ڵامى راسته‌قینه‌ى تیرۆر، پته‌وكردنى بنه‌ماكانى پێكه‌وه‌ژیانه له كوردستانى پاش داعشدا.
راكێشانى گه‌شتیارانى بیانى و ناوخۆیى
كاتێك به‌رنامه‌یه‌كى گشتگیر بۆ په‌ره‌پێدانى گه‌شتیارى له ناوچه‌كانى جه‌نگ و تیرۆردا داده‌ڕێژرێت، ده‌بێت ره‌چاوى ئه‌وه بكرێت كه ده‌توانرێت له یه‌ك كاتدا هه‌م گه‌شتیارانى بیانى و هه‌م گه‌شتیارانى ناوخۆیى به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه كێش بكرێن. هاوكات له توانادا هه‌یه گه‌شتیارانى ئاسایى و گه‌شتیارانێك كه بۆ توێژینه‌وه و به‌دواداچوون له‌باره‌ى جه‌نگ و تیرۆره‌وه دێن، به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه ئاراسته بكرێن.
یه‌كه‌م هه‌نگاوى هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه به دابینكردن و جێگیركردنى بارى ته‌ناهى له ناوچه ئازادكراوه‌كاندا ده‌ست پێ ده‌كات، تا جێگیر نه‌كردنه‌وه‌ى بارى ته‌ناهى، به‌دڵنیایییه‌وه دانیشتووانى ناوچه‌كانیان بۆ زێدى خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، هیچ پڕۆژه‌یه‌كیش به‌بێ مسۆگه‌ركردنى پاراستنه ته‌ناهییه‌كه‌ى سه‌ر ناگرێت.
هه‌نگاوى دووه‌م ده‌وه‌ستێته سه‌ر چوارچێوه‌ى ئامانجه‌كه، بۆ راكێشانى گه‌شتیارانى بیانى و ناوخۆیى پێویست به به‌رنامه‌ى فره‌لایه‌ن ده‌كات، گه‌شتیارى ناوخۆیى ده‌توانرێت له چه‌ند ئاستێكدا كارى له‌سه‌ر بكرێت، وه‌ك هاندانى قوتابییانى ناوه‌نده‌كانى په‌روه‌رده و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شتى زانستى و ساڵانه به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه په‌لامار دران، ئه‌وان ده‌توانن له شوێنى تایبه‌ت بمێننه‌وه، كرێى مانه‌وه و خواردن، هاوكات فرۆشتنى میدالیا و وێنه‌كانى پێوه‌ست به جه‌نگ و تیرۆر و به‌رگرى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه سه‌رچاوه‌كانى داهات بۆ ئه‌و ناوچانه پێك دێنن.
ئاراسته‌كردنى گه‌شتیارانى بیانى به‌ره‌و ناوچه‌كانى جه‌نگ و تیرۆر، ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئاستى بازاڕگه‌رى ئه‌و شێوه له گه‌شتیارى له ئاستى وڵاتانى ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌ركى ده‌سته‌ى گشتیى گه‌شتوگوزار به‌تایبه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى پێك دێنێت. ئه‌وه‌ى گرنگه، پێویست ده‌كات به‌ڵگه‌نامه‌كانى پێوه‌ست به جه‌نگ و تاوانه‌كان له مۆزه‌خانه‌ى تایبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌ڵبگیرێن، ئه‌وه‌ش هاندانێكى راسته‌وخۆ ده‌بێت له گه‌شتیارانى ئاسایییه‌وه تا به‌و گه‌شتیارانه‌ى بۆ توێژینه‌وه و به‌دواداچوون دێن، سه‌ردانى مۆزه‌ى ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
ده‌توانرێت له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا دیواربه‌ندى و مۆنۆمێنتى تایبه‌ت دروست بكرێت، ئه‌و دیواربه‌ند و مۆنۆمێنتانه ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندى كه‌مینه و پێكهاته‌كانى تێدا ره‌چاو بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌وان بتوانن خاوه‌ندارێتى بكه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه ئینتمایه‌كى پته‌وتر به‌رامبه‌ر به خاك و نیشتمانه‌كه‌یان و پێكه‌وه‌ژیانى نێوانیان به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.
ده‌توانرێت له‌و مۆنۆمێنتانه‌دا ناوى سه‌رجه‌م شه‌هیدان له ریزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزانه بنووسرێنه‌وه كه له جه‌نگى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشدا گیانى خۆیان له‌پێناو ئه‌وانیتردا به‌خت كرد، هاوكات تۆماركردنى ناوى شه‌هید و قوربانییه‌كانى ده‌ستى تیرۆر له هه‌ریه‌ك له‌و ناوچانه‌دا. ئه‌و ئاراسته‌یه وا ده‌كات وه‌فا و دڵسۆزى و هه‌ستى خاوه‌ندارێتى له پێشمه‌رگه وه‌ك هێزى نیشتمانى و به‌رگریكار له گه‌لى كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌وه به‌هێز ببێت.
به‌رنامه‌ى به‌ڕێوه‌بردن و ئاراسته‌كردنى مۆنۆمێنته‌كان به‌ته‌واوه‌تى گرنگه، كه‌سانى ره‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه له پێكهاته جیاجیاكاندا ده‌توانن باشتر ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرن، له پاڵ به‌شداربووانى جه‌نگى رووبه‌ڕووبوونه‌وه یان قوربانییانى رزگاربوو كه ده‌توانن بۆ گه‌شتیاران چیرۆكی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، قه‌باره‌ى تاوان و پێشێلكارییه‌كان روون بكه‌نه‌وه.
گه‌شتیاران له‌و ناوچانه‌دا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پاره‌یه‌ك خه‌رج ده‌كه‌ن، له كرێى هاتوچۆ، مانه‌وه، خواردن، كڕینى كه‌لوپه‌ل و كاڵاى تایبه‌ت و.. هتد، هاوكات ده‌توانرێت سندووقى كۆمه‌ك له هه‌ریه‌ك له‌و مۆزه و مۆنۆمێنتانه‌دا دابنرێت و داهاته‌كه‌ى له بنیاتنانه‌وه‌ى ژیانى مایه‌كى و مرۆیى ناوچه‌كه یان به‌ڕێوه‌بردنى خودى مۆزه و مۆنۆمێنته‌كان خه‌رج بكرێته‌وه.
پڕۆژه‌كانى گه‌شتیارى جه‌نگ و تیرۆر، جگه‌له‌وه‌ى راسته‌وخۆ ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى داهات، له هه‌مان كاتدا، به‌گوێره‌ى ئاراسته‌كردن و به‌رنامه‌ڕێژییه‌ك له پشتیانه‌وه، له توانایاندا هه‌یه ببنه هۆیه‌كى كاریگه‌ر له بنیاتنانه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان له نێوان پێكهاته‌كان، له پته‌وكردنى ئینتمای نیشتمانى و هه‌روه‌ها كارتێكه‌رێكى ئه‌رێنى له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه كه به‌و هۆیه‌وه كه‌سوكارى قوربانییان یان قوربانییانى ده‌رباز بوو خۆیان له سه‌ردانى پڕۆژه‌گه‌لى وه‌ك مۆنۆمێنتى شه‌هیداندا، هه‌ست به ئارامییه‌كى ده‌روونى ده‌كه‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌توانرێت تاڵیى تیرۆر بۆ شیرینییه‌ك له كۆتادا ئاراسته بكرێته‌وه.