مافپه‌روه‌ر محه‌مه‌د ئه‌سعه‌د
كارتی دڵنیایی و گه‌ره‌نتی ژیانه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستانه‌یه له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزدا. ده‌نگی ئیراده‌ی گه‌له بۆ سه‌ركه‌وتن له ئازادی و كۆڵنه‌دان له پێشمه‌رگه‌بوون بۆ كوردستان.
سیاسه‌تی ریفراندۆمی ئێسته، جیاواز له ڕیفراندۆمی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش ریفراندۆمێكی فه‌رمییه و له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كورده‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر دراوه، بۆیه به‌شێكی رژده له پرۆسه‌ی سیاسیی ناوخۆی كوردستانی باشوور و عێراقی شكستخواردووی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای ئێران و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و پێوه‌ندیشی هه‌یه به سیاسه‌تی جیهانی تا ئه‌و ئاسته‌ی باس له پێوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه‌یه‌دا بكرێت .
ریفراندۆم خاڵێكه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی هه‌یه به پرسی شكستی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت ئێران و عێراق و توركیا و سووریا له چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی وڵاتی خۆیاندا و داهاتووی ئه‌و وڵاتانه‌وه. كورد له شه‌ڕی دژی تیرۆردا (كه دیارده‌یه‌كی ناوچه‌یی به‌ڵام به كارتێكه‌ریی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌یه)، ڕاسته‌وخۆ به‌شدار بووه و هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و ئه‌وانه‌یه كه دژی تیرۆرن، نه‌ك هه‌ر ئێسته، به‌ڵكو له داهاتووشدا وا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه ڕیفراندۆمی كورد گرێ دراوه به داهاتووی تیرۆر یان سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌وه.
ڕیفراندۆمی كوردستان به‌شێكه یان هه‌نگاوێكه له‌م سه‌قامگیرییه‌ی ده‌بێ له‌م ناوچه‌یه‌دا جێگیر بكرێت. له‌به‌ر گشت ئه‌م هۆكارانه پرسی ریفراندۆم پرسێكی په‌راوێزخراوی ده‌مه‌ته‌قێی حزبه‌كانی دژبه‌ری سیاسیی كوردستان نییه. پرۆسه‌ی ریفراندۆم هه‌ر له ئێسته‌وه هه‌ژموونی مه‌عنه‌ویی خۆی به‌سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هاووڵاتییانی دیاسپۆرادا جێگیر كردووه.
پڕۆسه‌ی ریفراندۆم گوتارێكی یه‌كگرتوویی هێناوه‌ته ناو ژیانی سیاسی و كارگێڕی و فیكری و ته‌نانه‌ت ئابووریی ئه‌م وڵاته‌وه و خه‌ریكه كوردستان ده‌كاته خاوه‌ن یه‌ك گوتاری میلی مۆدێرن و ڕۆشن تا دنیا به ئاسانی له كورد و داخوازی كوردستان حاڵی ببێت و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. ئه‌م گوتاره شكست به گشت ئه‌و گوتارانه‌ی تر دێنێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌یی، به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی ئابووریی و سیاسه‌تی پارچه پارچه‌بوون ساغ بوونه‌ته‌وه و ڕێگرن له یه‌كانگیری كورد و كوردستان.
گه‌شه‌ی دیمۆگرافیی كوردستان وا له ئێمه ده‌كات له ساڵانی ئاینده‌دا ببین به خاوه‌ن هێزی كاری به‌رفراوان له بازاڕی كوردستاندا، ئه‌مه خۆی یه‌كێكه له فاكته‌ره هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رچاوی داهاتووی وڵاتی ئێمه، بۆیه بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م ئه‌ركه‌دا ده‌بێ هه‌لی كار به ئیداره‌یه‌كی باشی ئابووریی وڵاته‌وه دابین بكه‌ین، ئه‌مه‌ش به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێ.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ دنیامان سه‌لماند له مه‌یدانی ئابووریدا گشت چانس و هه‌لێك ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی بچووكیشمان به كار هێناوه بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه، ئێمه بناغه‌یه‌كمان دامه‌زراندووه كه له‌سه‌ر ئابوورییه‌كی كراوه به‌ره‌وڕووی ئابووریی جیهانی ساغ بووه‌ته‌وه. بۆیه خوازیارین ببین به به‌شێك له‌و سیسته‌مه‌ی پێی ده‌گوتری (ئابووریی جیهانی).
گۆڕانی ستراكچرال به واتای گواستنه‌وه‌ی هێزی كاری زۆری كوردستان بۆ كار و چالاكی به به‌رهه‌متر، پێویستی به هاوكاریی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌ز و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، كوردستان بواری ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی ڕاسته‌وخۆی ده‌ره‌كی له به‌رده‌ستدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی مسۆگه‌ر بكات. ئێمه به‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌توانین دامه‌زراندن بۆ ملیۆنان گه‌نجی ئه‌م وڵاته بكه‌ین و ببێت به‌هۆی گه‌شه‌ی سیسته‌می بانكی و گه‌شه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی كوردستان و ئابوورییه‌كی زیندوو.
داهاتووی ئێمه له كۆیلایه‌تیدا نییه و له گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر ڕه‌حمی مالیكی و كه‌سانی وه‌ك ئه‌ودا نییه. له گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر شكۆ و سه‌روه‌ریی حكوومه‌تی شكستخواردوو و پڕ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی وه‌ك عێراق و سووریادا نییه، ئێسته زۆر له چاودێرانی شاره‌زا به زمانی ئاشكرا رای ده‌گه‌یه‌نن كه وڵاتانێك به ناوی عێراق و سووریا نه‌ماون، ئێمه بۆ كوێ بگه‌ڕێینه‌وه؟ هیوامان به كام له سیاسه‌توانانی ئه‌و وڵاتانه هه‌بێت تا شه‌راكه‌تمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟ كامه سه‌قامگیری ئه‌و وڵاتانه ده‌توانێ ئێمه‌ش بپارێزێت؟
ڕیفراندۆم وه‌ك كرده‌وه‌ی كۆنكرێتی، ڕێخۆشكه‌ری هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی مێژوویییه بۆ كورد، وه‌ك پرۆسه، پرۆسه‌یه‌كی ته‌واوكاری و پێكهاته‌یی میلییه بۆ كورد له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌گه‌ر پرته‌وبۆڵه هه‌بێت و نه‌یاری دژ به‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت، یان له‌به‌ر دوژمنایه‌تییه یان له‌به‌ر نه‌زانی، به‌ڵام هیچ كامیان توانای خۆگرتنیان له به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی رێفراندۆمدا نییه. پێگه‌ی ئه‌مڕۆی كورد و كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه به‌رئه‌نجامی فیداكاری و گیانفیدایی سه‌تان ڕۆڵه‌ی ئه‌م میله‌ته‌یه، ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست ناده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی گشتمان له‌م پرۆسه‌یه‌دا گه‌وره ده‌بین، كامڵ ده‌بین، له ئاواته‌كانمان نزیك ده‌بینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یه منداڵانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕۆژی كوردستان، شایسته‌ی ئه‌م هه‌نگاوه مێژوویییه‌ن.