به‌هێزكردنی ئابووری یه‌كێكه له پێداویستییه‌كان، ئه‌و به‌هێزكردنه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی یاخۆ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی بێت، له هه‌ردوو ئاسته‌كه نابێ ده‌رفه‌ته‌كان له ده‌ست بدرێن، چونكه دواجار له ململانێ سیاسییه‌كان ئه‌و وڵاته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێزه، هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه سیاسه‌تی دنیا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بنیات نراوه. هیچ وڵاتێكی به‌هێز پاڵپشتی ژێرده‌سته و چاوساوه ناكات به‌بێ به‌رانبه‌ر، بۆیه پێویسته هه‌میشه له هه‌وڵی خۆبه‌هێزكردندا بێت، له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تیش له بواری ئابووری.
سه‌رده‌می ئێسته كڕین و فرۆشتنی نێوان وڵاتان دیارترین سیمای به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی نێوان وڵاتانه، كراوته چه‌كێك بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كتر. ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین مرۆڤایه‌تی له هیچ سه‌رده‌مێك وه‌ك ئه‌مڕۆ تووشی مادیگه‌رایی نه‌بووه، هه‌موو ژیانی له‌پێناو ماده‌یه، بۆیه ماده بووه به چه‌كێك بۆ ململانێ سیاسییه‌كان، كاتێك وڵاتێك ناتوانێ به چه‌ك رووبه‌ڕووی وڵاتێكی نه‌یاری ببێته‌وه، زۆر به ئاسانی ده‌توانێ چه‌كی ئابووری به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆی له دژ به‌كار بهێنێت.
یه‌كێك له دیارترین شێوازه‌كانی چه‌كی ئابووری "بایكۆت"ی كاڵای وڵاتی نه‌یاره، هه‌ر كاتێك وڵاتێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر وڵاتێكی تر، یه‌كه‌م شت ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن چه‌كی ئابوورییه، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك له كاتی ململانێكان چه‌كی "بایكۆت" به‌كار هاتووه، به‌تایبه‌ت نه‌كڕینی كاڵای وڵاتێك له‌لایه‌ن وڵاتێكی تره‌وه.
به‌دوو جۆر ئه‌و چه‌كه به‌كار دێت، هه‌ندێك جار نه‌كڕینی كاڵا راسته‌وخۆ حكوومه‌تی پێی هه‌ڵده‌ستێت و ئه‌نجامی ده‌دات، به‌وه‌ی رێ نادات كاڵای ئه‌و وڵاته بێته وڵاته‌كه‌ی، هه‌ندێك جاریش خه‌ڵك لای خۆیه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته ناكڕێت.
هه‌رێمی كوردستان پێش رووخانی رژێمی به‌عس تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر خاوه‌نی ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بوو، ئابووری ئه‌وكاته‌مان سه‌رچاوه‌كه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری بوو، تا رووخاندنی حكوومی سه‌دام ئه‌وه به‌هێزترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی خه‌ڵك بوو، دوای رووخاندنی له ساڵی 2003، ورده ورده به‌هۆی كرانه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی ده‌مه‌زراندنی به لێشاو، خه‌ڵك پشتی له‌كاركردن كرد، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می ناوخۆیی كه‌م كرده‌وه، به‌رهه‌می هاورده‌ی زیاد كرد. دۆخێك دروست بوو خه‌ڵك روو بكاته كاڵای وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، به‌تایبه‌ت ئێران و توركیا.
له‌وێوه رۆژ له دوای رۆژ به‌رهه‌می خۆماڵی به‌ره‌و پووكانه‌وه و نه‌مان ده‌چوو، به‌رهه‌می وڵاتان گرنگی زیاتری پێ درا. وای لێ هات گونده‌كان به‌ره‌و چۆڵبوونی ته‌واو ده‌ڕۆیشتن به‌هۆی ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و زۆری كار له شاردا، تا ساڵی 2014 به‌رهه‌می خۆماڵی رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چوو.
له‌گه‌ڵ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق له شوباتی 2014، دواتریش كه‌مبوونه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دواكه‌وتنی مووچه و نه‌مانی كار، جارێكی تر خه‌ڵك بیری له به‌رهه‌می خۆماڵی كرده‌وه، خه‌ڵك ده‌ستی كرده‌وه به كاركردن له‌سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆیی، ئه‌وه‌ش تا ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌رهه‌می ناوخۆی زیاد كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وكات هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو، به‌ڵام ئه‌و بواره ده‌بێ گرنگی زیاتری پێ بدرێت.
هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، وایكرد كورد بیر له جۆره شه‌ڕێكی تر بكاته‌وه له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌ویش شه‌ڕی ئابوورییه، له رێی "بایكۆت"ی كاڵا توركییه‌كان كه له رێیه‌وه بتوانین هه‌ندێ پاشه‌كشه به تورك بكه‌ین، چونكه له دۆخێكی له‌و جۆره كورد جگه له "بایكۆت" ناتوانێ به‌ره‌نگاری تری هه‌بێت كه كاریگه‌ری دروست بكات، ته‌نیا چه‌كێكی كاریگه‌ر به ده‌ستمانه‌وه، بریتییه له "بایكۆت".
به‌ڵام ئه‌و جۆره رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه هه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێت ئێمه دژایه‌تی وڵاتێكی وه‌ك توركیای پێ بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت ئه‌و "بایكۆت"ـه بكرێت به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی ئابووری ناوخۆ و پشتكردن له هه‌موو كاڵایه‌كی ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر "بایكۆت" ته‌نیا بۆ شه‌ری توركیا بێت، ئه‌وكات ئێمه ته‌نیا توانیومانه سزای توركیا بده‌ین، به‌ڵام نه‌ماتوانیوه سوودی لێ وه‌ربگرین. چونكه زۆر به ئاسانی ده‌توانرێ جێگره‌وه‌ی توركیا بدۆزێته‌وه، ئه‌وكات ده‌توانرێ له وڵاتێك كاڵا بێته كڕین كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد نه‌بێت، كاڵاكانی كوالێتی له توركی باشتر بێت، نرخی هه‌رزانتر بێت، به‌ڵام ئه‌وكات ئێمه هیچ سوودێكی گشتیمان له‌و بایكۆته نه‌بینی، ته‌نیا كاڵای وڵاتێكمان به وڵاتێكی تر گۆڕی.
ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ین له‌گه‌ڵ سزادانی توركیا له رێی "بایكۆت"ی كاڵاكانیه‌وه، هۆشیاری به‌هێزكردنی ئابووری ناوخۆیی بڵاو بكه‌ینه‌وه، ده‌توانین جگه له سزای به‌رانبه‌ر، له رووی به‌هێزكردنی داهاتی ناوخۆیشه‌وه سوود به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری گرنگیدان به به‌رهه‌می ناوخۆیی یه‌كێكه له پێویستییه‌كان، ئه‌وه‌ش له ڕێی ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن ده‌بێت، چونكه ئه‌و كاره ئه‌وه‌نده‌ی به راگه‌یاندن ده‌كرێت، به حكوومه‌ت ناكرێت، چونكه دواجار خه‌ڵك خۆی بڕیار ده‌دات چی ده‌كڕێت، تاك لێره رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له گێڕانه‌وه‌ی به‌ها بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی.
له كاتی بوونی به‌رهه‌می خۆماڵی پێویسته تاك گرنگی پێ بدات، ئاماده نه‌بێت به‌رهه‌می هاورده بكڕێت ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌یشی له به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌رزانتر بێت.
كاتێك تاك ئاماده بوو كیلۆیه‌ك ته‌ماته‌ی خۆماڵی به 750 دینار بكرێت، له به‌رانبه‌ردا ته‌ماته‌ی هاورده به 500 دینار، یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی ناوخۆی ئه‌گه‌ر تۆزێك گرانتریش بێت، ئه‌وكات بازرگان ناتوانن ئه‌وه‌نده به ئاسانی بازاڕ قۆرخ بكه‌ن و زیان به به‌رهه‌می ناوخۆیی بگه‌یه‌نن، چونكه وه‌ك چۆن سزای توركیا درا، ئه‌وایش ده‌بێ سزای بازرگانه‌كان بدرێت، به‌ڵام ئێمه تا ئێسته ئه‌و هۆشیارییه‌مان نییه، خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌شی زۆری به دوای هه‌رزانیدا ده‌گه‌ڕێت، كاڵای توركی و ئێرانیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی جۆرێكی زۆر خراپ بۆ كوردستان دروست ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند هه‌رزان بیده‌ن هه‌ر قازانجیانه، به‌ڵام بۆ ئێمه جیا له فیڕۆچوونی داهاته‌كه‌مان، له رووی ته‌ندروستیشه‌وه زیانی گه‌وره‌مان پێ ده‌گات. به‌ڵام ده‌توانین دۆخه‌كه قوڵپ بكه‌ینه‌وه و گرنگی خۆمان بكه‌ین به بابه‌تی سه‌ره‌كیمان، حه‌یفه ده‌بینین هه‌میشه به‌رهه‌می هاورده فرۆشی زیاتره، ساڵانه جووتیاره‌كانمان دوای ماندووبوونێكی زۆر، له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می كشتوكاڵییان زۆرجار نایچننه‌وه یان فڕێی ده‌ده‌ن.
لێره ئه‌ركی تاكه گرنگی به‌و به‌رهه‌مانه بدات، جگه له‌وه‌ش بۆ گرنگیدان به به‌رهه‌می ناوخۆیی، ده‌بێت حكوومه‌ت پلانی تۆكمه‌ی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می خۆماڵی رێ نه‌دات هه‌مان به‌رهه‌م هاورده بكرێت كه له ناوخۆی وڵات هه‌یه، هه‌ر كه‌سێك به‌رهه‌می ده‌ره‌كی هاورده كرد، ده‌بێ سزای توند بدرێت، ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هێناویه‌تی بگیرێت، له بری پێشاندانی دیمه‌نی فڕێدانی به‌رهه‌می خۆماڵی، ده‌بێ دیمه‌نی فڕێدانی به‌رهه‌می هاورده پێشان بدرێت.
ئه‌وه‌ی ئێسته ئێمه پێڕه‌وی ده‌كه‌ین جارێ له قۆناغی سه‌ره‌تاداین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆماڵی به‌كار بێنین، پێویستی به كاری رژدتره، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ر ته‌نیا "بایكۆت"ی كاڵا توركییه‌كانمان كرد و له بری توركیا په‌نامان برده به‌ر كڕینی كاڵای وڵاتانی تر، هیچ سوودێكمان نه‌بینی، ئه‌و پاره‌ی پێشتر ده‌ڕۆی بۆ توركیا، ئیتر ده‌ڕوات بۆ وڵاتێكی تر. هه‌ر گرنگه وه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه، به‌ڵام بیخه‌ینه خزمه‌تی پرۆژه و به‌رهه‌می خۆماڵی، گرنگییه‌كه زۆر به‌رزتر ده‌بێته‌وه.