یاسین نادر ڕه‌حمان
له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌مووان ئه‌وه‌یان باش له بیره كه دیپلۆماتكاره فه‌له‌ستینییه‌كان له واشنتن و له ئاستی باڵای فه‌له‌ستیندا، ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان له گفتوگۆ سوڵحخوازییه‌كان به دید و ڕوانگه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌باره‌ی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كانه‌وه باس لێ كرد، ئه‌مه‌ش شتێك بوو له ڕابردوودا هه‌نگاوی شكستخواردووی به‌ڕێ كردبوو و ئومێده‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌ره‌و بێهیوایی خه‌ریك بوو هه‌نگاو بنێن.
ئه‌مه شتێك بوو كه "حوسام زملۆت" نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئازادیبه‌خشی فه‌له‌ستین ددانی پیادا نا و گوتی: تره‌مپ له دانیشتنه جۆراوجۆره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به گیان و دڵ له‌و به‌رگری ده‌كات، ئه‌مه‌ش گوزارشتێكی خۆشبینئاسا له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نابه‌رده‌وام سه‌یر ده‌كرا.
ئه‌مانه بوه‌ستێت، نوێنه‌رانی تره‌مپ له گفتوگۆ سوڵحخوازییه‌كان هه‌وڵیان داوه پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوشكی سپی له ڕێڕه‌وی پێشكه‌وتندا بێت و هه‌ر ئه‌م نوێنه‌ری فه‌له‌ستینییه له‌م كات و ساتانه‌دا ئه‌وه‌ی له ڕوانگه‌دا بوو به میوانداریكردنێكی كریسمسییانه به‌رده‌وامی و هه‌نگاوه‌كانی تر له‌م پرۆسه‌یه له‌م ماوه‌یه‌دا بنێت تا ئاسۆكانی سوڵح ئامانجه‌كانیی خۆی به دروستی بپێكێت.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه و هاوشێوه هه‌نگاوی تری سوڵخوازیی پاش بڕیاردانی تره‌مپ وه‌ك ناساندنی به‌یتولموقه‌ده‌س وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل كه له هه‌نگاوی تره‌مپدا بوو، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی به‌ره‌و په‌یامێكی نائاشته‌وایییانه برد و هه‌نگاوه‌كان له‌مباره‌یه‌وه به‌ره‌و خراپیی ڕۆیشت.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره بوه‌ستین، ئه‌م بڕیاره سه‌رسوڕمانی فه‌له‌ستینییه‌كان و ڕێبه‌رانی وڵاتانیی عه‌ره‌بی به‌دوادا بوو، چونكه وایان لێكدایه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ له ستراتیجێكی به‌ربڵاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا نه‌بووه. هه‌رچه‌نده گومانه‌كانیش بۆ ئه‌وه ده‌ڕوات كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ به ئامانج و زه‌وینه‌سازی بۆ گفتوگۆ ئاشتیخوازییه‌كانه، تا ئاستێكیش ئه‌مه هه‌ر له ڕوانگه‌دایه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ به‌ڵێنی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان به یه‌هوودییه ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی لایه‌نگری ئیسرائیل و مه‌سیحییه ئینجیلییه‌كان بووه.
له‌لایه‌كی تریش تره‌مپ به ڕاشكاوانه له دژایه‌تیكردنی ئه‌م بابه‌ته له تیمی ڕاوێژكاری ئاسایشی گشتی وڵاتی چیتر ماندوو بووبوو كه دانیشتن و گفتوگۆی بێ ئه‌نجامی به‌رده‌وامیان له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كان بۆ ئیسرائیل باس و خواس و گفتوگۆ ده‌كرد.
به‌پێی یاسای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و وڵاته ده‌بوو باڵوێزخانه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه به‌ره‌و به‌یتولموقه‌ده‌س بگوازێته‌وه. ئه‌م بابه‌ته هه‌میشه سه‌ردێڕی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كانیی پێشوو به‌تایبه‌ت جۆرج بوشی باوك و كوڕ و تا ئاستێك ئۆبامایش بوو كه هۆكارگه‌لێكی زۆر وای كرد ئه‌وان ئه‌و هه‌نگاوه كرداریی نه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن تره‌مپ و تیمی سه‌رۆكایه‌تیی كرا به كردار، ئه‌مه‌ش شتێك بوو وه‌ك پێشتر گوتم له به‌ڵێنێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی بوو وه‌ك سه‌رۆكێكی سه‌ركێش به ئه‌نجامی گه‌یاند.
ئه‌گه‌ر لێی ورد ببینه‌وه له دنیای وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، هه‌موویان به زۆری هاوپه‌یمانیی تره‌مپ و ئیسرائیل له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌یه‌كی دوورودرێژی وڵاتدارێتیدا بوون و هه‌ر ماونه‌ته‌وه، پاش ئه‌م بڕیاره‌ش كام له‌م وڵاتانه بڕیاری پچڕانی پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسییه‌كانی دا تا بگوترێت یه‌كده‌نگی له ئاستیی وڵاتانیی ئیسلامیشدا بۆ دژایه‌تیكردنیی ئه‌م پرسه هه‌یه؟ هه‌رچه‌نده ناكرێت ئێسته كه هاووڵاتییانی وڵاته‌كانیان خۆپێشاندان دژی بڕیاره‌كانی تره‌مپ ده‌كه‌ن، سیاسه‌ته‌كانیان له‌مباره‌یه‌وه ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام له ناچاریدا خۆیان وه‌ك دژایه‌تیكه‌ری بڕیاره‌كانیی تره‌مپ و ئیداره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن و ده‌رده‌خه‌ن، له كاتێكدا هه‌میشه چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئاوا له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایییه‌كانی له‌باره‌ی قودس و فه‌له‌ستینه‌وه بوون.
ئه‌گه‌ر تێڕامانێكی گشتگیرترمان هه‌بێت به ڕوونی له گوتاری كۆتای تره‌مپ ئه‌وه به ده‌ركه‌وت كه ئه‌م په‌یام و بڕیاره پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی دنیای ئیسلام به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات، له كاتێكدا كاردانه‌وه‌كانی پاش ئه‌م بڕیاره له دیوی خه‌ڵك و سیاسه‌تی هه‌ندێك وڵات‌دا ڕه‌نگه به‌ره‌و ئاراسته‌ی خراپتری هه‌نگاو بهاوێت و جه‌نگ و ئاڵۆزیی چه‌ند ساڵی به‌دوادا بێت.
نابێت ئه‌م بۆچوون و ڕوانگانه هه‌میشه له‌بیركراو سه‌یر بكرێت:
1-ئه‌وه‌ی ڕوونه قودس ساڵانێكی زۆر خاڵی جێی گفتوگۆی فه‌له‌ستین و ئیسرائیله، به‌ڵام ئه‌م شاره یه‌كێك له به‌ربه‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا بوو.
2-فه‌له‌ستینییه‌كان خوازیاری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی به پایته‌ختی قودسی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ن، به‌ڵام هه‌میشه ئیسرائیل به پشتبه‌ست به ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م شاره‌ی پایته‌ختی یه‌كپارچه و هه‌میشه‌یی خۆی زانیوه. هه‌رچه‌نده به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م شاره له ساڵی 1967 كه‌وته ده‌ستی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌لئه‌بیبی وه‌ك پایته‌ختیی ئیسرائیل ناس كردووه و به فه‌رمی ناساندوویه‌تی.
3-ئه‌و هه‌موو كاردانه‌وانه پاش بڕیاری تره‌مپ له بۆشایییه‌كی ته‌واوی وڵاتانی پشتیوانی فه‌له‌ستین و فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه هاتووه، ئێسته‌یش به‌م په‌رته‌وازه‌یییه له دنیای ئه‌واندا هه‌نگاوه‌كانی سه‌رنه‌گرتنی ئه‌م بڕیاره نه‌ك لاوازه، بگره ڕه‌نگه وه‌ك سه‌ركێشییه‌كی تر چاوه‌ڕوانی ده‌رهاویشته و توندوتیژی هه‌ندێك گرووپ و په‌لهاویشتن بۆ جه‌نگیش له‌باره‌یه‌وه كرابێت.
4-له هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌شدا په‌یامی په‌رته‌وازه‌یی دنیای وڵاتانیی پشتیوانیی فه‌له‌ستین وه‌ك پێشتر گوتم به‌شێكی زۆریان له به‌رژه‌وه‌ندیخوازی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل‌دا هه‌میشه بووه، وه‌ك سیاسه‌تێكی گشتگیر سه‌ركرده‌كانیی ئه‌م وڵاتانه هه‌نگاوی كرده‌كییان له‌باره‌ی پێوه‌ندی دیپلۆماسی و سیاسیی و ئابوورییه‌كانه‌وه پاش ئه‌م بڕیاره نه‌ك نایه‌ته به‌رچاو، ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌كانیان جۆره ڕێكه‌وتنێكی تری ژێربه‌ژێری دیسان بێته به‌رچاو، به‌ڵام ناتوانن به‌ڕوونی ئه‌م سیاسه‌تانه‌یان پیشانی هاونیشتمانیان مسوڵمانی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن.
5- پێش بڕیاردان له‌باره‌ی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ڕاشكاوانه به ئیداره‌ی تره‌مپیان گوت: ئه‌م شاره پێویسته به ئیداره‌ی هاوبه‌شی فه‌له‌ستین و ئیسرائیله‌وه به‌ڕێوه ببرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی بناغه بۆ دانراو لای ئه‌وان بوو و پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نه‌ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام ڕووی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره هه‌م دیسانه‌وه پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه لێ ده‌ڕوانرێت و ته‌ماشا ده‌كرێت.
ئه‌مانه و چه‌ندان ئه‌گه‌ری تر له‌باره‌ی گوفت و گوته‌ی پێش ئه‌م بڕیار و پاشی ئه‌و، هه‌میشه داهاتووی ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ری فه‌له‌ستین و ئیسرائیلییه‌كان له ئارادا بووه، پاش ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه به لایه‌نی باش و تا ئاستێكیش خراپ په‌ل بهاوێت، هه‌رچه‌نده پێشبینی شتی وای هه‌ر لێ ده‌كرێت.