گه‌شه‌سه‌ندنى وڵات، كه‌مبوونه‌وه‌ى رۆتین، زۆركردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى، سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى خوێندن، شكاندنى كولتوورى باوى نه‌رێنیى كۆمه‌ڵایه‌تى، به‌شێكى زۆرى ئه‌مانه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان كه له كوردستاندا زیاتر له سێ هه‌زار رێكخراوى جۆراوجۆر هه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان به تواناى خۆیان ده‌توانن له چوارده‌ورى خۆیان وه‌ك مۆمێك چوارده‌وریان رووناك بكه‌نه‌وه.
رێكخراو، چه‌ند كه‌س و توانایه‌كن كه بیرێك كۆى كردوونه‌ته‌وه و مۆڵه‌تى كاركردنیان له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه. ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، خاوه‌نى بیروباوه‌ڕى رۆشنى كۆمه‌ڵایه‌تین كه سه‌روه‌تى ئه‌مانه مه‌عریفه‌یه، زۆربه‌یان یان هیچ كاریان نییه، یان فه‌رمانبه‌ر، هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس یان چالاكی مه‌ده‌نین، هیچیان داهاتێكى ئه‌وتۆیان نییه كه بتوانن هۆڵى هۆتێلێك به كرێ بگرن و چالاكییه‌كى خۆیانى تێدا ئه‌نجام بده‌ن، جگه له‌وه‌ى باره‌گا و كه‌لوپه‌لیان ده‌وێ.
پێشتر له وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و رۆشنبیرى هه‌ندێ هاوكاریى مانگانه ده‌كران، به‌گشتیی نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن و نیو دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كرا، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام كه ئێسته هیچیان پێ نادرێ، ئه‌وكات زۆر باشتر بوو، چونكه به‌و پاره‌یه لانى كه‌م له مانگێكدا ده‌یانتوانى چالاكییه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
به‌شی زۆرى رێكخراوه‌كان مۆڵه‌تیان له فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكوومییه‌كان هه‌یه، له‌وێ پاره به پڕۆژه‌كانیان ده‌درا. تێیاندا هه‌بوو زۆر لاواز بوون و پاره‌یه‌كى خه‌یاڵییان بۆ خه‌رج ده‌كرا، هه‌یشه چه‌ندان ساڵه له‌وێ مۆڵه‌تى هه‌یه و قرووشێكى بۆ خه‌رج نه‌كراوه، بۆ ئه‌وانیش ستانداردێك نه‌بوو كه مانگانه پاره‌یه‌كى یه‌كسانیان پێ بدرێت و چاودێریش بكرێن كه پاره‌كه‌یان له ئیش و پڕۆژه خه‌رج كردبێ، به‌پێچه‌وانه‌وه پاره‌یان پێ نه‌درێت.
كورد زۆربه‌ى ئیشه‌كانى به ئاره‌زوو و ناسیاویی و میزاج به‌ڕێوه ده‌بات، كه‌متر به‌لاى ستاندارد و یاسادا ده‌ڕوا كه ده‌كرا ئه‌وانه به یاسایه‌ك رێك بخرێن، كێشه‌كه‌یش له‌وه‌دایه ئیش به پاره ده‌كرێت و پاره‌ش نییه، پێشتریش باسمان كرد ئه‌وانه‌ى ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، خۆبه‌خشن و خاوه‌نى پاره نین، بۆیه ئێسته 90%یان سڕن و هیچ چالاكییه‌كیان نییه. به‌ڵام ده‌كرێ له حكوومه‌تى داهاتوودا بخوێنرێنه‌وه و چالاك بكرێن، چونكه به‌دیوه‌كه‌ى تردا خزمه‌ت به خه‌ڵك و حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێ حكوومه‌تێكى تۆكمه و چالاك هه‌بێ، ده‌بێ رێكخراوگه‌لێكى چالاك و كارا هه‌بن، كار له‌سه‌ر ئه‌و شته ناهه‌مواره جۆراوجۆرانه بكه‌ن كه ده‌بنه كۆسپ و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م گه‌شه‌ى حكوومه‌ت و ژه‌نگ و مۆرانه بۆى، چونكه حكوومه‌ت به هه‌موو ئه‌و شتانه راناگات و نایانبینێ، ئه‌مانه ئه‌و چاوڕاستانه بن و ئه‌گه‌ر ئیشى خۆیان بكه‌ن، ته‌واوكه‌رى یه‌كترن.
ئێسته مۆدێلى ئه‌و توانا و به‌هره نوێیانه‌یه و گه‌نجیش كه‌متر بیر له فڕوفێڵ و دزى ده‌كاته‌وه. كاتێ لاوێك به برنادشۆ ده‌ڵێ: بۆچى ده‌نووسى؟ برنادشۆ بێ دوودڵى پێى ده‌ڵێ بۆ پاره. برنادشۆیش هه‌مان پرسیار له كوڕه لاوه‌كه ده‌كاته‌وه. لاوه‌كه‌ش وه‌ڵامى ئه‌وه‌یه بۆ ناوبانگ و خۆپێگه‌یاندن و ناسین. برنادشۆ به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ده‌ڵێ: "راسته هه‌ریه‌كه و بۆ ئه‌وه ده‌نووسێ كه پێویستى پێیه‌تى".
كه‌واته لاو هێنده پێویستى به ناسین و خۆده‌رخستن و ده‌ركه‌وتنه، هێنده پێویستى به پاره نییه تا مشه‌خۆرى بكات، بۆیه هه‌موو توانا و تاقه‌تى خۆى به‌كار دێنێ و ئه‌وه‌ى بیرى زۆر لێ ناكاته‌وه پاره و گه‌نده‌ڵییه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه رێژه‌ییه و لایه‌كى تر تۆمه‌تبار ناكه‌ین. ئیش پێویستى به به‌دواداچوونه و كاریش سه‌نگى مه‌حه‌كه، واته هه‌ر كار و پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌دواداچوونێكى بچووكیشى بۆ بكرێت، ئیشه‌كه راسته‌ڕێ ده‌بێ و ئه‌و تێكه‌ڵى و پێكه‌ڵییه نامێنێ. له‌و حاڵه‌ته‌شدا بوارى یه‌كسان بۆ هه‌موو رێكخراوه‌كان ده‌ڕه‌خسێ و ئیشه‌كانیش به ئاسانى به‌ڕێوه ده‌چن.
ئه‌مه دیوه‌كه‌ى تر‌ى حوكمدارى مۆدێرنه، نه‌ك به ته‌نیا خه‌ڵك گوێڕایه‌ڵى مه‌لا و خوتبه بكرێن و ئه‌وانیش به ئاره‌زووى خۆیان به‌رده‌وام بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ مێژوویه‌كى دوورى هه‌زار و 400 ساڵى رابردوو، نموونه‌كانیشیان هه‌ر ئه‌و كاره‌كته‌ره كۆن و كه‌ره‌سته‌كانیشیان هه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییانه بن كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌كار براون.