یوسف له‌تیف
ئه‌وه‌ى سه‌یره له ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن و وه‌ده‌رنانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سوپاسگوزارى سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كانی كرد به پۆلیسیشه‌وه، به‌ڵام به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه زارى هه‌ڵنه‌چه‌رخا به شاهیدى رووداوه‌كانیشیان دابنێ. ئه‌م نادیده گرتنه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا هه‌رگیز پێشمه‌رگه‌ى به رزگاركه‌ر و هێزى عێراقى نه‌زانیوه. بسته‌خاكێكى كوردستانیشى به پارچه‌یه‌ك له خاكى عێراق نه‌زانیوه، هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه بوو ئه‌وانى وه‌ك كۆڵبه‌ر له سنوورى ئێرانه‌وه له ساڵى 2003 وه‌رگرت و بردنی بۆ به‌غدا و پارێزگارى لێ كردن.
پێشمه‌رگه نه‌بوایه، ئه‌وان وا به ئاسانى مسووڵیان پێ رزگار نه‌ده‌كرا و هه‌ر پێشمه‌رگه‌ش بوو ته‌لیسمى ترسى داعشى شكاند و هێزه هه‌ڵاتوو و به دیلگیراوه‌كانى عێراقى حه‌وانه‌وه و رزگار كرد، ئه‌گه‌ر نا ماراسۆنى هێزه عێراقییه‌كان تا كوێت هه‌ر نه‌ده‌وه‌ستانه‌وه و رایان ده‌كرد. زۆریش روونه ئه‌م به زۆرلكاندنه‌ى كوردستان به عێراقه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ى لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر نا هێزێكى به‌خشنده و نیشتمانیى وه‌ك پێشمه‌رگه 100 ساڵه خۆێن ده‌ڕێژێ بۆ كه‌رامه‌تى مرۆڤایه‌تى و یاسا و مافى مرۆڤ له عێراق و بۆ سه‌پاندنى دیمۆكراتى خه‌باتى بێوچانى كردووه، هیچ كه‌س و لایه‌كیش بارته‌قاى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته رزیوه‌ى ئێسته‌ى عێراق، چاو به‌ره‌و خواى هێزى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان نییه، كه‌چى له‌برى نزیكه‌ی دوو هه‌زار شه‌هید و زیاتر له 10 هه‌زار بریندار، نانبڕاویان ده‌كا و سوپاسێكى نابه‌دڵیشیان پێ زۆر و حه‌یفه له په‌راوێزى وتاره‌كانیاندا ئاماژه‌ى پێ بده‌ن.
ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ر هاوبه‌شی چێ بووبێ و كورد به‌شدار بێ له‌و ده‌سه‌ڵاته، وه‌ها ناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش ئه‌وان وا لێى بڕوانن، ئه‌وه چۆن ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شییه‌كه، ته‌نیا وه‌ڵامێك شایسته‌ى ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش جێبه‌جێكردنى گشتپرسیى خه‌ڵكى كوردستانه كه له 25ى ئه‌یلوولى ئه‌مساڵدا خه‌ڵكى كوردستان بڕیارى لێ دا كه جیابوونه‌وه‌ى هێمنانه‌یه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه كورد وه‌ك دو‌ژمنێك سه‌یر ده‌كان نه‌ك شه‌ریكى شكڵى ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌ریش بڕیار بێ ئێمه له خاكێكدا هاووڵاتى و هاوبه‌ش بین، ده‌بێ له ماف و ئه‌ركیشدا به یه‌كسانى هاوبه‌ش بین، ئه‌گه‌ر نا ئێمه ئه‌رك بكێشین و ئه‌وانیش به نادیده‌ى بگرن، هه‌ر ده‌بێ له‌وان بپرسین كه خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن یان ئێمه.
هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیش بارته‌قاى ده‌سه‌ڵاتى پێشوو له عێراقدا به هێز نه‌بوو و زه‌بر و زه‌نگى زۆرى سه‌پاند، كۆتاكه‌ى به‌و تراجیدیایه كۆتایى هات كه بینیمان، بۆیه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كارتۆنییه‌ى ئێسته بووكه‌ڵه‌ى ده‌ستى وڵاتانى هاوسێیه، ئه‌گه‌ر نا هیچ هێزێكی ده‌سه‌ڵاتى لێ به‌دى ناكرێ، دز و گه‌نده‌ڵ و تایفه‌گه‌ریى لێ بترازێ، هیچى تر‌ى لێ هه‌ڵناكڕێ. ده‌نا ده‌وڵه‌تى فیدراڵى و دیمۆكراسى هه‌ستانه‌وه، به‌و عه‌قڵییه‌ته‌وه ناكرێ و نه‌ك خۆیان پێیان ناكرێ، بگره قوڕى قه‌رزى زۆریشیان بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو جێ هێشتووه كه ئه‌وانى دواییش ده‌بێ بیشێلن.
ئه‌وه‌ى سه‌یره، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پێی وابێت كه هێزى پێشمه‌رگه ئه‌و شه‌ڕه‌ى بۆ ئه‌وان كردووه و ئه‌وانیش وا وه‌ڵامیان بۆى هه‌بێ، ئه‌وا دیسان له‌و خه‌وه قووڵه جێ ده‌مێنن كه له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاتى عێراقه‌وه و له سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا خه‌ویان لێ كه‌وتووه، پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووى ئه‌وانه ده‌بێته‌وه كه ماناى ژیان نازانن و ژیان و خۆشگوزه‌رانى له به‌رانبه‌ر ده‌شێوێنن، پێشمه‌رگه شه‌ڕى تیرۆر ده‌كا پێى وایه مرۆڤ كائینێكى ئازاده و ده‌بێ به ئازادى بژى. هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش قورس كه‌وتووه‌ته‌وه له سه‌رى، نان‌بڕاو و شه‌هید و بریندار ده‌بێ له پێناوى سه‌رخستنى ئامانجه جوانه‌كانیدا، به‌ڵام ئه‌وه پڕه‌نسیپ و ئامانجێتى و نه‌ك ئێسته، بگره 100 ساڵه خه‌بات له پێناویدا ده‌كات، پێشمه‌رگه نه‌ك چاوه‌ڕوانى سوپاس ناكات، بگره پێشى خۆش نییه مرۆڤگه‌لێك ناوى بێنن كه هیچیان پێ نه‌بێ بۆ ژیاندۆستى و مرۆڤایه‌تى و دیمۆكراتى و به‌رجه‌سته‌كردنى سه‌رجه‌م مافى هاووڵاتیبوون و مافه‌كانى مرۆڤ.