یوسف له‌تیف
ئه‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌ى له چه‌ند ساڵى رابردوودا به ناوى به‌هارى عه‌ره‌بى و گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتۆرى و بنه‌ماڵه‌ی حوكم له ناوچه‌یلى عه‌ره‌بى و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه مسوڵماننشینانه‌ى گرته‌وه كه خراپى ئیدارى و بێباكى چه‌قى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو تاكێكیانه‌وه نه‌فه‌سبڕى كردبوون، هیچ نموونه‌یه‌كى جوانیان له پاش خۆیان پێشكه‌ش نه‌كرد. هۆیه‌كه‌شى ئه‌وه‌بوو له توونس له پاى پۆتشكاندنى عاره‌بانه‌گێڕێك و دواتریش خۆسووتاندنى، خه‌ڵك وه‌ك مه‌نجه‌ڵێكى بوخار ته‌قینه‌وه و ده‌وروبه‌رى خۆشى گرته‌وه. وه‌نه‌بێ خه‌ڵكه‌كان له سه‌ر ماف نه‌بووبن، بگره ئه‌و كه‌ف و كوڵ و گه‌رمییه زوو سارد بووه‌وه و دواتریش زاده‌ى پڕۆژه‌یه‌كى له پێشترى عه‌قڵانى خاوه‌ن به‌دیل و به‌ڕێوه‌بردن نه‌بوون. ڕاسته زوو رووخاندیان و دره‌نگیش وه‌ك پێشتریشیان پێ لێ نه‌هاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت زۆر هۆگه‌ل هه‌بوون له‌وانه ئێران وه‌ك ناوبژیوانێكى نێوان دوو زۆرانبازى مه‌لا مه‌زبوور ئاسا به‌دیاریانه‌وه ته‌ماشاكار بوو تا له هه‌ر پارچه‌یه‌كى تووشبوویاندا شوێنى خۆیى جێگیر بكا، به‌ناوى جیاجیا له عێراق به‌در و ده‌عوه و له‌ولاتر حزبوڵا و له سووریا عه‌له‌وى و له یه‌مه‌ن حووسى له‌ولاتر توبى كوبرا و سوغرا و .. هتد.
له‌ولاشه‌وه سعوودیه و قه‌ته‌ر و توركیا كاریان له‌سه‌ر نیوه‌كه‌ى تر‌ى ئه‌و وڵاتانه ده‌كرد كه تووشبووى ئه‌و په‌تاى چاكسازییه بێ بنه‌مایانه بوونه به هۆگه‌لى چه‌وسانه‌وه‌ى مه‌زه‌ویى جیاوه، بۆیه خه‌ڵكى ئه‌و وڵاتانه به جۆرێك دابه‌ش بوون، به ته‌نیا ئینتیمایان بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆیان نه‌ما.
شۆڕشى فڕه‌نسا ساڵى 1789 كه بڵێسه‌ى سه‌ند، وه‌نه‌بێ ته‌نیا له گۆڕینى چه‌ند كه‌سێك له ترۆپكى ده‌سه‌ڵاتدا خۆى بچووك كردبێته‌وه، بگره له‌گه‌ڵ خۆیدا شۆڕشێكى پیشه‌سازى هه‌ڵگیرساند و رێنیسانسى كرد له هه‌موو بوارێكدا، به شێوه‌یه‌ك كه بازدانێكى مێژوویى و جیاكردنه‌وى ئاین و به عیلمانیكردنى ده‌سه‌ڵات و سیسته‌ماتیك و هه‌موو جومگه‌كانى ژیانى به‌ره‌و باشتر گۆڕی، هه‌ڵبه‌ت له پشته‌وه‌ى ئه‌و شۆڕشه چه‌ندان زانا و بیرمه‌ندى نه‌خشه‌كێش و خاوه‌ن خه‌ون له پشتییه‌وه هاوكار و پشتیوان و داڕێژه‌رى بوون. نه‌ك وه‌ك دۆمه‌ڵان له گرمه‌ى هه‌ورێكه‌وه تۆقیبێ، ئه‌مه نه‌ك بۆ فڕه‌نسا، بگره ئه‌م رێنیسانسه به هه‌موو ئه‌وروپایشدا ته‌نییه‌وه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر جێهێشتن. هۆى یه‌كه‌م فڕه‌نسا له ناوجه‌رگه‌ى ئه‌وروپادا بوو، دووه‌میش ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتوو و خاوه‌ن ئامانج و ده‌سكه‌وتى باش بوو، به‌رهه‌مه‌كه‌شى بۆ هه‌موویان گونجاو بوو، هه‌ر شتێكى باشیش له‌سه‌ر بنه‌ماى پته‌وى و راستى و خۆڕسك و چاك بێته ئاراوه، ئه‌وا به‌رده‌وامى هاوته‌ریبى ئه‌و بیروڕایانه ده‌بێ كه هاوشێوه‌ین كه ئه‌ویش ئه‌وروپا بوو به گشتى.
ئێسته پشێوییه‌كه درێژه‌ى هه‌یه، وڵاتانى بڕیاربه‌ده‌ست گه‌یشتوونه‌ته بڕیارێك كه هۆی ئه‌و پشێوییه واته تا ده‌رگه‌ى ئه‌و ره‌شه‌بایه له‌و وڵاتانه‌دا دانه‌خه‌ن، ئه‌و ئاگره به‌رده‌وامى ده‌بێ و هه‌مووى ده‌سووتێنێ به به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى خۆشیانه‌وه. بۆیه ئه‌وان ئێسته كلیك له‌سه‌ر داخستنى ئه‌و ده‌رگایانه ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا به پێوه‌ر و ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیانه‌وه. ئه‌وه‌ى كار بۆ دروستبوونى ئیمپراتۆریى خۆى بكا و بیه‌وێ له‌وێوه سه‌رچاوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌وان تێدا بخاته به‌ر پرسیاره‌وه، ده‌بێ خۆى بۆ فشار و شینی ئه‌وانیش بگرێ. راسته سه‌دام حوسێن هه‌ڵه‌شه بوو، مه‌لا محه‌مه‌دى ئه‌فغانى واى ده‌بینى به ڕووخاندنى دوو تاوه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ره‌س دێنێ و كورتبین بوو، ئه‌مان ئاسن نین به چه‌شنى ئه‌وان زوو بڕووخێن, به‌ڵام بۆ به‌ردى گه‌وره‌ش چه‌كوشى گه‌وره‌یان هه‌یه و هه‌م سه‌برى ئه‌یووب.
ده‌كرێ زۆریان وا بخوێنینه‌وه كه كاریان پێ كراوه، به‌ڵام له خاڵێكدا تووشى له خۆبایی‌بوون بوونه و پێیان وابووه زۆر سه‌ركه‌توو بوونه، هۆكه‌شى توانا و عه‌قڵى خۆیان بووه و ئیتر هه‌ر سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، بۆیه بینیمان هه‌ر زۆر زوو وه‌ك به‌رده‌كه‌ى سیزیف گلۆر بوونه‌وه و هاتوونه‌ته‌وه خواره‌وه، چونكه به هیچ وه‌ده‌سیان خستبوو.