لێره‌وله‌وێ قسه له‌باره‌ی ریفراندۆم ده‌كرا و ده‌كرێت. بۆچوونی جیاجیا و رای دروستیش له‌باره‌ی ئه‌و پرسه هاتنه ده‌ربڕین. ئه‌وانه هه‌مووی ئاسایی بوون، ئێمه میله‌تێكن مافی خۆمانه چۆن له مه‌ڕ هه‌موو پرسێك جیاوازیمان هه‌بێت و پێمان وایه بۆچوونی باش و باشتر, جێی گفتوگۆن.
ئێسته زۆربه‌ی زۆری ده‌وڵه‌تان داوا له سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ده‌كه‌ن ریفراندۆم نه‌كه‌ن، ئه‌وان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه گه‌لۆ؟ چۆن ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌بێت گه‌لانی ئازادیخواز به قسه‌یان بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌ی گه‌لان بۆ رزگاری و ئازادی كردوویانه، خۆ ئه‌گه‌ر به ویستی ئه‌وان بووایه ده‌بوو هیچ بزاڤێك بێ ئه‌وان نه‌كرایه, كه‌چی كران و سیسته‌می زۆر وڵاتیش گۆڕان.
گه‌لی كوردستان ساڵی 1992 كه سه‌دام حوسێن حوكمی عێراقی ده‌كرد, نه‌ك ئه‌وانه‌ی ئێسته كه وڵاتی خۆیان (عێراق) كرده ناشیرین‌ترین وڵاتی دنیا, كه‌چی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام درا و بووین به یه‌كه‌مین ئه‌زموونی دیموكراسی. ریفراندۆم ئه‌گه‌ر له كاتی خۆی بكرێت دنیا خراپ نابێت, داخوازییه‌كی ره‌وای هه‌ر گه‌لێكه كه بیه‌وێت به ڕێگه‌یه‌كی دیموكراسی و به‌شێوه‌ی ئاشتییانه داوای ره‌وای خۆی بكات .
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره له‌م ریفراندۆمه به هه‌ر بیانوویه‌ك دوا بخرێت یان ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌سته‌مه تا ماوه‌یه‌كی زۆر دوور, هیچ كه‌س و گرووپ و حزبێك بوێرێ دروشمی سه‌ربه‌خۆیی به‌رز بكاته‌وه و قوربانی بۆ ئه‌و دروشمه بدات، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دنیا له‌سه‌ر خه‌ته و به‌هه‌ر بیانوویه‌ك ده‌یانه‌وێت به هه‌ڕه‌شه یان له په‌نای دۆستایه‌تی ریفراندۆم دوا بخرێت، دوا ده‌رفه‌ته گه‌لی كوردستان بوێری ئه‌وه بكات.
به دنیا بڵێ ئیدی به‌سه, ئه‌وه شه‌ڕی دیموكراسییه ئێمه ده‌یكه‌ین. چه‌ند رۆژێكی تر كوردستان قسه‌ی خۆی ده‌كات, ئێسته كوردستان سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانه و ئومێدی زۆرم به گه‌لی كوردستان هه‌یه. به‌هیوام سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌ده‌ن, چونكه دوا ده‌رفه‌ته له‌م سه‌ده‌یه.