غه‌مگین بۆڵى
زمانى شاعیر ئاوێته‌ى رۆحى شیعره، ڕۆحێك كه زاده‌ى بیركردنه‌وه‌یه‌كى ڕووت له ئایدیاڵى پێشوه‌خته‌یه. ته‌نانه‌ت باكگڕاونده به فره‌ڕه‌هه‌نده‌كان و وێنه فره ئیستاتیكییه‌كان كه له فانتازیاكانى شاعیره‌وه دێنه بوون. بوونێك كه زۆرجار به‌رهه‌مێكى كاڵ و ساده‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه. زۆرجار له‌و یاسایه‌ى كه زمان به‌سه‌رى چه‌سپاندووه، كه پێوه‌ندى "زمانى شاعیر"ه به "په‌یامى شیعر"ه‌وه، په‌یوه‌ستبوونێكى رۆحییه. واته ئه‌دۆنیس وه‌ها بۆچوونى ده‌ورووژێنێت: زمانى ئاسایى، زمانى روونكردنه‌وه‌یه، لێ زمانى شیعر، زمانى ئاماژه‌یه، شیعر ئه‌و شتانه ده‌ڵێت كه به زمانى ئاسایى ناگوترێت. شاعیر ته‌نیا ئه‌وكاته ده‌توانێت داهێنان بكات، كاتێ له‌سه‌ر ئایدیالیستییه‌كاندا به‌رامبه‌ر لۆجیكى سانتمانتالیزمى جاویدانى وه‌ستاو له‌سه‌ر پشتى نۆستالیجیاى واقیعێكى تاڵ، "به‌زمانى شیعر" واقیعێكى شیرین له مه‌مله‌كه‌تى شیعرییه‌تدا بینا بكات.
پێویسته شاعیرگه‌لى ئێمه بزانن زۆربه‌ى ده‌قه ئه‌ده‌بییه باڵاكانى دنیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن و تا ئه‌و سنووره دووره په‌راوێزى ئیلهامن. پاراوبوونى زمانى نووسین و راخستنى به‌رماڵى فانتازیا به‌ره‌و ڕووگه‌ى راستییه‌كى پڕ له وه‌هم، حه‌تمه‌ن ره‌هه‌ندگه‌لێكى لێوڕێژ له واقیعه تاڵه‌كانى خورافاتێكى شیرین ده‌سازێنێ، ئه‌م سازاندنه‌ش به‌ده‌ر نییه له جیاوازى تیۆرى میتافیزیكیی و رۆحیى هیومانیزمى، نووسیار (شاعیر) هه‌میشه ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت، هه‌ڵبژاردنى دژوار به كۆمه‌ڵێك بنیاتگه‌رى فره فۆرمالیست تێ ده‌په‌ڕێت و شه‌فه‌قى لیبڕڵیى شه‌به‌نگبوونى نووسین به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا په‌خش ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ده‌ر نابێت له كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتى نه‌رێنی و خێڵه‌كى، لێ تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه دژ به‌یه‌كبوون دروست ده‌كات، هێڵى ئاسۆیییه ساخته‌كانى سنوور ده‌به‌زێنێت. نه‌ك چه‌شنى شاعیرێكى (كۆپیكراو) له هه‌وڵى له‌ناوچوونى سه‌روه‌ریى شیعر و فره به‌ها پیرۆزه‌كانى شیعر بێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتى شیعر له ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانى تر‌ى دنیا سه‌ربه‌ستتره، مومكین نییه شاعیرى جوداواز و سه‌راسیماى سه‌ربه‌ستبوون عه‌وداڵى دووڕیانى شه‌ڕانگێزى و ساخته‌كارى بێت هه‌م بۆ خۆى و هه‌میش بۆ خوێنه‌ران. ئه‌ى ئه‌وه نییه ده‌سه‌ڵاتى شیعربوون سه‌ربه‌ست ده‌بێت له به‌رده‌م حوكمى "خودى یه‌كه‌م"ى شاعیر و تا سنوورى تێكشكاندن سه‌ربه‌ست ده‌بێت. بیر و بۆچوون و ستایل و هتد، ئه‌م خاڵانه‌شم پێ شیاوى وه‌شاندنى فره ئاماژه‌گه‌له‌كانى بۆ چوونه، كه خۆلادانه له ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ڕێبازیه‌تى شیعر و رێزمانى، به‌واتاى {گه‌مه‌كردن به وشه و بارگاویكردنى دیوى دووه‌مى په‌یڤه‌كان و ره‌مزه‌كان} گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌زموونگه‌ریى هۆنیار و مێژووى رووداوه‌كان و فه‌زا فره‌واڵاكانى ده‌قه‌كه. گه‌لێك جار ره‌هه‌ندگه‌لێكى دژه بۆچوونه‌كان و ئارامگه‌ى په‌یڤه بارگاویكراوى ئایدیا گومانگه‌راییه‌كانى خۆى له ناو مه‌لاش ده‌ده‌ن، مومكینه له ده‌سه‌ڵاتى هۆنیار (شاعیر) ده‌چێته ده‌ر و هۆنیار ده‌بێته خاڵى گومانگه‌ریى و به‌رهه‌مه‌كه خۆى ستایلى نادیارى خۆى و رێگه‌كانى له دیدگه‌گه‌لێكى تر ده‌دۆزێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆنیار حوكم بكات.
هه‌رچه‌نده زمانى شاعیر زمانى تاكێكه له حه‌قیقه‌تدا ، لێ ئه‌و زمانه: زمانگه‌ریشه و زۆر جار زمان به‌رامبه‌ر ورووژاندن تواناى نامێنێت و گوێ له زمانى ناوه‌وه ده‌گرێت. پێم وایه كه‌سى شاعیر ڕێبه‌رى كۆمه‌ڵگه‌یه و په‌یامێكى رۆحى خودایى هه‌ڵگرتووه، بۆیه كاتێك مرۆڤه‌كان ده‌گه‌نه ناوه‌ندى تیۆره‌كان، هه‌م جوداوازتر ده‌بن و هه‌میش كۆمه‌ڵگه بۆیان له ده‌روازه‌یه‌كى تر ڕاده‌وه‌ستێت. ده‌كرێت هه‌ر شاعیرێكى راسته‌قینه به پێغه‌مبه‌رى ئه‌و رۆحییه‌ته‌ى كه هه‌یه‌تى و تاكه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی تێدا ده‌بینێته‌وه، ناوزه‌ند بكرێت. ئه‌ى ئه‌وه چییه؟ كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌یه‌وێ په‌یامه ئاسمانییه‌كه‌ى به قوڕه‌یشگه‌ل و پیاوانى نێرسالارى بگه‌یه‌نێت، له وه‌ڵامدا پیاوانى قوڕه‌یش پێغه‌مبه‌ر به شاعیر ناوزه‌ند ده‌كه‌ن، مومكین نییه پیاوانى قوڕه‌یش په‌یان به‌م میتۆلۆجه نه‌بردبێت، كه پێغه‌مبه‌ر شاعیرى خودایه، ئیتر ئه‌گه‌ر شاعیر به‌زمانى ساخته ده‌قه شیعرییه‌كانى خۆى ڕازانده‌وه، له ڕوانگه‌یه‌كه‌وه تیرۆریستى نووسینه و له روانگه‌یه‌كى تریشه‌وه تیرۆركارى به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانى مرۆڤدۆستى و ژیاندۆستییه، جیا له‌مانه‌ش ئیرۆسى ئه‌ده‌بیى خۆى له به‌رده‌م تیۆرێك له ره‌خنه‌كارى خاوه‌ن جه‌به‌ڕووتى جوانكارى و جوانبینیدا مه‌حكووم ده‌كات، چۆن په‌یامى شیعرییه‌ت ناشێت نیشاندانى ده‌مامكى جوانییه‌كان بێت، به‌ڵكو نیشاندانى جوانییه‌كان خۆیه‌تی، ئاماژه‌یه بۆ دیوێكى تر‌ى شته‌كان كه به‌چاوى ئاسایى نابینرێت، به‌ڵكو ئه‌وه چاوى خه‌یاڵه په‌ى به‌و جوانییانه ده‌بات، ئه‌گه‌ر شیعر هه‌ڵگرى په‌یامى مرۆڤدۆستى و ژین دۆستى بێت، شاعیریش زمانحاڵى نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تى، كه‌چى زۆر جار شاعیر هێنده خه‌ستى ورده‌كاره‌كانى ته‌كنیكى بیناكه‌ى نووسین ده‌بێت و تا ئه‌ندازه‌ى به‌زاندنى پێوه‌ستبوون به كاره‌كانى، سنوورى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌بڕێت و په‌ى به ته‌واوى دنیا ده‌بات، ده‌كرێت ئه‌وكاته بڵێین "زمانحاڵى دنیا" به‌و واتایه‌ى هۆنیارى جاویدانى، هۆنیارى ژیانه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و ژینگه‌یه‌ى تێیدا ده‌ژیت، ئه‌گه‌ر زمانى نووسینى هه‌ر شاعیرێك زمانى نه‌ته‌وه‌كه‌ى بێت به‌پله‌ى یه‌كه‌م؟ ئه‌وا بێگومان به‌پله‌ى دووه‌م شاعیر زمانى جیهانیشه، مومكین نییه و نابێ شاعیرى جاویدانى بۆ ره‌هه‌ندگه‌لێكى ده‌ستنیشانكراو بنووسێت، ئه‌و شاعیرانه‌ى كاتێ داوى كۆلاره‌ى خه‌یاڵیان ده‌پسێت و بۆچوونه‌كانیان ده‌وه‌شێنن وه‌ها كه{شیعر ته‌نیا بۆ دڵى خۆیان ده‌نووسن، ئه‌وانه شاعیرگه‌لى ساخته‌ن و خاوه‌ن چه‌كى نووسینێكى گولله چرووكن}.
په‌یامى شیعرى هیولى هه‌میشه سه‌رقاڵى هه‌ڵزنانه و ئایدیۆلۆجیایه‌ك خه‌ڵق ده‌كات كه شاعیر خۆی باڵاتر ده‌بێت، ده‌كرێت له‌م دیده‌نیگایه‌شه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ى بۆ بكه‌ین كه شاعیر خۆیشی ده‌مرێت؟ رۆحییه‌تى به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ى هه‌میشه له كه‌فوكۆڵدا ده‌بێت. ئه‌ى ئه‌وه هه‌ر شیعر نییه ته‌مه‌ن باڵایى شاعیر درێژتر ده‌كات، له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تمه‌ندێك، ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رقاڵبوونه به خه‌یاڵ، مومكین نییه و نابێ ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵى راستیى ژیان بێت، پرۆسه‌ى نووسین، پرۆسه‌یه‌كى مه‌عریفییه و كێشانى باكگڕاوندى ئایدیاگه‌لێكه له‌سه‌ر نه‌وارى جوانبینى و یاده‌وه‌رى مه‌عریفه‌ت، لێ هۆنیارى خه‌ڵكار هه‌میشه سه‌رقاڵى پیلانى شه‌ڕانگێزییه، بۆ هۆنه‌رى باڵا، هۆنیارى باڵاش ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ریكى رۆنانى پرۆسه‌ى زمانى شیاوه و سه‌رقاڵه به‌گه‌مه زمانه‌وانییه‌كان، نیو به‌قه‌د ئه‌وه سه‌رقاڵى خۆشنودییه‌كانى ژیانه، نه خه‌ریكى پرۆسه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تى، هه‌میشه قوربانى ده‌دات و نازانێت، ئاخر هه‌ر نه‌زانین نییه وێستگه‌ى یه‌كه‌مینى گومانه و دووه‌مینى خۆخوێندنه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه و سێیه‌مینى ئایدیاى ته‌ڕه و... هتد)، دوایه‌مینیش نادیاره بۆ گومان، گومانیش دووڕیانى راستیى وه‌همه‌كانه، بۆیه شاعیرى جاویدانى ده‌زانێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بژین، یان ده‌بێ ملكه‌چ بین، یانیش ده‌بێ بجه‌نگین، لێ جه‌نگى شاعیر، جه‌نگێكى سه‌خته، چۆن زۆربه‌ى مرۆڤگه‌لى دنیا ژیان ناشاز و قێزه‌ون ده‌كه‌ن، نووسه‌رانى خه‌یاڵ خافڵاو به‌پله‌ى یه‌كه‌م و سیاسه‌تمه‌دارانیش به‌پله‌ى دوو. سه‌یر نییه كه زۆر جار شاعیر له‌م جه‌نگه‌دا ده‌دۆڕێت و دواجار خۆى ده‌كوژێت، ئه‌و هیچ جه‌نگێكى تر‌ى له به‌رده‌مدا نه‌ماوه، جگه له جه‌نگى خۆكوژى!