نیهاد جامی لە ئۆکتۆبەردا

PM:04:28:14/06/2018 ‌
حەمەسەعید زەنگەنە

بەدرێژایی ئەم چەند هەیڤەی بووریی، فرە ڕۆمانم خوندەوە. دەكارم بێژم، بەرخوردی ڕۆژانەم، ڕۆمان و ڕۆماننووسەیل بی. دەوان قسان و لە من بیستن. ڕۆژی وابیی، بەتایبەت ئەو ڕۆمانانەی كە دەو ماوەیەدا بەكوردی كراون، یا هەر بە كوردی نووسراون، دەیان ڕووپەڕم خۆندووەتەوە، ئەوە نییە بڕێك جاران! بەخت یاوەرت دەبێت! 
چەند خولەكەك گوێبیستی گوتە و ئامۆژگاریی نڤیسەرێكی خودان ئەزموون، بنووسەكی قاڵبووی ڕۆژگار دەبێت، دواتر لۆ پێویستی و ئەو شتانە، سەری بازاڕ و شۆنە گشتیی و چایخانەیەل دەدەیت! گوێ قوڵاخی بەرچنەیەك قسانی بێ سەروبەر دەبێتەوە، ئەو ڕووپەڕانەم بەوكاتانە چواندوون، كە ئەو دەمانەم تیا خەرج كردوون. لێ.. كە ڕۆمانی لە ئۆكتۆبەردا كوژرام خۆندەوە، هەستم بەو كاتەیلە كرد كە بەختەكە یاوەرت دەبێت. 
ناڵێم شتانێكی گەورە و بزورگت ئەفراندووە و نڤارە! وەلێ كارێكی نوێ و ستایلێكی جیاوازە، لەو كارانەی خۆت و بەر لەخۆت كراون. نازانم كاریگەریی كارەساتی ئۆكتۆبەر بوو، یان خۆشەویستیی تۆ! ئاخر من خۆم بە مرۆیەكی نەتەوەیی دەزانم و هەستی پێ دەكەم ئۆكتۆبەر، خەو و ئاواتی دەمێژینەی سەتەیەكی كوردانی خستە چاڵەوە و زامێكی بێ دەرمانیشی دەناخی من جێ هێشت. ئەو ڕۆمانە سەرەڕای هێڵە گشتییەكەی تژییە، لە سەرهات و رووداو و ڕەمز و ئایكۆن و زانیاریی، هەر چەندە وە قەوارە چووكە، وەلێ چوون دەڵێن، زێڕیش چكۆڵەیە! ڕۆمان هەن! دە هەندەی ڕووپەڕی ڕۆمانەكەی تۆی لێ دەركەی، كاریگەریی نابێت. لێت ناشارمەوە لە هەندەك شوون ڕوومەتەیلم تەڕ بوون، وە تایبەت غەریبایەتی و بێكەسی و سەرما، ئەو دەمەی هانا لۆ دایكت دەبەی! 
ئاخر دەوشن، مرۆ دە كاتی تەنگانە و نەهامەتییەل، جارێكی دی مناڵ دەبێتەوە و داوای یارمەتیی لە دایك و باوكی دەكات. تەنانەت ئێژن كە مرۆ بەرەو ڕوو و نزیكیی مەرگیش دەبێتەوە، هەر هانا بۆوان دەبات. زۆرتریش ئەو دەمی تۆ وەك مەڕ، لەكاتێكدا كلارا دەڵێت: كاكم مەڕ نەبوو! ئەوی مەڕ بوو، من بووم! گریان بەرزەفتی كردبووم، لێ گوریسی ڕق و تۆڵەم ئەستوورتر دەبوون. پێویستە ئەم ڕۆمانە ڕۆشنبیران و شڕۆڤەكاران و رەخنەگران، زۆری دەسەر بڵێن، وەلێ وەكی خۆت بە زوانی كلاراوە دبێژیت: ڕۆشنبیرانی ئێمە بوێریی ئەوەیان هەیە؟