ته‌خته‌ی شانۆ ڕووبه‌رێكی به‌تاڵ، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا خێوه‌تێكی بچووكی یه‌ك كه‌سییه كه به‌ئه‌سته‌م ده‌توانێ شوێنی كه‌سێكی تێدا ببێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و خێوه‌ته بۆ ئه‌كته‌ره‌كه وه‌ك ماڵ به‌كار دێت.
تیشكێك ده‌چێته سه‌ر خێوه‌ته‌كه، له‌لای ڕاسته‌وه سه‌ری ئه‌كته‌ره‌كه ده‌بینین وه‌ك چۆن له خواره‌وه‌ی خێوهتهكهش قاچه‌كانی به‌ده‌ره‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌ناو خێوهتهكهیه ته‌نیا لهشولاریهتی، له شێوه‌ی باندۆلی كاتژمێرێكی كۆن قاچه‌كانی ده‌جووڵێنێت، ده‌یه‌وێ خێرایی ڕۆژه‌كان تێپه‌ڕێنێت، قاچه‌كانی به‌یه‌ك ئاست له سه‌عات 12 به‌رز ده‌بنه‌وه، تیشكی ڕووناكییهكهش به‌ره‌و كزبوون ده‌چێت، رووناكی سه‌ر ڕووخساری ده‌گۆڕێت بۆ تیشكێكی سوور، له‌گه‌ڵ گۆڕانی رووناكییهكهدا، ڕووخساری به‌ره‌و بینه‌ران ده‌سووڕێنێت، له كه‌سێكی ترسا‌و ده‌چێت كه ترسی له قسه‌كردن هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌كی دروستكراو به‌ڕووخساری ببه‌خشێت، ته‌نیا چاوه‌كانی ترسێك به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، لێره‌وه پێوه‌ندی ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بینه‌ران دروست ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موو به‌ده‌وری خێوه‌ته‌كه‌ی ئه‌و وه‌ستابن.
ئه‌كته‌ر: سه‌یری چی ده‌كه‌ن؟ هێنده بێ كارن، خۆتان به‌منه‌وه خه‌ریك كردووه؟ چییه كه‌سێكی بێ ماڵتان نه‌دیوه؟ نا نا ببوورن مه‌به‌ستم كه‌سێكتان نه‌دیوه ماڵه‌كه‌ی له خێوه‌ت دروست كرابێت، ده‌مه‌وێ هه‌فته‌یه‌ك ماڵه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ڕێیه بێت، بڕوا ناكه‌م كه‌ستان له‌وه‌دا كێشه‌تان هه‌بێت، ڕه‌نگه ئه‌و زه‌وییه وه‌ك زبڵدان لێی بڕوانن، كه‌سێك كه شوێنێكی نه‌بێت هه‌ر ده‌بێت لێره بمێنێته‌وه، بیرمه ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌ئیتاڵیا بووم، شه‌وان له كه‌نار ده‌ریا خێوهتهكهم هه‌ڵده‌دا، شه‌وێكیان خه‌وم نه‌ده‌هات، پێڵاوه‌كه‌م له‌ناو خێوهتهكهم دانا، په‌نجه‌كانم به‌سه‌ر لمه‌كه ده‌یبردمه‌وه ناو خه‌یاڵی فیلمێك كه نازانم كه‌ی بینی بووم، گوێم له ده‌نگێك بوو، ده‌نگێك له حاویه‌ی زبڵدانه‌وه ده‌هات، نزیك ده‌بوومه‌وه، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی سه‌ره‌وه ڕوانیم ڕه‌شپێستێك به‌سه‌ر خاشاكه‌وه پاڵ كه‌وتبوو و پێی ده‌گوتم
"لێره‌دا لاسایی ڕه‌شپێسته‌كه ده‌كاته‌وه، ئه‌و بینراوه له‌ڕێی گۆڕینی شێوه‌ی خێوه‌ته‌كه دروست ده‌كرێت".
ڕه‌شپێست: چییه تۆش خه‌وت نایه‌ت؟ له‌وه ده‌چێت یه‌كه‌م شه‌وت بێت لێره، هه‌ر وایه مرۆڤ له یه‌كه‌م شه‌ودا تا به‌ماڵه‌كه‌ی ڕادێت كه‌مێك سه‌خته، دواتر هه‌موو شتێك ئاسایی ده‌بێته‌وه، نیگه‌ران مه‌به
"ده‌چێته‌وه دۆخی خۆی"
ئیتر تێگه‌یشتم ئێمه كه له ماڵه‌كانمان هاتووینه‌ته ده‌ره‌وه.. هه‌ندێكمان ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ ده‌كه‌ین به‌ماڵ و هه‌ندێكیش وه‌ك من خێوه‌ت بچكۆله‌كان.
"شوێنه‌كه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت، هه‌وڵ ده‌دات خێوه‌ته‌كه بباته ناو تاریكی سه‌ر شانۆكه، له گۆشه‌یه‌ك داده‌نیشێت تا بكه‌وێته قسه‌كردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێكی بیر كه‌وتبێته‌وه'
منداڵ بووم كاتێك به‌دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه داده‌نیشتم فیلمێكی كارتۆن هه‌بوو، سه‌گێك له به‌رده‌می ماڵه‌كه‌ی خۆی بوو، بیرمه ماڵه‌كه‌ی ڕێك له‌و خێوه‌ته ده‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن ئه‌و فیلمه چۆن، لێم بڕوانن، تا خۆتان لێ ده‌بێت بهمن، ئاوا وه‌ك ئێسته كه سه‌یرم ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی من سه‌گه‌كه بم و ئه‌وه‌ش خانووه‌كه‌م
"هه‌ڵده‌ستێته‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت"
نه‌مده‌زانی ڕۆژێك دێت ئه‌و كارتۆنه ده‌بێته چیرۆكی ژیانم، نا به‌ڵكو من له منداڵییه‌وه به‌دیار چیرۆكی ژیانی خۆم دانیشتبووم، بۆیه ئێواران هێنده به‌چێژه‌وه لێم ده‌ڕوانی.
"ده‌چێته ئه‌ودیوی خێوه‌ته‌كه، له‌وه ده‌چێت كات به‌لایه‌وه دره‌نگی كردبێت"
كه‌سێك له ئێوه ده‌توانێ بزانێت تاریكی ئه‌مشه‌وه چه‌ندی ماوه بۆ سپیبوونه‌وه‌ی دنیا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م تاریكییه ته‌واو نه‌بوو چی؟
لێم گه‌ڕێن ئه‌م هه‌فته‌یه بخه‌وم، نازانم هه‌فته‌ی داهاتوو با‌نگم ده‌كه‌ن و مافی ئه‌وه‌م پێ ده‌ده‌ن وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی بژیم. ڕه‌نگه جارێ دۆسیه‌ی من نه‌گه‌یشتبێته ئه‌م وڵاته‌وه، هه‌ر چۆنێك بێت پێویسته تا كۆتایی ئه‌م مانگه بخه‌وم، ئا به‌ڕاست خۆ من برسیمه، ده‌بێت له‌و ناوه شتێك هه‌بێت بیخۆم
"به‌ناو زبڵدانه‌كه به‌دوای پاشماوه‌ی خۆراك ده‌گه‌ڕێت، شتێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت دواتر دهیتفێنێتهوه و سه‌ر له‌نوێ په‌نای بۆ ده‌بات"
ده‌زانم پاشه‌ڕۆی سه‌گه، به‌ڵام خۆ خۆراك بووه بووه‌ته پاشه‌ڕۆ، كه‌واته نابێ گله‌یی بكه‌ین، باش نییه پاشه‌ڕۆی سه‌گیشم ده‌ست بكه‌وێت "ده‌یه‌وێت بینه‌ران بدوێنێتهوه"
له‌وه ناچێت پلانی ڕۆیشتنتان هه‌بێت، ده‌ترسم شه‌وی یه‌كشه‌م بێت و من له ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كه بم و به‌خۆمم نه‌زانیبێت، كه‌وایه باشتر وایه له ده‌ره‌وه نه‌مێنمه‌وه، با ئاههنگهكهتان لێ تێك نه‌ده‌م، زۆر داوای لێبوردنتان لێ ده‌كه‌م
"به‌ده‌م ئه‌و قسانه‌وه ده‌چێته‌وه ناو خێوه‌ته‌كه، تا رووناكی به‌ته‌واوی له‌سه‌ری ده‌كوژێته‌وه"
***
ڕووناكییه‌كی كراوه‌ی سپی، كوێرێك به‌و ناوه‌دا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ر هه‌مان ئه‌كته‌ره، له‌وه ده‌چێت ئێسته چاوه‌كانی له ده‌ست دابێت، له‌ڕێی سرووتێكی ده‌نگه‌وه، نزا ده‌كات و داوا له خودا ده‌كات كه رووناكی پێ ببه‌خشێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی خودا له‌م چۆڵه‌وانییه به‌جێی هێشتبێت.
رووناكی سه‌ر شانۆ له‌گه‌ڵ هێزی ده‌نگی ئه‌و تاریك ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا ئێمه ئه‌و ده‌بینین، وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌وی قووتی بدات، سزای بخرێته سه‌ر، ئیتر ئه‌وه دوا ساتهكانیهتی له ژیاندا، شین بۆ مه‌رگی خۆی ده‌گێڕێت، ته‌واوی ئه‌و حاڵه‌تانه له‌ڕێی ده‌نگ و جه‌سته‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات، تا هه‌ست ده‌كات به‌ره‌و شێتی ڕووبه‌روو بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی شین جه‌سته‌شی شین هه‌ڵده‌گرێت، به‌ره‌و مردن هه‌نگاو ده‌نێت، تا سه‌ر شانۆ تاریك ده‌بێته‌وه.
***
"هیچ شوێنێكی له‌ناو خێوه‌ته‌كه دیار نییه، ته‌نیا سه‌ری له ده‌لاقه‌ی خێوه‌ته‌كه ده‌ركردووه، هه‌ر به‌ته‌واوی شێت بووه، شێتێك ئیتر ده‌زانێت ده‌مرێت و كۆتاییه‌تی، ترس له مردن وای لێ ده‌كات هه‌میشه جه‌سته‌ی له‌ناو خێوه‌ته‌كه بشارێته‌وه، ته‌نیا ڕووخساری به‌ده‌ره‌وه بێت ئه‌ویش بۆ لاواندنه‌وه‌ی خۆی و قسه‌كردن تا خۆی له مردن بپارێزێت.
دایكه خه‌وم بینی.. له خه‌ومدا كوێر بووبووم، دایكه شێت بووبووم، له‌شم شین دادهگهڕاو ده‌مردم، دایكه لێره كه‌س نامناسێت، ئێواران كه‌سێك له به‌رده‌رگا له كۆڵان با‌نگم ناكاته‌وه، دایكه بیرته كه سه‌یری فیلمی كارتۆنی سه‌گه‌كه‌م ده‌كرد، تۆ ده‌تگوت
دایك: خواردنه‌كه‌ت ساردبووه‌وه، ئه‌و سه‌گه هه‌موو شه‌وێك هه‌ر له ماڵی ئێمه‌یه، ئه‌ها دڵنه‌واییت ده‌دامه‌وه، ئه‌ها سه‌گه‌كه‌ش خواردنی قاپه‌كه‌ی به‌رده‌می هه‌مووی خوارد‌و تۆ نانه‌كه‌ت هه‌ر نه‌خوارد.
ماندووم ده‌مه‌وێ بخه‌وم، خه‌وتنێك بخه‌وم هه‌ڵنه‌ستمه‌وه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ناسنامهیهكم پێ ده‌ده‌ن، بۆم هه‌بێت وه‌ك ئێوه ماڵێكم هه‌بێت، به‌ئاره‌زووی خۆم سه‌فه‌ر به‌دنیا بكه‌م. منداڵێكیشم هه‌بێت و یاریی له‌گه‌ڵ بكه‌م، ببوورن ماندووم ده‌خه‌وم، شه‌وتان شاد.
"سه‌ری له‌ناو ده‌لاقه‌ی خێوه‌ته‌كه ده‌باته‌وه ژووره‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك خۆی گرمۆڵه كردووه هیچ شوێنێكی جه‌سته‌ی ده‌رناكه‌وێت، له‌وه ده‌چێت له‌ناو خێوه‌ته‌كه بله‌رزێت، له‌گه‌ڵ ده‌نگی پرخه پرخی گوێمان له زه‌نگی كه‌نیسه ده‌بێت و ڕۆژ ده‌بێته‌وه، ئه‌و هه‌ر خه‌وتووه، رووناكی ده‌گۆڕێت و شه‌و دادێته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێت ته‌نیا ده‌نگی پرخه و جووڵه‌ی ناو خێوهتهكهیه، تا به‌ته‌واوی سه‌ر شانۆ تاریك دادێت.