دانا مه‌نمی
خه‌ونی دێرین و له مێژینه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته و ئایدیا سیاسییه‌كه‌یه‌وه، ریفراندۆم و دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ بوو، خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستان به درێژایی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان، وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كیی پاراستنی شوناس و ناسنامه‌ی كوردایه‌تی و كوردبوون بووه، هیچ كاتێك سه‌ركردایه‌تی و كورد و شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی رابردوو، چاویان له‌سه‌ر خاكی هیچ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نه‌بووه، وه‌لێ هه‌میشه هزر و بیریان لای پاراستنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌كانی كورد بووه.
پرسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كورد له ناوچه‌كه‌دا بووه‌ته ئه‌مری واقیع، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه ڕۆڵی میحوه‌ری بینیوه له به‌ره‌كانی جه‌نگ، سێ هه‌نگاوی سه‌ره‌كی ناوه كه هه‌وێنی ئه‌و واقیعه خۆڕسكه‌ن كه ئێسته به چاوێكی تر و به گرنگییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی له كورد ده‌ڕوانن، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: چه‌سپاندنی ئاشتی و دیموكراتیی له ناوچه‌كه‌دا و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی.
دووه‌م: رێزگرتن و پاراستنی مافه كولتووری و سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پێكهاته‌كان له كوردستان و پاراستن و گره‌نتی مافه ئاینییه‌كان له كوردستان .
سێیه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا كه به‌درێژایی هه‌زار و ۸۰۰كم له شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) بووین، ئه‌مه‌ش به‌دیوه‌كه‌ی تردا پاراستنی ئه‌و ئاشتی و سه‌قامگیرییه سیاسییه‌یه كه له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رقه‌راره.
ریفراندۆم هه‌نگاوی یه‌كه‌م بوو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ڕیفراندۆم پرسێكی گشتگیر و نیشتمانییه، ریفراندۆم چه‌ترێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و یه‌كبوون و یه‌كڕیزی بنیات بنێینه‌وه، له‌م چركه‌ساته‌دا ده‌رفه‌تێكی مێژووی هه‌ڵكه‌وتووه و له به‌رده‌ستماندایه، هاوشان ئیراده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له كورد و دۆزه‌كه‌ی ده‌كات كه هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ڕیفراندۆم به‌رسڤێكی هێنده ره‌وا و پڕبایه‌خه كه هه‌مووان له‌ژێر په‌رچه‌می كوردستان یه‌ك بخات و شه‌رعییه‌ت و متمانه‌ی سیاسیی بگه‌ڕێته‌وه ناوماڵی كورد و هێزه سیاسییه‌كان .
ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی به جنێوفرۆشتن و نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاسته‌نگ دروستكردن هه‌ره‌س ناهێنێت، سه‌ربه‌خۆیی خواستێكی ڕۆژانه و به‌رده‌وامه، پێویسته هه‌موو تاكێك به‌رجه‌سته‌ی بكات و ره‌سمی ژیانی خۆی بكات، نه‌ك به چاویلكه‌ی حزبییه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌ژموونی دراوسێكانمان ئاسته‌نگ بخوڵقێنن، شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌نگاو به هه‌نگاو مه‌نزڵ به مه‌نزڵ ده‌گاته كۆتایی ڕێیه‌كه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌ست و نه‌ستی هاووڵاتییاندا گه‌شه ده‌كات، له به‌رانبه‌ریشدا هه‌ست به چزووی دژه سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ین، چزووی دوژمنان كار له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌كان ده‌كات، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ئه‌جێندا و ستراتیجی دوژمنان دژ به سه‌ربه‌خۆیی كه ماف و به‌رسڤێكی ره‌وایه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، دۆستایه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی كه‌نداو و هه‌رێمایه‌تی بۆ كورد و دۆزه‌كه‌ی گرنگه و مه‌رجی بنه‌ڕه‌تین بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .
ئێسته جۆرێك له ئیراده و كۆده‌نگی له به‌ره‌و ناسینی پرسی كورد له ئاستی ده‌ره‌كیدا ئاماده‌یی هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی زێڕینه له به‌رده‌م پرۆسه‌ی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی میله‌تی كورد بۆ نه‌ته‌وه‌سازیی، هاوكات یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوماڵی كورد مه‌رجێكی تری پرۆسه‌كه‌یه، پێویسته ستراتیجێكی نه‌ته‌وه‌یی به ئیجماعی هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كان بنیات بنرێت كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م ستراتیجه هه‌نگاونان بێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.