حازم جه‌عفه‌ر
به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی، ئۆتیزم نه‌خۆشییه‌كی ئاڵۆزی مێشكه و له ته‌مه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كانی منداڵ به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه له كۆئه‌ندامی ده‌مار دروست ده‌بێت.
كاریگه‌رییه‌كانی ئۆتیزم به‌گه‌شه‌ی منداڵ دیاری ده‌كرێن له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه، وه‌ك دواكه‌وتنی قسه، هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو، پێوه‌ندی كۆمه‌ڵاتی... تاد. هه‌روه‌ك نیشانه‌كانی ئۆتیزم له منداڵدا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌رده‌كه‌ون به دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره‌كان. خاوه‌نی گرنگییه‌كی كه‌من به ده‌وروبه‌ر و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژین. له كاتی گفتوگۆ خاوه‌نی سه‌رنجێكی ته‌واو نین، هه‌روه‌ها بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كان به‌رپرسیارێتییان نییه و تێكه‌ڵی منداڵی تریش نابن.
ڕێ چاره‌سه‌رییه‌كانی ئۆتیزم له منداڵدا پێویستی به چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی هه‌یه، وه‌ك دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ تێكه‌ڵبوون به كۆمه‌ڵگه و منداڵانی هاوته‌مه‌ن. دووركه‌وتنه‌وه له دنیای ته‌كنه‌لۆجیا و مۆبایل و شاشه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن، هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی سیستمێكی ساغڵه‌م له خواردندا.
پێویسته دایك و باوك له ته‌مه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كانی منداڵ، زۆرترین هه‌وڵی چاره‌سه‌كردن به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، چونكه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی منداڵ ئه‌ركه‌كه ده‌چێته قۆناغه سه‌خته‌كانی چاره‌سه‌ر.
سیاسیش وه‌ك داینه‌مۆیه‌ك یان پرۆسه‌یه‌ك كار ده‌كات بۆ دروستكردن و بنیاتنانی بڕیار بۆ ده‌سته‌و و لایه‌نێك، ئێسته‌یش سیاسه‌ت له هه‌موو چالاكییه دامه‌زراوه‌یی و ئه‌كادیمییه‌كان به‌دی ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی زانست‌دا سه‌یری ڕامیاری بكه‌ین، بریتییه له سه‌پاندنی بۆچوون و ئیراده‌ی خۆت به‌سه‌ر تاكه‌كه‌سێك یان ده‌سته‌یه‌ك یان گرووپێك یان حزب و لایه‌نێك به حكوومه‌تیشه‌وه. پێناسه‌یه‌كی باوی ڕامیاری ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت، "كێ چی به‌ده‌ست دێنی و كه‌ی و چۆن" .
ئه‌گه‌ر باسی ئۆتیزمی سیاسه‌ت بكه‌ین له‌و هه‌رێمه بچووكه‌ی خۆمان، چه‌ند ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌بینین له نێوان سیاسه‌ت و لایه‌نه دیاره‌كانی ناو سیاسه‌ت.
به دووركه‌وتنه‌وه له داواكاری خه‌ڵك و گوێنه‌دان به پرۆسه سیاسییه‌كان بۆ به‌ڕێڤه‌چوون و بنیاتنانی ئه‌و كایانه‌ی كۆمه‌ڵگه پێویستیه‌تی، نه‌بوونی سه‌رنج له‌كاتی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ سیاسییه‌كان به پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و گشت. ئاڵۆزكردنی به‌رنامه‌كانی سیاسه‌ت بۆ دواكه‌وتنی پرۆسه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كانی پێوه‌ست به كۆمه‌ڵگه، له رێی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته باوه‌كانی ڕابردوو و دووركه‌وتنه‌وه له‌و ڕاستییه دیار و به‌رچاوه‌ی ئێسته تێیدا ده‌ژین، له ڕێی ته‌له‌ڤزیۆن و میدیای نوێ، ده‌یانه‌وێت ئه‌وه نیشان بده‌ن كه هه‌وڵی ژینگه‌یه‌كی له‌باری سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌یی دروست ده‌كه‌ن.
خۆشاردنه‌وه له‌و ڕاستییه‌ی ده‌بێته هۆی بنیادتانی سیاسه‌تێكی ناته‌ندروست و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كه‌لاوه به‌رهه‌م دێنێ.
ئۆتیزم له سیاسه‌تدا نه‌خۆشییه‌كی به‌زه‌بره، ده‌شێ ڕێ به‌خۆمان بده‌ین و بڵێین: ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ی خاوه‌نی بڕیاری بێسه‌روبه‌ر و یه‌كنه‌گرن، خاوه‌نی زۆرترین نه‌خۆشیی ئۆتیزمین له كۆئه‌ندامی ده‌ماردا، بۆیه پێوێستیان به چاره‌سه‌ری ھه‌یه، ئه‌گه‌رچی له ته‌مه‌نه ته‌واوه‌كانی ژیانیان ده‌ژین، به‌ڵام ده‌بێ قۆناغه سه‌خته‌كانی بگیرێته‌به‌ر.