به‌ڵێ كورد شه‌ڕكه‌ری به‌هێز و توانان، خاوه‌ن مۆڕاڵی له‌بن نه‌هاتووین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن و ناحه‌زه‌كان. ئه‌گه‌ر باسی سه‌ركرده یان پێشمه‌رگه و سڤیلی كورد بكه‌ین، ده‌بینین پێكڕا به ئیراده‌یه‌كی یه‌كگرتوو ده‌جووڵێن، ئه‌و كاتانه‌ی له‌ژێر گوشار و مه‌ترسیدان. چاوێك بخشێنین به مێژووی سه‌تان ساڵه‌دا، ڕوونه كورد به‌رده‌وام به‌ره‌نگار و زاڵ بووه به‌سه‌ر نه‌یارانیدا، ته‌نیا ئه‌وكاتانه نه‌بێت كه شه‌ڕ دژی وڵاتێكی گه‌وره بووه، یا خیانه‌تێكی ناوخۆیی له به‌ره‌ی كوردی دروست بووه، یانژی هێزێكی نابه‌رانبه‌ری گه‌وره وه‌ك ده‌وڵه‌تانی سه‌فه‌وی و عوسمانی له كۆندا سه‌نگه‌ریان لێ گرتووه، با ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین، كورد ناسناوی هۆلاكۆ به‌زێنی پێوه‌یه.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژوویه‌كی نزیك بكه‌ین له‌و بزاڤ و رێكخستنه كوردییانه‌ی هه‌ره‌سیان هێنا له سه‌ده‌ی نۆزده، ده‌زانین چۆن ڕێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننانه‌ی له‌سه‌ر واژوو كرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆماری كوردستان هات له ڕۆژهه‌ڵات، دواجار بووه هۆی له سێداره‌دانی قازی و هاوه‌ڵانی.
له سێ نیوه‌ی ته‌واوی سه‌ته‌ی نۆزده و ساڵی 1946 كه دواتر له 1961 بوو به شۆڕشی سه‌رانسه‌ری تا 1974 مه‌لا مسته‌فا بارزانی رابه‌رایه‌تی شۆڕشێكی كوردی ده‌كرد دژی عێراق، به‌ڵام رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له نێوان عێراق و ئێران كه بنه‌ماكه‌ی بریتی بوو له هه‌ره‌سهێنان به شۆڕشی كوردی له‌لایه‌ن شای ئێرانه‌وه، له به‌رانبه‌ردا عێراق ده‌ستبه‌رداری به‌شێكی خاكی باشووری كوردستان بوو بۆ ئێران، ئه‌وه وایكرد ده‌نگی شۆڕشی كورد نه‌مێنێ. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق پابه‌ندی ئه‌و په‌یمانییه نه‌بوو، شه‌ڕی عێراق-ئێران 1980-1988 بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ هه‌ڵگیرسا.
له‌و سه‌رده‌مه‌ی مۆدێرنه‌دا، كورد وه‌ك شه‌ڕكه‌رێكی پاڵه‌وان له دنیا ته‌ماشا ده‌كرێ، به تایبه‌ت له باشوور و رۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌یش به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام. ته‌واوی دنیا ده‌زانی هێزی پێشمه‌رگه پشتی چه‌كدارانی داعشی له زه‌وی دا، پێشڕه‌وییه‌كانی داعش له باشووری كوردستانه‌وه كرانه پاشڕه‌وی.
له‌گه‌ڵ شاره‌زابوون له تاكتیك و هێرشه خۆكوژییه‌كانیان، پێشمه‌رگه داستانی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و نه‌به‌ردانه جه‌نگین. هه‌روه‌ها له رۆژئاوای كوردستانه‌وه پێشره‌وییه‌كانی هێزی كوردی نه‌وه‌ستا تا پایته‌ختی خه‌لافه‌تی داعشیان كۆنترۆڵ كرد.
هه‌ر ئه‌وه نا، ئه‌وه‌تا باس و خواسی كوشتنی كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و خه‌لافه‌ته كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوو، میدیای جیهانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، به‌وه‌ی هێزێكی ئه‌مه‌ریكی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ كوشتنی به‌غدادی ده‌كه‌ونه ڕێ، به پاڵپشتی كورد به ژماره یه‌ك.
پێشتریش كورد له كوشتنی سه‌ركرده‌كه‌ی قاعیده هاوئاهه‌نگ بووه. ئه‌وانه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه كورد خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی و هه‌واڵگری به‌هێزه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌زگه‌یه‌كی وه‌ك سی ئای ئه‌ی و هێزی ئه‌مه‌ریكا پشتی پێ ده‌به‌ستێ وه‌ك هاوپه‌یمانێك كه ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی تیرۆر كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی دنیایه.
ده‌بێ بزانین به‌شێكی زۆری وڵاتانی دنیا به گرینگییه‌وه له كورد ده‌ڕوانن، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه بۆ هه‌توانی ئه‌و برینانه‌ی سه‌تان ساڵه كورد به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێت و پێی ناكرێ وه‌ك پارچه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتوو ژیان بكات، ئه‌وه‌یش له‌به‌ر دابه‌شبوونیه‌تی به‌سه‌ر چوار وڵاتی سته‌مكاردا.
ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌ره‌ی سیاسی كوردی ببێته یه‌ك، ئاره‌زوومانه به‌ره‌یه‌كی كوردی یه‌كڕا دروست بێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، چونكه له‌سه‌ر ئاسته سڤیله‌كه یه‌كده‌نگ و ڕه‌نگه، به‌ڵام ده‌بێت بزانین ئه‌وه كارێكی ئاسان نییه، چونكه هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان به دابه‌شبوونه‌كه‌ی له باردودۆخێكی جیاواز و مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازدایه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند.
ده‌كرێ هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان به سیاسه‌تی خۆیه‌وه له به‌رانبه‌ر ئاریشه‌كانی ڕاوه‌ستێ، ئینجا له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كورده‌كانمان له رۆژئاوا، ئێوه ته‌ماشای خۆپێشاندان و دروشمه‌كان بكه‌ن، زۆربه‌ی كاته‌كان وێنه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و دروشم یانژی داوای ئازادكردنی ده‌بینین، باشه بۆ له خۆمان ناپرسین، كێشه‌ی كورده‌كانمان كه بوونه‌ته باكوری سووریا چ شتێك به كێشه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی ده‌به‌ستێته‌وه، ئاخر شه‌ڕ و به‌رخودان له سه‌رێ كانی له‌گه‌ڵ دوورگه‌ی ئیمراڵی بابه‌تێكی چه‌ند دوور و قووڵه؟. وه‌ختێك كچێكی 10 ساڵ قاچه‌كانی له ده‌ست ده‌دات، كوڕێك به چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان زامدار ده‌بێت، ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئۆجه‌لان هێرشه‌كان ڕاده‌گری؟.
كه‌چی بێ ئاگا له‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له رۆژئاوا شلۆقتر ده‌كات، من و تۆ ئه‌گه‌ر تا سه‌ر ئێسك خۆشه‌ویستیمان بۆ ئۆجه‌لان و سه‌ركرده‌كانی تری كورد هه‌بێت، پێویسته له ڕاستیدا بژین، نه‌ك گیرۆده‌ی هه‌ست و سۆز و قسه‌ی بێ مانا بین.
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه له لیستی تیرۆری جیهانیدان، ئێمه دژی ئه‌وه‌ین چونكه كوردن و ده‌زانین داوای ماف و ویستی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام كه گوترا له‌ناو لیستی تیرۆردایه، ئیتر من و تۆ پشتی خۆمان له دیواره گڕه‌كان و ناوچه‌وانمان له زه‌وی بخشێنین، پێمان ناكرێ بیسه‌لمێنین كه وانییه.
به‌ر له هێرشه‌كانی توركیاش بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، كۆك بووم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژئاوا هه‌ڵه ده‌كات خۆی وه‌ك لقێكی پارتی كرێكاران ده‌ناسێنێت، با ژێر به‌ژێر وایان بكردایه، به‌ڵام له ڕووكه‌ش خۆیان به خاوه‌ن دۆزێكی جیاواز و بیوگرافیایه‌كی جیاواز بناساندایه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك پاساوی هێرشكردن و ده‌رفه‌تی خۆگیڤكردنه‌وه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خسێ، ده‌شێ ئه‌وكاته‌یش وڵاتانی ڕۆژئاوا به چاوێكی تر ته‌ماشای ره‌وشه‌كه‌ی بكردایه.
لێره‌دا تاكی سڤیل ده‌توانێ به ویست و بڕیاری خۆی بجووڵێته‌وه، نموونه له‌و بایكۆته‌ی كراوه‌ته دژی كاڵای توركی، ده‌كرێ به شۆڕشی سڤیل ناوزه‌ندی بكه‌ین، به ڕێیه‌كی یاسایی و ئاسایی، وڵاتێكی تر تووشی زیان ده‌كات كه به‌شێكی زۆری بازرگانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه، ده‌ست هه‌ڵده‌گرێت له كڕینی كڵاكه‌ی، هیچ به‌ربه‌ستێكیشی نایه‌ته پێش، مه‌گه‌ر بۆ كاڵایه‌ك كه جێگره‌وه‌ی نه‌بێت.
ئینجا بمانه‌وێت هه‌ڵویستی سیاسیی پارچه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر یه‌كتر نیشانه بكه‌ین، ده‌بینین هه‌ڵوێستی نه‌رم و داواكارین له وڵاتانی دنیا له هه‌مبه‌ر ئه‌و مژار و بابه‌تانه‌ی دێنه پێشه‌وه، وه‌ك هه‌ڵوێستی باشووری كوردستان له‌سه‌ر رۆژئاوا، له‌وانه‌یه به دڵی هه‌موومان نه‌بێت، به‌ڵام هه‌لومه‌رجه‌كان ده‌خوازن به‌مشێوه‌یه بێت.