كرمانج عوسمان/ ڕاوێژكارى یاسایى
كاتێك باس له سیستمى حوكم ده‌كرێت، هه‌رگیز ناتوانرێ ئه‌و سیستمه‌ى له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك سه‌رى هه‌ڵداوه و سه‌ركه‌وتوو بووه، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى تر وه‌ك كۆپى په‌یست جێبه‌جێ بكرێت و سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و په‌روه‌رده‌یى و ته‌نانه‌ت ئاستى رۆشنبیرى ئه‌و گه‌له و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش جیاوازه له یه‌كێكى تر. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى سیستمى په‌رله‌مانى هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ دیموكراسى و حوكمى چاك، به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه كه سیستمى سه‌رۆكایه‌تى سیستمێكى خراپ بێت یان له‌گه‌ڵ دیموكراسى دژ بێت، به‌ڵكو چه‌ندان سیستمى سه‌رۆكایه‌تى سه‌ركه‌وتوو هه‌یه له وڵاتان وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و ئیتالیا و وڵاتانى تر. بۆیه كاتێك باس له كوردستان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستان ته‌واو رۆشنبیریى دیموكراسى و سیاسی‌یان هه‌بێت و موزایه‌ده‌ى سیاسى كاریان تێنه‌كات و دراوسێ و دراوسێكانى كوردستان سوید و نه‌رویج و ئه‌ڵمانیا بوونایه، ئه‌وا سیستمى په‌رله‌مانى بۆ ئێستى كوردستان هیچ عه‌یبى نه‌بوو، به‌ڵام كوردستان كه ده‌وره دراوه به دوژمن و دوژمنى ناوخۆش زیاتر له ده‌ره‌وه هه‌وڵ بۆ تێكدان و ناسه‌قامگیرى ده‌كات و خه‌ڵكیش به‌ته‌واوى رۆشنبیریى سیاسی‌یان نییه، بۆیه ده‌بێ سیستمى سه‌رۆكایه‌تى كارا و ئه‌كتیڤ بێت تا ئه‌و قه‌واره و هه‌رێمه بپارێزێت.
بۆ نموونه په‌رله‌مانى كوردستان 111 كورسییه، ئه‌گه‌ر سیستمى حوكم 100% په‌رله‌مانى بێت، ئه‌وا وڵاتانى ده‌وروبه‌رى دوژمن، هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بكڕن به یه‌ك ملیۆن دۆلار، ئه‌وا به 111 ملیۆن دۆلار ده‌توانى كونترۆڵى ته‌واوى حوكمى كوردستان بكه‌ى و ته‌نانه‌ت به ده‌ركردنى یاساش هه‌ر حزبێكیت بوێت له كوردستان به یاسا قه‌ده‌غه‌ى بكه‌ى، بینیمان له عێراق كاتێك نیاز هه‌بوو متمانه له مالیكى وه‌ربگیرێته‌وه، رێژه‌ى یاسایى كه 88 ئه‌ندام په‌رله‌مانى پێویست بوو، به‌ڵام سێ ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌رانبه‌ر یه‌ك ملیۆن دۆلار له واژووى خۆیان پاشگه‌ز بوونه‌وه و ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه رووى له عێراق و كوردستان كرد، بۆیه بۆ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان ئێسته سیستمى په‌رله‌مانى به ته‌نیا مه‌ترسییه و ده‌بێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی به‌هێز هه‌بێت تا كوردستان بپارێزێ و زیاتر به‌هێزى بكات.