عومه‌ر فارس
به تێڕوانین له هاوكێشه ئاڵۆزه‌كانی دنیا و شۆڕبوونه‌وه بۆ ناو دۆخی گشتی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی دنیا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ڕه‌وڕه‌وه‌ی سیاسه‌ت له عێراق و كوردستان و ئاماژه خستنه سه‌ر ئه‌و فیكرانه‌ی سیاسه‌تی ناوچه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ده‌توانین خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕوون بۆ ناونیشانی سیاسه‌تی هاوسه‌نگ وێنا بكه‌ین.
سیاسه‌تی هاوسه‌نگ پێناسه ده‌كرێت به پێڕه‌وكردنی به‌رنامه‌ی كار یان گفتۆگۆ یان به‌رچه‌كردارێك، به شێوازێك كه باڵانسی چاره‌سه‌ر ڕابگیرێت، به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر پێش كاردانه‌وه بكه‌وێت، واته وه‌رگرتنی قورسایی كاره‌كه و پاشان دابه‌شكاری سیاسه‌تی كاره‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی تر هاوسه‌نگی هێز ڕه‌چاو بكرێت یان ده‌ستهه‌ڵگرتنه له مافی خۆت بۆ ڕاگرتنی ململانێیه‌كی چاوه‌ڕوانكڕاو، ئه‌مه‌ش پێویستی به فیكرێكی ساردی هاوسه‌نگه.
ده‌مه‌وێ به گوته‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك (ماروون عه‌بوود) بۆ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه بچم كه ده‌ڵێ (ئه‌وه‌ی بتوانێ جڵه‌وی تووڕه‌یی خۆی بكات، ده‌توانێ جڵه‌وی دوژمنه‌كانیشی ڕابگرێت). مه‌به‌ست له‌م گوته‌یه ته‌نیا هه‌ڵچوونێكی كه‌سیی مرۆڤ نییه، به‌ڵكو له ناوه‌ڕۆكدا باس له هاوسه‌نگی له نێوان ڕووداو و پێشهاته‌كانی سیاسه‌ت به زۆربه‌ی جۆره‌كانیه‌وه ده‌كات، بۆیه ده‌بێ بیرمان نه‌چێت دواجار هه‌ر مرۆڤه سیاسه‌ت ده‌كات و ده‌توانێ پارسه‌نگی سیاسه‌تیش ڕابگرێت.
به‌مدواییه ڕوداوگه‌لێك له ناوچه‌كه‌دا ڕوویان دا كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌توانین ئاماژه به‌فیكر و سیاسه‌تی هاوسه‌نگ بده‌ین و دیاری بكه‌ین له‌م ناوه‌نده‌دا چ لایه‌ن و كه‌سانێك ڕۆڵیان له‌م دۆخه‌دا گێڕا.
ئێمه ده‌زانین پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ڕێی ڕاپرسییه‌كی ئازادانه‌وه چوونه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و به زۆرینه‌ی ره‌ها سه‌ربه‌خۆییان هه‌ڵبژارد، ڕه‌نگه له مێژووی ناوچه‌كه‌دا ده‌گمه‌ن و وه‌سف نه‌كراو بێت، به‌ڵام دواجار دۆخی كورد به‌ده‌ست هه‌ندێك كاڵفامه‌وه به‌كوێ گه‌یشت، ڕوونیشه سه‌رباری ئه‌و حاڵه‌ی كورد ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه هه‌ر له دۆخی كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان، بڕینی بودجه‌ی كوردستان و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی دژایه‌تی كورد له‌لایه‌ن مه‌ركه‌زی عێراقه‌وه، ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌م دۆخه‌دا چۆن بوو، چی كرد و چۆن مامه‌ڵه‌ی كرد؟.
ڕوونه ده‌بێ بگوترێ به هه‌وڵی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی بارزانی و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، توانرا له سه‌خترین دۆخی ئابووری سیاسی، هاوكات مه‌ترسی له‌سه‌ر جیۆگرافیای ناوچه‌كه به پیاده‌كردنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگی و فیكری هاوسه‌نگ، دۆخه‌كه له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداردا ئاسایی بكرێته‌وه، ئه‌مه باسكردنه له سه‌ركه‌وتوویی پیاده‌كردن یان كاریگه‌ریی سیاسه‌تی هاوسه‌نگ كه ڕه‌نگه لای هه‌ندێك سیاسی نه‌ك هه‌ربوونی نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بن پێڕه‌و بكرێت، هه‌ر له‌و دۆخه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ بوو، ئه‌ویش دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بوو كه چۆن هه‌ندێك لایه‌ن له هه‌موو پره‌نسیپێكی هاوسه‌نگ لایان دا و پابه‌ند نه‌بوون به ڕێككه‌وتنی سیاسی، له‌ولاشه‌وه بینیمان چۆن به فیكرێكی ژیرانه‌وه لایه‌نێكی تری نه‌ته‌وه‌یی بێ كاردانه‌وه‌ی سیاسی دۆخه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ئاسایی كرده‌وه و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك ڕووی نه‌دا، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێت ئایا كێ ده‌توانێ به پێڕه‌وكردنی فیكر و سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ كوردستان له سه‌قامگیریدا بپارێزێت؟
گرنگه تێ بگه‌ین بۆ هه‌موو ڕووداو و دۆخه له‌ناكاوه‌كانی سیاسه‌ت، پێویستیمان به كه‌سانێك هه‌ن به گیانێكی دۆستانه و فیكرێكی ڕۆشنه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه ناسكه‌كانی تایبه‌ت به وڵات و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكه‌ین.
هه‌ر له بابه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر به ڕوونی بۆمان ده‌ركه‌وت كێ له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایی و تێكنه‌چوونی یه‌كڕیزی و ئاوه‌دانی ناوماڵی كورددایه و چ لایه‌نێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه كاری ده‌كرد، بۆ ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه سیاسه‌تی نه‌رمی نواندن پێڕه‌و كرا و لایه‌نێك به‌ده‌ست هه‌ڵگرتن له ئیستحقاقی خۆی بۆ لایه‌نه‌كانی تر، له پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تدا دیسانه‌وه ئاماژه‌یه‌كی تری پارتییه كه چه‌نده به‌ته‌نگ ئاشتی و ته‌باییه‌وه‌یه له كوردستاندا، دڵنیام له دابه‌شكاری پۆسته‌كانیشدا ئه‌م مروونه‌ته ده‌بێت و هه‌ر له پێناوی پێكه‌وه‌ییبوونه.
جا گرنگه بزانین نه‌ك ته‌نیا له یارییه سیاسییه‌كانیشدا، به‌ڵكو له ڕووی په‌روه‌رده‌یی و مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، تا ئاخاوتنی ناو سۆسیال میدیا، تا بگاته ناو فه‌رمانگه و خێزان و ڕێكخراوه‌كان و پێوه‌ندییه هاوڕێیه‌تییه‌كان و.. هتد، كاریگه‌ری سیاسه‌تی هاوسه‌نگ چه‌ند گرنگ و پێویسته.
به‌نموونه‌یه‌كی تر، كاتێك قوتابییه‌ك ده‌زانێ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی خراپ له قوتابخانه‌دا پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێنوێنییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، ئه‌مه له كاتێكدا له ماڵه‌وه تووشی چه‌ندان ئازاری ده‌روونی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه هه‌میشه له دوو كه‌سایه‌تیدا خۆی ببینێته‌وه، كه‌سایه‌تییه‌ك له قوتابخانه و كه‌سایه‌تییه‌ك له ماڵه‌وه، پاشان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه و پێوه‌دانگه‌كانی تر كه ئه‌مه دیاره چه‌ند كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. پێڕه‌ونه‌كردنی هاوسه‌نگی له سیاسه‌ت و كار و له په‌روه‌رده و مامه‌ڵه و پێوه‌ندییه‌كاندا چه‌نده كاریگه‌ری هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه هاوسه‌نگیش پێویستی به مێشكێكی كراوه و ڕوویه‌كی خۆش و ڕه‌وشتێكی به‌رز هه‌یه.
چینییه‌كان گوته‌یه‌كی جوانیان هه‌یه ده‌ڵێن، "ئه‌وه‌ی ناتوانێ لێو به‌خه‌نده بێت، ناتوانێ دووكانێك بۆ بازرگانی بكاته‌وه". بۆیه گرنگه له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌رفه‌تی زیاتر به به‌رانبه‌ر بده‌ین، بیركردنه‌وه باشترین چه‌كی جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌یه، خوێندنه‌وه‌ی زیاتر باشتر نزیكمان ده‌كاته‌وه له‌م باوه‌ڕه‌وه، له ده‌قه ئاینییه جیاوازه‌كانیشدا له پێڕه‌وی ته‌ریقه‌كانیشدا ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌یت، ده‌بینیت پێشبڕكێیانه بۆ گه‌یشتن به خاوه‌نداریه‌تی بیری هاوسه‌نگ یان فه‌توای هاوسه‌نگی، بۆ جومگه‌كانی تری ژیانیش گونجاوه كه مرۆڤ گرنگه ئاسۆیی ڕای خۆی بچه‌سپێنێت نه‌ك ستوونی كه ده‌رفه‌تێك بهێڵێته‌وه بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بۆ لێك تێگه‌شتن. چونكه له هاوسه‌نگیدا ده‌سكه‌وتێكی باشتر هه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی، له كۆتادا بۆ فیكری سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ، پێویستمان به مرۆڤی هاوسه‌نگی په‌رست هه‌یه تا وڵاتێكی پێشكه‌وتوو و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پارێزراومان هه‌بێت.