عومه‌ر فارس
ئه‌گه‌ر گرژییه‌كانی ڕابردووی و ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌گه‌ڵ گرژییه‌كانی ئێسته‌یان كۆ بكه‌یته‌وه، له ئه‌نجامى هاوكێشه‌كه‌دا شتێكت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌نگه مه‌حاڵ بێت و له هه‌مان كاتدا ڕه‌نگه پێشبینیكراویش بێت. راستییه‌كه‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ردوو سه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌تایبه‌ت به‌رپرسه ته‌ناهییه‌كانیان به‌تایبه‌ت له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری له‌مه‌ڕ كێشمه‌كێشی خۆسه‌پاندنی ئه‌مه‌ریكا و ناچاركردنی ئێران به ملدان به‌داواكانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ردوولا ڕه‌نگ و بۆی عه‌سكه‌ریی پێوه دیاره.
ده‌توانین بڵێین هه‌ژموونی ئێران و په‌لهاویشتنی بۆ نیاو خاڵی ڕاگیربوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریكاشی خسته به‌رده‌م هه‌زه‌یه‌كی تونده‌وه كه وه‌ك به‌رپرسه سعوودییه‌كان ده‌ڵێن ئێمه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دره‌نگ به‌خه‌به‌ر هاتینه‌وه كه خه‌ریك بوو ئێران بمانگرێت. بۆیه هه‌رزوو ئه‌مه‌ریكایان له‌م مه‌ترسییانه‌ی ئێران ئاگادار كرده‌وه و ئه‌مه‌ریكاش به‌جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارێزراو بێت هه‌نگاوی به‌ره‌و داواكه‌ی سعوودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی ناوه، به‌ڵام ئێسته شتێكی تر هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكای سوورتر كردووه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه له ئه‌مه‌ریكا خۆی و به‌تایبه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئه‌مه بۆ ئه‌مه‌ریكا هێڵی سووره. به‌نموونه له شه‌ڕی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا كاتێك ئه‌مه‌ریكا به‌شێك نه‌بوو له شه‌ڕه‌كه، به‌ڵام ژاپۆن له‌ناكاودا هێرشی كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌شتی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و زیانێكی زۆری لێ دان. بۆیه ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ هاته ناو شه‌ڕه‌كه كه دواجار به‌چه‌كی ناوه‌كی شاری ناكازاكی و هێرۆشیمای بۆمبا‌باران كرد كه له مێژوودا كاولكارییه‌كی كه‌موێنه بوو، چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی رژد كرایه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا.
له‌مه‌وه قسه‌یه‌كی كوردی خۆمان هه‌یه كه ده‌ڵێ هه‌ڕه‌شه‌كردن نیوه‌ی كوشتنه ´ لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌گه‌رچی هه‌ردوولا خۆده‌پارێزن له پێكدادانی سه‌ربازی، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات نمایشی خۆی یان توانا و هێزی خۆی یا پشتیوانی و پێگه‌ی خۆی وه‌دیار بخات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وی تریان ناچار به‌پاشه‌كشه بكات. ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه پاشه‌كشه بكات، ئه‌مه‌ریكاش ده‌یه‌وێت ئێران ناچار بكات ده‌ست له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌رنه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته حاڵاتی ناچاربوون به تێكهه‌ڵكژانی سه‌ربازی كه سه‌رئه‌نجام جه‌نگێك ده‌بێت كۆتاییه‌كه‌ی دیار و ڕون نییه، ئه‌مه له‌كاتێكدا هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران ڕه‌نگه به‌ده‌رئه‌نجامی قورسیش ڕازی بن، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ڕژێمی ئێران بكه‌وێت .
عێراق له نێوان ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌دا چییه و چی ده‌كات و چی به‌سه‌ر دێت؟
ڕوون و ئاشكرایه له عێراق شیعه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های به‌ده‌سته‌وه‌یه له سه‌ربازی و له ئابووری و هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ئێران، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ڕاستییه باش ده‌زانێت، نه‌ك هه‌رئه‌وه به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی شیعه هه‌ن ئه‌مه‌ریكا داوای به‌جێهێشتنی عێراقیان له‌سه‌ر ده‌كات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بێگومان عێراق ده‌بێته گۆڕه‌پانی به‌شێك له جه‌نگ و دواجار وه‌ك داش له نێوان هه‌ردووكیاندا به‌سووتان ده‌چێت. له ڕه‌هه‌ندێكی تره‌وه به‌بۆچوونی من ئه‌مه‌ریكا حاڵی بوو له‌وه‌ی لاوازكردنی سوننه به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی شكایه‌وه، بۆیه له‌م دۆخه‌دا ده‌یه‌وێت له عێراقیش بلۆكی شیعه لاواز بكات چونكه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی شیعه به‌ئاشكرا له عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ی له یاد نه‌كردووه كه وه‌ك ئاش ده‌یانهاڕێت جا به فشاری ئابووری یان سیاسی و یانیش به‌ڕێچاره‌ی سه‌ربازی ده‌بێت كه دواجار ئێران وه‌ك بارئاشه‌كه‌ی لێ دێت و له‌ناو ئاشی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكادا ئێران بچووك ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێم وابێت پڕیشكی كه‌ممان له دۆخی بازرگانی و ئابووری به‌رده‌كه‌وێت, به‌نیسبه‌ت ئیسرائیل بێگومان له‌م هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا پشتیوان و ڕۆڵ ده‌گێڕێت.
له كۆتادا ده‌مه‌وێت بڵێم له هه‌موو دۆخێك‌دا لاوازكردنی بلۆكی شیعه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه له‌ڕووی سه‌قامگیری و سنووردانان بۆ هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا كه له‌كۆی هاوكێشه‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكا ئاشه و عێراق داشه و ئێران بارئاش.