وه‌رزی دووه‌می یاسادان له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌رزێكی پڕ له جووڵه‌ی ده‌ركردنی یاسا ده‌بێت، هه‌ر له خستنه چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ت و رێكخستنی به یاسا تا ده‌گات به هه‌مواری كۆمه‌ڵێك یاسا و ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كی تر له‌و پێشنیارانه‌ى فراكسیۆنه‌كان ئاراسته‌یان كردووه و به یاساكردنیان.
له‌م وه‌رزه‌ى دووه‌مدا، تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر پێشنیار له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كراوه، ئه‌وانه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرێن.
به تێگه‌یشتنی من له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت كه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانی ده‌كات، ئه‌گه‌رچی تا ئێسته هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كراوه، به‌ڵام كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێویستى به ده‌ركردنی 14 بۆ 18 یاسا و هه‌مواری یاسا هه‌یه. كاری رژد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا حكوومه‌ت پڕۆژه‌كانی ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات، له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌یشه‌وه پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌بێت، هاوكات چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تریش وه‌ك پڕۆژه‌یاسای مافه‌كانی نه‌خۆش، پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی پزیشكی و پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی.
به‌پێی ماده‌ی (٧٨)ـی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، چوار لایه‌ن ده‌توانن پڕۆژه و پێشنیازی یاسا پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، پێشنیاز له‌لایه‌ن 10 ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێشكه‌شی ده‌كات كه له‌و بابه‌تانه‌ن كه پێوه‌ندی به‌كاری خۆیانه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازه یاساییانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگه فه‌رمییه‌كانه‌وه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن.
بۆیه له وه‌رزی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و پڕۆژانه ده‌خرێنه به‌رنامه‌ی كار كه ئه‌و چوار لایه‌نه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت.
تا ئێسته له كۆی 11 پێشنیازی یاسا، شه‌شیان ده‌خرێنه به‌رنامه‌ی كار و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ده‌كرێت، پێنجه‌كه‌ی تر پێشنیاز جێبه‌جێكردنی یاسای فیدراڵییه له هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێكیشیان پێشنیازی یاساییه، شه‌ش پڕۆژه‌ی تریش كه ره‌هه‌ندی دارایی هه‌یه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێردراون تا سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر بدات.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ته‌نیا له مانگی یه‌كه‌می وه‌رزی یاسادانان بۆیان هه‌یه پێشنیازی یاسا پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ن، دوای ئه‌و ماوه‌یه، كاته‌كه‌ی تر بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ته‌رخان ده‌كرێت به ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه و پێشنیازه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه پێوه‌نداره‌كان، گفتوگۆكردنی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخێكی تایبه‌ت بێته پێشه‌وه پێویستی به یاسا یان بڕیار هه‌بێت، ئه‌وا په‌رله‌مان ده‌بێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات.
به بۆچوونی من كۆمه‌ڵێك یاسا هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌یه، له‌وانه یاسایی كار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی ئێسته له كوردستان كاری پێ ده‌كرێت، یاسای ژماره (٧١)ـی ساڵی (١٩٨٧)ـه، جگه له‌وه‌ی یاساكه له سه‌رده‌می به‌عس ده‌ركراوه، یاسایه‌كی كۆنیشه و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێسته و پێویستى بازاڕ ناگونجێت، بازاڕی كار پێویستى به یاسایه‌كی مۆدێرن هه‌یه. جگه له‌مه یاسای وه‌ربه‌رهێنان پێویستى به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.