له سه‌ره‌تاى دروستبوونى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، خه‌ڵكانێك ده‌یانگوت هۆكارى كێشه‌كان لاى هه‌رێمى كوردستانه، ئیتر له سۆنگه‌ى ژیری و لێكدانه‌وه‌ى سیاسی و ڕۆشنبیری بێت یاخود له سۆزدارى و هه‌ستى برایه‌تى و جگه‌رگۆشه‌یى بۆ به‌غدا، ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت تاوانبار له دادگاى ویژدانى ئه‌وان هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى چه‌وساوه‌ى كوردستانه و مافده‌ر و به‌رژه‌وه‌ندپارێزى كوردیش له به‌غدایه.
هه‌روه‌ك له كۆتای ساڵی رابردوودا بینیمان چه‌ند وه‌فدى سیاسی و كارگێڕیى هه‌رێمى كوردستان رۆیشتنه به‌غدا بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و ناردنى شایسته دارایییه‌كانى كوردستان، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا وه‌فده‌كان وه‌ك هه‌میشه به گفته‌كانى به‌غدا دڵخۆش بوون و هه‌ندێكیان شاگه‌شكه‌ى سۆزه‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرى عێراق بوون و مژدانه‌ى به‌شه نه‌وتى پارێزگاى سلێمانییان ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر میهره‌بانى و دڵسۆزى عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ خه‌ڵكى ئه‌و به‌شه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
لاى به‌شێك له شه‌قام و جه‌ماوه‌رى ئه‌م ناوچه‌یه‌شه‌وه، شادمانى به به‌ڵێن و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى ئاغاى عه‌بادى و وه‌فدى سلێمانى ده‌ربڕا و ده‌ستى نزا و خێر بۆ حكوومه‌تى به‌غدا ڕوو به‌ئاسمان كرا، دواى ئه‌وه‌ش به زوویى پڕۆژه‌ی بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵی 2017 له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هاته به‌رباس و لێكدانه‌وه و په‌سه‌ندكردن، له هه‌مان كاتدا بۆ زیاتر ئاژاوه و تێكچوونى ته‌زبیحى سیاسیی كورد، سه‌رانى به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتى كارگێڕى زۆر بێ شه‌رمانه به‌ڵێنى ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى دووباره كرده‌وه له هه‌مبه‌ر ناردنى نه‌وتى كوردستان بۆ به‌غدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هیچ به‌ڵێنى ناردنى بودجه و قووتى خه‌ڵك به گه‌لى كوردستان و حزبه سیاسییه‌كان نه‌درابێت!
له هه‌مان كاتدا حزبه كوردییه‌كانیش له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌شێكیش له خه‌ڵك بیریان چوو كه له كابینه‌ى حكوومه‌تى پێشوو تا پێكهێنانى خودى ئه‌م كابینه‌یه‌ى عه‌بادى، به‌ڵێنى ناردنى بودجه و قووتى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و لیسته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى له به‌غدا دراوه، به‌ڵام به ئێسته‌شه‌وه یه‌ك مانگ به‌شه بودجه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى نه‌نارد، له‌كاتێكدا نوێنه‌رانى كورد هه‌روه‌ك رابردووى سیاسی، زۆر خۆشباوه‌ڕانه به گفته‌كانى به‌غدا، بڕوایان كرد و زیاتر عێراقیبوونی خۆیان تۆخ كرده‌وه و دوو كه‌رتبوونى هێزى سیاسیی كوردیان سه‌پاند، له دواى ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌تا له به‌رامبه‌ر ئه‌و گفتانه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى و ده‌سه‌ڵاتى سیاسی و كارگێڕیى به‌غدا هیچ به‌ڵێنێك له‌و به‌ڵێنانه‌ى كه به وه‌فده‌كانى كوردستان به‌تایبه‌ت به وه‌فدى پارێزگاى سلێمانى درابوون، جێبه‌جێیان نه‌كرد.
به‌غدا نه‌ك ئه‌وه‌ى نه‌وتى پارێزگاى سلێمانى به‌ته‌واوه‌تى نه‌نارد، به‌ڵكو به ناردنى چه‌ند تانكه‌ره نه‌وتێك دۆخى ده‌روونى خه‌ڵكى شاره‌دێ و شاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و گه‌رمیانى ئاڵۆز كرد. له ئێسته‌دا وه‌ك هه‌میشه خه‌ڵكى شارى سلێمانى هه‌روه‌ك بێ ئومێد بوون له به‌شه نه‌وتى سپی له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه، له هه‌مان كاتدا به‌رمیله نه‌وته دیارییه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادیشیان له بیر چووه‌ته‌وه. ئیتر شارێكى وه‌ك هه‌ڵه‌بجه باس ناكه‌م كه نزیك له چیاى سپی‌پۆشی شنرۆێ و باڵامبۆ و هه‌ورامانه و ئێسته به‌فر ده‌ورى داوه، به‌ڵام نیوه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى نه‌وتی عه‌بادییان وه‌رگرتووه و نیوه‌كه‌ى تر‌ى له چاوه‌ڕوانى هاتنى دیارى جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ماونه‌ته‌وه و به‌رمیله به‌تاڵه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قام رزین و بوونه ئاسته‌نگى هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.
ئه‌وه‌ى سه‌یره له‌م دۆخه‌دا، هیچ كه‌س و لایه‌نێكى دڵسۆز له‌و به‌ڵێنانه ناپرسێته‌وه كه به خه‌ڵكى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان دران، ئایا ئه‌وه به‌ڵێن بوو یاخود گه‌مه‌یه‌كى سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی؟ گومانى تێدا نییه كه گه‌مه و یاریى سیاسی بوو، چونكه له ناوخۆى كوردستاندا حزبه‌كانى زیاتر لێك دوور خسته‌وه و له هه‌مان كاتدا گه‌مه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ییش بوو كه به هاووڵاتییانى كوردستان كرا له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى عه‌ره‌بی به‌غداوه، به‌ڵام دیسانه‌وه سه‌یره من نازانم ئاخۆ كه‌ی كه‌س و به‌رپرسه سیاسی و كارگێڕى و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى كوردستان ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ى دیدى حكوومه‌تى به‌غدا له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كوردستاندا، هه‌مان دیدى حكوومه‌ته‌كانى رابردووى عێراقه؟ ئاخۆ كه‌ی كورد له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ یاریی سیاسی ده‌باته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌میشه له جه‌نگه‌كان بردوویه‌تییه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دۆڕاندوویه‌تى و ئیتر كه‌ى كۆتی عێراقچیه‌تى ده‌پچڕێنێت؟