كابینه‌ى هه‌شته‌مى یه‌كه‌م كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه كه له خراپترین دۆخ و ئاستى سستى ئیدارى له 25ساڵی ڕابردوو پێیدا تێپه‌ڕیووه گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانى پێكهێنانى كابینه‌كه هه‌ر زوو بوو حیزبه‌كان مه‌ستى كه‌ژاوه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت و به‌شداریان له حكومه‌ت بوو ، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م حیزبی براوه‌ى ڕیزبه‌ندى هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌ی خاوه‌ندارێتى بینا كردنى حكوومه‌تى نوێ بوو هه‌ر ئه‌وكاتیش به هۆى ئاماده‌گى حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى پێشوو بۆ كه‌ژاوه‌ى چوونه نێو حكوومه‌تی نوێ ناوى حكوومه‌تیان نا حكوومه‌تى بنكه فراوان هه‌ر ئه‌وكات بۆ كه‌سانێك كه خاوه‌ن دیدگایه‌كى مه‌ودا درێژ و شاره‌زا له ئه‌زموونى پێكهێنانى حكوومه‌ت به ته‌موومژێكى پڕ ئاریشه‌وه له ئاینده‌ى حكوومه‌تى نوێی هه‌رێم ده‌ڕوانرا گه‌رچی حیزبه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت پێنج حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى كوردستان له لووتكه‌ى گه‌شبینى ئاهه‌نگ گێران بوون له‌ئاینده‌ى حكومه‌ته‌كه‌یان هه‌ر زوو به كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان چوار ساڵی ڕابردووى ململانێ حیزبی و ناوچه‌یی تێپه‌ڕى له‌نێوانیان و وه‌ك برا وه‌زاره‌ت پۆسته باڵاكانی كابینه نوێ یه‌كه‌یان به‌ش كرد.
ئه‌م كاره به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له‌و حیزبانه‌ى دیكه كه كورسییه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانیان هێنا بوو هه‌ر هیچ باكێكیان به ناوى كابینه‌كه‌یان نه‌بوو كه ناوى كه به بنكه فراوان ناویان ده‌هێنا ئیتر شتێك له خه‌یاڵ و وێنا كردنیان نه‌بوو بێ داهاتوو چاره‌نووسی ئیدارى كابینه‌كه بوو له ئه‌گه‌ری دۆخێكى ناته‌ندروست و لادان له‌سكه‌ى ڕابردووى20 ساڵی حكوومه‌تى هه‌رێم وه‌ك ئه‌و دۆخه‌ی ڕوویدا ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسڕمانه سه‌ره‌تا هه‌ریه‌كه به‌رنامه و پلانى خۆی باس ده‌كرد و به‌شان و باڵی كارنامه‌ى خۆیان هه‌ڵده‌دا به‌تایبه‌ت سێ حیزبی ئۆپۆزسیۆنى پێشوو كه زۆر به خۆیان ده‌نازى و ئه‌یان گوت ئێمه وه‌ك ئه‌وان حكوومه‌ت نابه‌ین به‌ڕێوه كارێك ناكه‌ین نه‌توانین ئه‌نجامى بده‌ین وه‌زاره‌تێك وه‌رناگرین نه‌توانین ته‌واوى جومگه‌كانى چاكسازى تێدا بكه‌ین و ده‌سه‌ڵاتمان نه‌بێت له ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كه‌دا " ئه‌وان سه‌ره‌تا په‌له‌یان بوو بۆ وه‌رگرتنى پۆسسته‌كان به‌ڵام ئێمه‌ى هاووڵاتى پشوو درێژانه چاومان له‌سه‌ر كاره‌كانى حكوومه‌ته بنكه فراوان بوو تا ساڵ تێپه‌ڕی و دۆخی حكوومه‌ت سـست تر بوو بارى خه‌ڵك زیاتر گران بوو نه‌ك سووك ببێت.
له‌ولاوه بۆڵه‌ی حیزبه‌كان حیزبه برا به‌شه‌كانى پارتى له حكوومه‌ت ورده ورده له حكوومه‌ت و تا كار گه‌شته وه‌ده‌رنانى وه‌زیره‌كانى یه‌كێك له حیزبه برابه‌شه‌كان له حكوومه‌ت له هه‌مان كاتدا تا ئێسته‌ش زیاتر نا ڕه‌زایه‌تییه‌كانیان زۆرتر و زیاتر بووه له‌و حكوومه‌تى بنكه فراوانه‌ى كه سه‌ره‌تا چركه و خوله‌ك و كاتژمێریان ئه‌ژمارد بۆ پێكهێنانى، به‌ڵام به ئێسته‌شه‌وه كه وه‌زیره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ماڵه‌وه‌ن كه‌چی ئه‌و حیزبه ئاماده‌ى ده‌ست به‌ردار بوون نییه له پۆسته‌كانى كه حكوومه‌تى بنكه فراوان پێی دراوه و دواتر لێیان سه‌نراوه‌ته‌وه زۆر سه‌یره سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ڕه‌خنه‌كان و قسه‌كان له گه‌نده‌ڵی و ناڕه‌زایی له كابینه‌ى بنكه‌فراوان كه‌چی به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر و دیوانى وه‌زاره‌ته‌كانن ! گه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بیانوو قسه‌ى ئه‌وه بێت كه به‌زۆر و زه‌برى هێز له وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ركراون نایانه‌وێ به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه په‌سه‌ندى بڕیار و هێزی وه‌ده‌رنانه‌كه بكه‌ن ئه‌وا ئاخۆ حیزبه ئیسلامیه‌كان بۆچی له حكوومه‌ت ناكشێنه‌وه له كاتێدا له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونى دووساڵ به‌سه‌ر كابینه بنكه فراوانه‌كه‌یان كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تى و ڕه‌خنه گرتن له حكومه‌ت ئه‌ڵبه‌ت ڕوونه كه پێش تێپه‌ڕ بوونى دووساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌و ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیانه‌یان نه‌بوو، چونكه ئه‌وكات له ئه‌گه‌رى ده‌رچوون یاخود ده‌ركردن له حكوومه‌ت یان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان دڵنیا بوون كه ئیمتیازه‌كانى پله و پۆسته‌كانیان به‌ر نه‌ده‌كه‌وت و به مانایه‌كى كوردی په‌تى خانه‌نشین نه‌ده‌بوون بۆیه بێده‌نگ بوون، به‌ڵام ئێسته جگه له خودى وه‌زیره‌كانیان هه‌موو سه‌ركرده و كادرێكی ئه‌و حیزبانه له هه‌ر وته‌یه‌كیان دا حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌كوتێ وه‌ك ئه‌وه‌ى بێ به‌ش كرابن له حكوومه‌ت و هیچ ئه‌ركێكیان له حكومه‌ت نه‌بێت ؟ ڕوونه كه چه‌ند جار له ساڵی ڕابردوو ڕایان گه‌یاندووه خواست و باسی كشانه‌وه له حكوومه‌ت له سه‌ركردایه‌تى حیزبه‌كانیان هاتۆته به‌رباس و واده‌ى چاكسازى و باش كردنى دۆخه‌كه‌یان داوه‌ته حكوومه‌ت و لایه‌نى پێوه‌ندار، به‌ڵام نه دۆخه‌كه چاك بووه نه ئه‌وانیش له حكومه‌ت كشاونه‌ته‌وه نه بیر و ئاگایان له‌و به‌ڵێن و لێدوانانه‌ى پێشوویان بووه كه له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بۆ خه‌ڵكیان ده‌ربڕیوه.
دیاره ئێستا له دیدى میله‌ته‌وه هه‌ندێ خه‌ڵك به به‌سه‌رهاتى ( گیسكه‌كه‌ى هه‌یاس ) ئه‌و باسه ده‌ڕوانێت هه‌ندێكیش ئه‌وان وه‌ك مه‌له‌وانه درۆزنه‌كه ئه‌بینن، هه‌رچی چینى یاساناس و ڕۆشنبیر و نزیك له كایه‌ى سیاسی و ئیدارى هه‌یه واى ئه‌بینن كه به هاتنه ده‌ره‌وه یاخود كشانه‌وه‌ى ئه‌و حیزبانه‌ى كه ناڕازین له حكوومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنى ئێسته‌ى هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ حكوومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێتته‌وه ئه‌وكات پارتى یاخود لیستێكى زۆرینه ئه‌وانن حكوومه‌تێكى نوێ پێكبهێنن ئێسته هه‌ر چوار لایه‌نى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵی ئیسلامى زۆرترین ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تییان له حكوومه‌تى بنكه فراوان هه‌یه‌به‌جۆرێك زۆر جار فراكسیۆنه‌كانیان زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان پێك دێنن نه‌ك ئه‌وه‌ى ناتوانن په‌رله‌مان كار بكه‌نه‌وه به‌ڵكو ئاماده نین له حكوومه‌ت بێنه ده‌ره‌وه و حكوومه‌تى بنكه فراوان كۆتای پێ بێنن، چونكه له‌زه‌ت و شیرینى حكوومه‌ته‌كه هێشتا له به‌رژوه‌ندى حیزبه و حیزبیش جگه له مزایه‌ده‌ى سیاسی باكى به میله‌ت نییه، بۆیه به بڕواى من تا كاتى نزیك له هه‌ڵبژاردن هیچ كام له‌و حیزبانه نایه‌نه ده‌ره‌وه له‌و حكوومه‌ته‌ى كه دوێنێ ناویان نا بنكه فروان و ئه‌مڕۆ پێی ئه‌لێن غه‌رقی قه‌یران.