له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، مامۆستای فێركاری زمانی كوردی زارا محه‌مه‌دی، وه‌ك شاخێك هه‌نگاوی هه‌ڵگرت به‌ره‌و گرتیگه بۆ به‌سه‌ربردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی دادگای ئێران به نایاسایی و دوور له ڕه‌چاوكردنی مافه‌كانی پێكهاته‌كان له‌ناو ده‌ستووری وڵاته‌كه‌دا، پێنج ساڵ گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. ڕوونه تاوان و سه‌رپێچی زارا ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه منداڵی كوردی فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی زمانی دایك ده‌كرد، بۆیه نامه‌وێ زۆر بچمه ناو ئه‌و باسه‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه په‌یامه‌كه‌ی زارا بوو كه جگه له‌و هه‌سته به‌رز و هێزه بڕوابهخۆبووه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌و له كاتی ماڵئاواییدا به دۆست و دوژمنی گه‌یاند، به چه‌ند لایه‌نێك كه گرنگترینیان خستنه‌ڕووی دیوی ڕاسته‌قینه‌ی ژنی كورده، ئه‌ویش بڕوا به‌خۆبوون و هێزی پته‌وی پارێزگاری له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و بێمنه‌تی به‌رانبه‌ر به دادگا و له به‌رانبه‌ر ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه.
كاتێك گوێ له زمانی ئاخاوتنی زارا ده‌گرین، به كوردییه‌كی ڕه‌وان و پاراو گۆی ده‌كات، له هه‌مان كاتدا به جلوبه‌رگی زۆر كوردانه‌ی قاڵبوو هاوشێوه‌ی دایك و داپیرانمان و شێره‌ژنانی ڕه‌سه‌نی كورد، هاوكات ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی تری جوانی و گه‌وره‌یی زارا بوو، ئه‌و ڕووخساره پاك و دره‌وشاوه بێ میكیاج و ئارایشته‌ی بوو.
په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و ژنی گه‌یاند.
به‌ڵێ زارا نه‌ك جیاواز له كچانی تر، زۆر مه‌زنتر له‌و كچه مۆدیل و ناوهڕۆك پووچانه‌ی كه له ئێرانه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڕاجی كولتووری كورد و ره‌وشتی خۆیان و كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و ژنی گه‌یاند.
مۆدێلستهكان كاتێك كامێرای په‌یجێك یان به‌ناو ڕۆژنامه‌وانێك ده‌چێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌كتیڤی خۆی و په‌یجه‌كه‌ی ده‌یاندوێنێت، وێڕای جلی نیمچه‌ڕووت و دوور له به‌رگی كوردی و وه‌ك پۆڕن ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌مان كاتدا به زمانێكی ئه‌وه‌نده لاواز و ناڕۆشنبیرانه دێنه گۆ، كه‌مترین وشه‌ی كوردی ده‌ترووكێنن، ئه‌وه‌ش ڕوونه لای هه‌مووان كه مۆدێله‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی بڕێك پاره و دیاری و ئۆتۆمبێل و شوقه، جه‌سته ده‌له‌رزێنن، به‌ڵام شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و كولتوور و زمانی كوردی به‌ره‌و شێوان ده‌به‌ن. كه‌چی زارا به ته‌نیا خۆی قهڵائاسا نه‌ك ته‌نیا وه‌ك زانكۆیه‌ك گوتی، ئه‌و زمانه دایكه و ده‌بێت تاهه‌تایه بمێنێت، بگره به‌هه‌موو كوردیشی گوت ئه‌م ڕووخسار و شێوازه هاتنه‌گۆ و جلوبه‌رگ و وره‌به‌رزییه، ئه‌سڵی ژن و مێینه‌ی كورده، به‌تایبه‌ت ژنانی ڕه‌سه‌نی ڕۆژهه‌ڵات كه هه‌میشه كوردی ده‌پۆشن و هه‌موو ژیانیان كوردایه‌تییه .
وانه‌یه‌كی تری زارا كه به‌هه‌موو كوردێكی دا، به‌تایبه‌ت كوردانی هه‌رێم و ئه‌و دایك و باوكانه‌ی منداڵه‌كانیان ده‌نێرنه قوتابخانه‌ی ئینگلیزی و توركی و فڕه‌نسی، ئه‌وه‌بوو به‌وانیشی گوت، زمانی كوردی له پێش هه‌موو زمانێكهوهیه و گرنگترین به‌شی بوونمانه، نه‌ك زمانی بێگانه، چونكه كه زمانمان نه‌ما، واته ده‌رگامان بۆ داگیركه‌ر كردووه‌ته‌وه.
له كۆتادا دروود بۆ هه‌ستی به‌رز و شاخئاسای زارا محه‌مه‌دی شاخهژنی كورد .