شه‌فیق بانیشارى
ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى بكه‌ین، ماڵه باوانی هه‌موو توێژه‌كانى هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و میدیایه به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، ئه‌ركى په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندن و چاودێریكردنى هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كانى ناو ئه‌و بوارانه‌یه كه هه‌موویان بنه‌مای گه‌شه‌سه‌ندن و شارستانیی كۆمه‌ڵگه‌ن و له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تدا ئه‌رك و چالاكى خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌و باوكه گه‌وره‌ی بریتییه له وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى، به ڕێنوێنی و ڕاسپارده و خزمه‌ت و پاداشته‌كانى، چاودێری و هاوئاهه‌نگیان ده‌كات،به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان ئه‌و وه‌زاره‌ته له خه‌وێكى زۆر قووڵدایه، ساڵی جارێك له لاساریی نه‌وه‌كانیدا، ده‌وروبه‌ر ڕاى ده‌چڵه‌كێنن و بڕیارێكى له‌سه‌ر ده‌دات كه زۆركات داڕشتن و شێوه‌ى بڕیاردانه‌كه كۆمیدیایه‌كى زۆرتر به‌دوای خۆیدا دێنێت، له درێژى خه‌وه‌كه‌ی پێكه‌نیناوى تر.
له نزیكترین بڕیاردا له‌ماوه‌ى شه‌و و ڕۆژێكدا هه‌ستا به داخستنى كه‌ناڵێكى ناوخۆ له‌سه‌ر هه‌ندێ گوته‌ى نه‌شیاو كه له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵه‌كه پێشكه‌ش كراوه.نامه‌وێ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵێم و به‌رگرى له به‌رده‌وامى كه‌ناڵه‌كه بكه‌م یا داخستنى، به‌ڵام وه‌زاره‌تێك چۆن چاودێرى ده‌زگه‌كانى ڕاگه‌یاندن نییه و له فشارى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌خه‌به‌ر دێته‌وه، له 24 سه‌عاتدا فه‌رمانى داخستنى كه‌ناڵێك ده‌دات و دواتر ده‌یكاته‌وه؟ سه‌یره چۆن ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ به‌رنامه‌كان و ستراتیجی كه‌ناڵێك نه‌بێت یاخۆ چۆن ڕێسا و ڕێنوێنی بۆ دانانێیتتا نه‌توانن سنوور ببه‌زێنن، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له سنووری كۆمه‌ڵایه‌تى و نیشتمانى و پره‌نسیپی ڕۆژنامه‌وانییه، نه‌ك سانسۆر.
بۆ نموونه له‌م شه‌وانه‌دا كه‌ناڵی ڕووداو میواندارى كه‌سێك ده‌كات به‌ناوى توێژه‌ری ئیسلامى، كه‌چی ئه‌و كه‌سه سووكایه‌تى به ئیسلام ده‌كات و پێچه‌وانه‌ى ده‌قه‌كانى قورئان و فه‌رمووده ده‌دوێت و باسی نه‌بوونى دۆزه‌خ و ناڕاستى ڕووداوى (ئیسرا و میعراج)ده‌كات كه ئه‌م ڕووداوه گه‌وره‌یی و پیرۆزى تایبه‌تى له مێژووى ئیسلام و مسوڵماناندا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر له كه‌ناڵی ناوخۆیی سروشت سووكایه‌تى به چینێك له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی كه ژنه كرابێت، ئه‌وا له كه‌ناڵی ڕووداو سووكایه‌تى به پیرۆزى مسوڵمانان كراوه كه نه‌وت له سه‌دی دانیشتوانی كوردستان مسوڵمانن و ئه‌و باوه‌ڕه ئاینییانه پیرۆزه لایان.
له‌لایه‌كى تره‌وه، نه‌بیستن و نه‌بینینی چه‌ندان كه‌ناڵی ئاسمانى تر كه هه‌یانه جگه له سه‌پاندنى كولتوورى وڵاتان و سڕینه‌وه‌ی كولتوورى كوردیی، كار بۆ له‌ناوبردن و تێكدانى شیرازه‌ى خێزانى كوردی ده‌كات و به‌رده‌وام دراماى دۆبلاجكراوى توركى و بیانى بێسوود، ده‌گوازێته‌وه بۆ بینه‌ری كورد.
یا به‌رده‌وامى ئه‌و كه‌ناڵانه‌ى تایبه‌تن به منداڵن و چاوداخستن له په‌خشه‌كانیان، كه ئه‌مانه گه‌وره‌ترین زیان له داهاتووى كورد ده‌ده‌ن و هه‌ر ئێسته ده‌یان نموونه له‌چوارده‌ورى خۆم ده‌زانم كه به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنى لایه‌نى ده‌روونى و سایكۆلۆجیى منداڵ له‌و كه‌ناڵانه‌وه، ده‌یان منداڵ هۆگرى ته‌ماشاكردنى فیلمی كارتۆنی بوون و هه‌موو هه‌ستێكیان له‌ده‌ست داوه و له سروشتى منداڵی خۆیان ده‌رچوون و خێزانه‌كانیان بێبه‌ش بوون له پێوه‌ندییه‌كی جوان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان. ئێسته نۆرینگه‌ی پزیشكانى ده‌روونى به‌شێكى زۆرى نه‌خۆشه‌كانیان منداڵن كه توانای گۆكردن و زمانی گفتوگۆیان له‌ده‌ست داوه و پزیشك هۆی سه‌ره‌كى به ئالووده‌بوون به ته‌له‌ڤزیۆن و كه‌ناڵی منداڵ ده‌زانن و دایك و باوكانیش پشڕاستى ئه‌و هۆكاره ده‌كه‌نه‌وه.
وا بڕواتله داهاتوودا نه‌وه‌یه‌كى بێ هه‌ست و ناكارا دێته به‌رهه‌م و ده‌بنه بار به‌سه‌ر میله‌ت و نیشتمانه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى ته‌نیا توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى دانابێت بۆ چاودێرى و ئاراسته‌كردنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی تایبه‌تن به منداڵ و نه‌وه‌ی داهاتوو، ئه‌مه له وڵاتی زۆر پێشكه‌وتووش ده‌كرێ، چونكه كه‌س داهاتووی به‌ره‌ڵا نه‌كردووه وه‌ك كورد.
خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندانیش خه‌مێكی قووڵه كه وه‌زاره‌ت هه‌ر هه‌ستیشی پێ ناكات و به به‌رچاویه‌وه هونه‌رمه‌ندێكى وه‌ك حه‌سه‌ن سیاوه‌یى به ماتۆڕسكیل ده‌برێت بۆ نه‌خۆشخانه، فه‌ریكه هونه‌رمه‌ندێكیش كه هێشتا مووی ده‌رنه‌كردووه یان دوو گۆرانی هه‌یه به داهێنه‌ر ده‌ناسێنن و باشترین پێشوازی لێ ده‌كرێ. هیچیش ناڵێم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فه‌رهاد پیرباڵ له برى هۆڵی زانكۆ و كتێبخانه له گرتووخانه گیر كراوه. به‌ڵام مافی خۆمانه داوا بكه‌ین وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى له خه‌و هه‌ستێت و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانى ژێر سایه‌ى خۆی ڕێك بخات بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردى به‌ها و جوانییه‌كانى زیاتر نه‌شێوێت و سووكایه‌تى و له‌كه‌داركردن نه‌بێت به نه‌ریتێك له‌ناو میدیای كوردیدا .