شه‌فیق بانیشارى
كێشه‌ى كورد له دواى دروستبوونى عێراق، له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستپێكى حكوومه‌تێكى نوێ، ماوه‌یه‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و له دواییدا هیچ حكوومه‌تێك نه‌بووه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كى عێراق به‌شداریى كارا پێ بكات و به‌رجه‌سته‌ى هاوسه‌نگی بكات. زۆربه‌ی گفتوگۆكان، به ده‌ستكه‌وتى بچووكتر له كێشه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان كۆتایان هاتووه بۆ كورد. له به‌رانبه‌ریشدا بۆ لایه‌نى عه‌ره‌ب گفت و به‌ڵێنه‌كان ته‌نیا یاریكردن به كات و ده‌مچه‌وركردنێك بووه بۆ سه‌رانى كورد، وه‌ك یارییه‌كى سیاسیی كه ئه‌و یاریكردنه ئامانجه‌كه‌ی به‌دی نه‌هێناون و خواستى ڕاستى ئه‌وان خواستى نه‌ته‌وه‌یی بووه، بۆیه دواتر تووڕه‌بوون و هه‌ڵگیرساندنى شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی كورد سه‌ری هه‌ڵداوه.
له‌مدواییه‌شدا پاش ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس، به‌ناوى فیدراڵیى عێراقه‌وه، كورد له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا جووڵه و كاریگه‌ریى دیارى هه‌بوو تا ئه‌و ئاسته‌ى له لووتكه‌ی ده‌سته‌ڵاتى عێراق ببینرێت، به‌ڵام له دیوی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه كورد له چوارچێوه‌ى عێراقی فیدراڵ‌دا به‌ره‌وپێشووچونێكى دیارى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین به‌و كاغه‌زانه‌ى كه خرانه به‌رده‌مى مه‌لیك مه‌حموود له سه‌رده‌مى شۆڕشه‌كه‌ى و دواتر ئه‌و خاڵانه‌ى خرانه به‌رده‌مى رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا مسته‌فا بارزانى له شۆڕشی ئه‌یلوولدا و ئه‌وان ره‌رتیان كرده‌وه و ملكه‌چی عێراق نه‌بوون، له‌مه‌ی ئێته‌یش گرنگتر بوون، به‌ڵام چونكه ده‌سته‌به‌رى مافه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی كورد تێدا جێگیر نه‌كرابوون، به‌تایبه‌تی چاره‌نووسی كه‌ركووك، كورد ره‌تی كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕۆڵ و كاریگه‌رى كورد بكه‌ین له بونیادى عێراقی دوای سه‌دام تا 2012، كاریگه‌ری گه‌وره‌ى هه‌بوو له پێكهێنانى كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكوومه‌تى عێراق، هه‌رچه‌ند كورد له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانى مافه ده‌ستوورییه نیشتمانییه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام كوردستان و كورده‌كان خاوه‌نى بڕیارى گه‌وره بوون بۆ پێكهێنانى كابینه‌كانى حكوومه‌تی عێراق. وه‌ك بینیمان له 2010 دواى شه‌ش مانگ له دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق، سه‌ره‌نجام له هه‌ولێره‌وه واژووی پێكهێنانه‌كه‌ى خرایه سه‌ر كاغه‌ز و به‌ڕێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر ناسێنرا.
خۆ ئاوڕێكی خێرا له‌و ڕێككه‌وتنه بده‌ینه‌وه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له 19 خاڵ پێكهاتبوو، كورد مه‌رج و خاڵه‌كانى دانابوو به‌بێ خستنه‌ڕووى ئه‌و خاڵانه، كورد به‌شدارى نه‌ده‌كرد، خوالێخۆشبوو مام جه‌لال تاڵه‌بانى رۆڵى گرنگى هه‌بوو له ڕێكخستنى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه و سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سه‌ركردایه‌تیى كورد كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كى بوو له پێداگری ئه‌و خاڵانه‌ی ناو ڕێككه‌وتننامه‌كه، به‌ڵام دواتر لایه‌نى عێراقى پاشگه‌ز بووه‌وه له جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ى هه‌ولێر تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ى ناكۆكی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر قووڵ ببێته‌وه، دیاره هۆى ناكۆكییه‌كه‌ش پێداگرى كورد له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ناوه‌ڕۆكى ڕێككه‌وتننامه‌كه و بێباكى لایه‌نى به‌رانبه‌ریش به‌تایبه‌ت نووری مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێراق كه ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه بووه هۆی دانانى به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام بێ به‌ڵێن بوو و پاشگه‌ز بووه‌وه له كرده‌نیكردی ڕێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر.
به‌دوایدا له هه‌ڵبژاردنى خولى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كورد ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى كه‌مى كرد و لایه‌نى شیعه عێراقی هاوپه‌یمانییان به‌ست و هاتنه ڕێككه‌وتن، پێویستیان به كورد نه‌ما بۆ ڕێكخستنى ناوماڵی عێراق و كابینه‌ی نوێ، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ڕێككه‌وتن و هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌ژێر ڕێنوێنی و فشارى ئێران‌دا بوو، بۆیه توانییان به كه‌متر له كێشمه كێشه‌كانى پێشوو، كابینه‌ى نوێ ڕابگه‌یه‌نن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كورد، دواتر كوردیش به‌بێ مه‌رج و هیچ خاڵێك كه گوزارشت بێت له ڕاى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی، خۆی خزانده ناو كابینه‌ی نوێى عێراق به وه‌رگرتنى چه‌ند پۆستێك كه هیچیان سوودێكى ئه‌وتۆیان بۆ كورد و كێشه‌كه‌ی نه‌بوو.
ئێسته ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگه، ئه‌گه‌ر به‌شداریى كابینه‌ی نوێی عێراق بكات، ئه‌وا ده‌بێت داواكارییه‌كانیان كه‌متر نه‌بێت له‌و داواكارییانه‌ى خرانه به‌رده‌ستى شێخ مه‌حموود و بارزانى نه‌مر، به‌تایبه‌ت له دۆخى ئێسته كه گوشارى عێراق زۆرتره له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پێویسته لایه‌نه‌كان مێژووى خۆیان هه‌راج نه‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنى كورسیی وه‌زاره‌تێكى بێ ده‌سه‌ڵات، ده‌بێت وریا بن و نه‌كه‌ونه ناو هه‌موو ئه‌و دا‌و و یارییانه‌ى له مێژووى عێراقدا به‌رانبه‌ر به كورد وه‌ك ڕێككه‌وتننامه و به‌ڵێن دراون و جێبه‌جێ نه‌كراون له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، بۆیه پێم وایه به‌شداریی كورد ئه‌گه‌ر وه‌ك جارانى پێشوو به‌تایبه‌ت خولى ڕابردوو بێت، ئه‌وا هیچ له دۆخی میله‌ت ناگۆڕێت و به‌شداریی كابینه‌ى نوێی حكوومه‌تى عێراق نه‌كه‌ن باشتره و كورد سه‌نگى زیاتر ده‌بێت له داهاتوودا، ئه‌گه‌ر به‌شداریش بكه‌ن، ئه‌وا سه‌نگى كورد كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و زیاتر گوشارى عێراق دێننه سه‌ر كوردستان.